په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٣\٢٠١٣

بانگەوازی کۆبوونەوەیەک دژ بە سیاسەتی جیاکاریی حکومەتی سوێد.

 

 
تۆفیق محەمەد نۆێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەشاری یۆتۆبۆریەوە بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"فیدراسیۆن و نۆینەرانی ١١ ریکخراوی پەنابەری وئینسانی بەرامبەر بە سیاسەتی دژ پەنابەری حکومەتی مودەراتی سوید کۆبوونەوەیەکی ئامادەکاری ڕێکدەخەن تا سنووریک بۆ ئەوپیشلکاریانە دانرێت کە ئاڕاستەی پەنابەران دەکرێت".


تۆفیق ئەوەشی گوت" حکومەتی مۆدەرات پرۆژەیەکی هێناوە لەژیر ناوی (ڕیڤا) بەمانای هاوکاری پولیس بۆ دائیرەی کۆچ کە لە چەند شۆینی گشتی بازگەیان داناوە بەتایبەتی بۆ خەڵکی سەر رەش داوای شوناسنامەیان لێدەکەن و ئەوەی پێ نەبێت، نایاسای بن دەیانگرن وپاشان لەڕێگای دەزگاکانی تایبەتەوە دیپۆرتی ولاتەکانیان دەکەنەوە".


هەروەها گوتیشی"ئەم سیاسەتە ئەو پەری نەژاد پەرستانەیە. بۆیە ئێمە نۆینەرانی چەندین رێکخراو وپارتی سیاسی سویدیمان بانگهێشت کردوە تا بەرنامەیەک دابرێژین لە پێناو بەرەنگاربوونەوە بەو سیاسەتە دژی پەنابەریەی حکومەتی سوید".


سەبارەت بە داواکاریەکانی ئەو رێکخراوانە توفیق گوتی"داوای هەڵوەشاندنەوەی ریڤا دەکەین و هەروەها ئەمنستی بۆ سەرجەم پەنابەران وکۆچکردوان، وە ڕاگرتنی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران".


دەشتی جەمال سکرتیری فیراسیۆن سەبارەت بەهەلویستی فیدراسیۆنی سەراسەرای پەنابەرانی عیراقی لەسەر ئەو سیاسەتەی حکومەتی سوید گوتی"پرۆژەی ریڤا کە لە لایەن حکومەتی مودەراتەوە خراوەتە روو، پرۆژەیەک بۆ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران . جێگای شەرمەزاریە لەم سەردەمەی پێشکەوتنی کۆمەڵگای بەشەریتەدا، ولاتی سوید چەمکی پەنابەری بە بەرگی ئینسانی ئاوارەو وقوربانی جەنگ وکاولکاریدا دادەسەپێنێ و ژیانێکی مەمەرەومەژی ولاوەکیان بەسەردا دادەبرێت . ئەم پرۆژەیە کە نارەزایەتی بەرفراوانی لەنیو ڕای گشتی سوید لێکەوتۆتەوە جێگای نەفرەت و بێزاریی ئێمەیەشە و ئەرکی ئازادیخوازان مرۆڤدۆستانە بەرامبەر بەم پرۆژە راسیست و جیاکارییەی نێوان مرۆڤەکان ڕابوەستن".


بەپی ئەو زانیاریانەی بەدەستی فیدراسیۆن گەیشتوە نزیک بە ٤٠ هەزار پەنابەرو کۆچکردوانی نایاسای لە وولاتی سوید ژیان دەکەن و تەنانەت لە هەموو پیداویستیەکی ژیان و مافی هاولاتیان بێبەشن.


تۆفیق سەبارەت بەو کۆبوونەوەی رێک دەرخریت گوتی"داوا لەتەواوی نۆینەرانی رێکخراو پارتە سیاسیانەی مەسەلەی پەنابەرانیان بۆ گرنگە بێن لەگەڵماندا بەشداریی بکەن لەوکۆبوونەوەیە لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوومان قسەوباس بگۆرینەوە".


کات و شوینی کوبوونەوەکە: رۆژی چوار شەمە ٦ی مانگ کاتژمێر: ٦ ئیوارە لە هەرماکۆلین ، گەڕەکی سامدسلینە ژمارە ٢٧ . بۆ زانیاریی پتر پەیوەندی بکەن بە نۆێنەری فیدراسیۆن لە شاری یۆتۆبۆری بە ژمارەی(٠٧٣٩٨٠٩٩٩٠)

 

٤\٣\٢٠١٣ - سوێد - یۆتۆبۆری

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک