٢٩\١١\٢٠١١
بانگەوازی
ھاوکارییکردن
بۆ وەرگێڕانی
ئینسکلۆبیدیای جینۆساید لە جیھان بۆ سەر زمانی کوردی.
لە
درێژەی کارو چالاکییە بەردەوامەکانی رێکخراوی چاودێری کوردۆساید لە
بواری پرسی جینۆساید ، بۆ بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری زیاتر لە بواری پرسی
جنۆساید، چاودێری کوردۆساید دەستی کردووە بە وەرگێڕانی سێ بەشی
ئینسکلۆبیدیای (Encyclopedia of GENOCIDE and CRIMES
AGAINST HUMANITY).
چاودێری کوردۆساید مافی وەرگێڕانی ئینسکلۆبیدیاکەی لە خاوەنانی
وەرگرتووەو ئەو ئیمتیازاتەی بە فەرمی بە دەست ھێناوەو ئێستا کاری لەسەر
دەکات بۆ وەرگێڕانی بۆ سەر زاراوەی سۆرانی (ئەو ئیمتیازاتە دەدەینە ھەر
لایەنێک یان کەسێک وەریگێڕێتە سەر لەھجەکانی دیکەی زمانی کوردی)، بەڵام
پڕۆژەکە گەورەیەو بە ئێمە ھەڵناسوڕێت ، بۆیە پێویستیمان بە ھاوکاری
ھەموو لایەکە لە:
١- وەرگێڕان.
٢- کۆمەکی مادی.
ھەموو ھاوکارییەکانیش بە شێوەی شەفافانە وەک خۆی لە شهش بەشی
ئینسکلۆبیدیاکە بە زمانی کوردی سۆرانی بڵاو دەکرێتەوە .
بۆ پەیوەندیکردن: ٠٧٥٠٣٧١٤٦٢٠
چاودێری کوردۆساید - چاک
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|