١٨\١١\٢٠١٠
بانگەوازی
(هەر ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی)
بۆ مانگرتنی گشتیی فێرخوازان - خوێندکاران و
قوتابیان - لە
١\١٢\٢٠١٠.
ئیمە
داوای سەرەتاییترین مافی مرۆڤ دەکەین: لە قوتابخانەی کوردی فێری نووسین
و خوێندن ببین. ئەم داوایە لەلای تەواوی وەڵاتان و گەلانی دونیا بووە
بە بەشتێک لە رابردوو، تەنها لە 3بەشی کوردستان نەبێت، چونکە
حکومەتەکانی تورکیا، ئیران و سوریا بە زەبری چەک ئەم مافە لە ئێمە
زەوتکردووە کە هاوکات دژ بە سادەترین مافی مرۆڤ و پرەنسیپە
دیموکراسییەکانە.
ئەم بێویژدانییە، شێواندن، سووکایەتیپێکردن و رسواکردنی مرۆڤی کوردی
لێکەوتۆتەوە. ئێمە وەک مرۆڤ و گەلێکی دەیان ملیونی، ئێمە چیتر ئەم
زوڵمە مێژووییە کە بەری ئەقڵ و دەسەڵاتی رەگەزپەرەستی و دژە مرۆییە،
قبووڵ ناکەین و لەبەرچاوی هەموو رای گشتی دنیا و دەزگا نیونەتەوەییەکان،
بەشێوەیەکی شارستانی، هاوچەرخ و ئاشتیانە، رووبەڕووی دەبینەوە.
ئایا ئەحمەدی نەجاد، عەبدوڵڵا گویل و بەشار ئەسەد قبووڵ دەکەن یەکێک
رێگری لە منداڵەکانیان بکات و نەهێڵێت لە قوتابخانە بە زمانی دایکیان
بخوێنن؟!
بێگومان لە وەڵامدا دەڵێن نەخێر!
ئێمەش پاش سەدان ساڵ دەمانەوێت لەسەرتاپای کوردستان پێتان بڵێین: نەخێر
و ئیدی بەسە!
منداڵە رەشورووتەکانمان لە شار‌و گوند‌و چیا و دەشتەکانمانەوە دەبێ ئەقڵ
پیشانی سەرۆک حکومەتەکانی ئەو سێ وەڵاتانە بدەن!
منداڵەکانی ئامەد، مەهاباد، قامشلی، دێرسیم، سنە، حەسەکە و بانە و
قەسری شیرین و شنۆ و نەغەدەو ئیلام،
زیندانییە سیاسیەکان،
رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی،
ژنان و دایکان،
نووسەر، رۆژنامەنووس و هونەرمەندەکان،
حیزب و پارتە سیاسییەکان،
بۆ ئەوەی:
- قەدەغەکردنی قوتابخانەی کوردی بکەین بە
رابردوو و بە بەشێک لە حیکایە قیزەوەنەکانی ناو کتێبە مێژووییەکان.
- ئەم شەرمەزارییە لە ناوچەوانمان
بسڕینەوە.
- مافی یەکسانی لەگەل گەلانی تری دنیا
دەستەبەر بکەین.
مانگرتنی گشتی فێرخوازن - خوێندکاران و قوتابیان - لە رۆژی 1/12/2010
بەرپادەکەین!
بۆ پێشەوە!
کەمپینی(هەر ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی لە باکوور، رۆژهەڵات و
رۆژئاوا بێتە دامەزراند)
12\11\2010
سه‌لام عه‌بدوڵلا ٠٧٧٠٠٥٩٥٥٨٣
dwaroj@yahoo.de
سالار سۆفی 00358405335376 ، 00358942890896
nasname2010@gmail.com
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پشتیوانى سازمانى
(خه‌باتی کوردستانى ئێران) له که‌مپه‌ینى (هەر ئێستا قوتابخانه به
زمانى کوردى).
نووسین و خوێندن به زمانى زکماگ هۆیێکى گه‌وره‌یه بۆ پاراستن و
گه‌شه پێدانى فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پوورى هه‌ر کۆمه‌ڵگایێک. له‌م
سه‌رده‌مه‌دا، زانست و پێشکه‌وتنى کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى ئه‌وه‌ى بۆ
هه‌موو لایێک ده‌رخستووه که خوێندن و نووسین به‌زمانى دایک هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاى منداڵیه‌وه کاریگه‌رى گرینگى له گه‌شه‌ى که‌سایه‌تى
تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگا ...
جیاوازه‌کان هه‌یه. ئه‌و راستیه‌ش له قۆناغه‌کانى هه‌رزه‌کارى و
لاویه‌تى، به پشتیوانى لێکۆڵینه‌وه‌ى پسپۆرانى جیهان ده‌رکه‌وتووه.
سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش زمانى زکماگ وه‌کوو سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانى مرۆڤـ
، یه‌کجار گرینگه بۆ بارهێنانى مرۆڤى به‌هره‌مه‌ند و به توانا.
به‌له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و راستیانه و ده‌یان به‌ڵگه‌ى دیکه سازمانى
خه‌باتى کوردستانى ئێران هه‌نگاوى که‌مپه‌ینى (هەر ئیستا قوتابخانه
به زمانى کوردى) به‌رز ده‌نرخێنێ و پشتیوانى ته‌واوى خۆى بۆ
بانگه‌وازى ئه‌و که‌مپه‌ینه به مه‌به‌ستى به‌رێوه‌بردنى مانگرتنى
گشتى فێرخوازان له رۆژى ١/١٢/٢٠١٠ واته ١٠/٩/١٣٨٩ له کوردستانى
ئێران ده‌رده‌بڕێ. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سازمانى خه‌بات ى
کوردستانى ئێران داوا له‌سه‌رجه‌م دۆست و لایه‌نگر و ته‌شکیلاتى ناوخۆى
ده‌کا له پێناو سه‌رخستنى ئه‌و هه‌وڵه گرینگه له‌رێگه‌ى چالاکى
ته‌بلیغاتى و بلاوکردنه‌وه‌ى ئاگاداریی له‌ناو شاره‌کانى کوردستان
چالاکانه هه‌ڵسورێن.
به‌ره‌و دامه‌زراندنى خویندنگه‌ى کوردى
به‌ره‌و خوێندن به‌زمانى دایک وه‌ک سه‌ره‌تایترین مافى نه‌ته‌وه‌یی.
١٧\١١\٢٠١٠
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کومیته‌ى ناوه‌ندى
|