په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٥\٢٠٢١

بانگەوازی یەکەمین خولی

پلان و سیناریۆی هەڵبژاردەی کورتە فیلمی "لاو" بڵاوکرایەوە.

 

مەنسوور جیهانی

 

بانگەوازی یەکەمین خولی پلان و سیناریۆی هەڵبژاردەی کورتە فیلمی "لاو" لە لایەن ڕێکخراوەی فیلمسازی "لاوان فیلمی موکریان" بە بەرپرسیاریی "ئیبڕاهیم سەعیدی" سینەماکاری بەرئەزموونی کورد لە شاری مەهاباد بڵاوکرایەوە.

ڕێکخراوەی فیلمسازی "لاوان فیلمی موکریان" لە پێناو ناساندن و بردنەسەرێی ئاستی سیناریۆنووسی ناوچەکە، هەوڵیداوە کە یەکەمین خولی پلان و سیناریۆی هەڵبژاردەی کورتە فیلمی "لاو" لە نێوان سیناریۆنووسانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کوردستان بەڕێوەببات.

بابەتی سیناریۆکان، سەربەستن و کاتی ئەو بەرهەمانەی کە ڕەوانە دەکرێن، بە لانی زۆرەوە ١٥ خولەک ڕەچاوگیراوە و لە نووسەران و هونەرمەندان، داوا کراوە کە بەرهەمەکانی خۆیان تاکوو ڕۆژی ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ هەتاوی (٥ی جوونی ٢٠٢١ زایینی) بە ناونیشانی lavanfilmfest@gmail.com ڕەوانە بکەن. جێی ئاماژە پێدانە کە سیناریۆی هەڵبژاردە، لە قۆناغی بەرهەمهێناندا پشتیوانی لێدەکرێت.

سیناریۆ و پلانەکان کە بە بڕوای ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم ڕووداوە سینەماییە مەرجی پێویست و گونجاو و دیاریی کراویان هەبێت؛ لە پێناو باشتربوونی بەرهەمەکاندا، لە کارگەیەکی کارای سیناریۆنووسیدا لە ڕێکخراوەی فیلمسازی "لاوان فیلمی موکریان" بە ئامادەبوونی مامۆستایانی لێهاتوو و شارەزا بەشداریان پێدەکرێت.

ناونیشانی نووسینگە: مەهاباد، شەقامی سەرباز، نزیک بە سێ ڕیانی کەشناسی (وەفایی)، پلاکی ٧٢، قاتی دووهەم، ڕێکخراوەی فیلمسازی "لاوان فیلمی موکریان"، ژمارە تەلەفوونەکانی نووسینگە: +٩٨٤٤-٤٢٢٣٩٨١٨و +٩٨٩١٤٣٤٢١١٤٠.

ڕێکخراوەی فیلمسازی "لاوان فیلمی موکریان" لە پێناو ناساندن و بردنەسەرێی ئاستی سیناریۆنووسی ناوچەکە، بە ڕاگەیاندنی بانگەوازی یەکەمین خولی پلان و سیناریۆی هەڵبژاردەی کورتە فیلمی "لاو" بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی "ئیبڕاهیم سەعیدی" سینەماکاری ناوداری مەهابادی و بە هاوکاری و هاوڕێیەتی ژمارەیەک لە کارناسان و پسپۆڕانی شارەزای بوارە جۆراوجۆرە سینەماییەکان، چالاکییە هونەرییەکانی خۆی دەست پێکرد.

"ئیبڕاهیم سەعیدی" بەڕێوەبەریی ڕێکخراوەی فیلمسازی "لاوان فیلمی موکریان"، دەرچووی کارناسی سینەما لقی مۆنتێری لە زانکۆی سینەما تیئاتری زانکۆی هونەری تارانە کە زیاتر لە ٣٥ ساڵە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی سینەمادا سەرقاڵی چالاکییە و بە درێژایی ئەم ساڵانە مۆنتێری فیلمە بەرچاوەکانی سینەمای کوردستان و ئێرانی لە ئەستۆدا بووە، لەوانە: "پەڕینەوە لە غوبار"، "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" و "تاقیکردنەوە" لە دەرهێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی"، "باز هم سیب داری؟" (دیسان سێوت پێیە؟)، "جن زیبا" (جنی جوان) و "سنگر روبەرو" (سەنگەریی ڕووبەڕوو) لە دەرهێنانی "بایرام فەزلی"، "ڕەشەبا" و "بووکی باران" لە دەرهێنانی "حوسێن حەسەن"، "انتهای زمین" (ئەوپەڕیی زەویی)، "از تهران تا بهشت" (لە تاران تا بەهەشت) و "یک کامیون غروب" (لۆرییەک ڕۆژئاوابوون) لە دەرهێنانی "ئەبوالفەزل سەفاری"، "دم سبح" (بەرە بەیان) لە دەرهێنانی حەمید ڕەحمانیان، "بی تابی بیتا" (بێتابی بیتا) لە دەرهێنانی "مێهرداد فەرید"، "عاشق ها ایستادە می میرند" (عاشقەکان بە پێوە دەمرن) لە دەرهێنانی "شەهرام مەسلەخی" و هەروەها "ماهی گوشوارەدار" (ماسی گوارەبەگۆ) لە دەرهێنانی "عەلیڕەزا سەعادەت نیا".

ئەم سینەماکارە بەئەزموونە کوردە، مۆنتێری بۆ بەڵگەفیلمەکانی "خانە مادری ام مرداب" (ماڵی دایکایەتیم تاڵاو) و "از پس برقع" (لەو پەڕیی ڕووبەند) لە دەرهێنانی "مێهرداد ئۆسکویی" ئەنجامداوە و هەروەها مۆنتێریی و وێنەگرتنی بۆ زیاتر لە ١٥٠ کورتە فیلم و فیلمی بڵیند، بەڵگەفیلم و چیرۆکی لە کارنامەی هونەریی خۆیدا هەیە.

"ئیبڕاهیم سەعیدی" دەرهێنانی بۆ فیلمی سینەمایی "ماندوو"، بەڵگەفیلمی "دایکانی من" بەرهەمی هاوبەش لەگەڵ "زەهاوی سنجاری" سەبارەت بە کۆمەڵکوژی ئەنفاڵ بە دەستی ڕژێمی بەعس و کورتە فیلمەکانی "ژوان" و "ژیلەمۆ" و بەڵگەفیلمەکانی "شینگێڕیی پەرێشانی" و "ڕۆژگیران" بەرهەمی هاوبەش لەگەڵ "مێهرداد ئۆسکویی" لە ئەستۆدا بووە و بەم بەرهەمانە لە فێستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی فیلم لە ئاستی جیهاندا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەشداریی کردووە و خەڵاتی گرینگیشیان بەدەستهێناوە.

بۆ زانیاریی پتر:
لاپەڕەی فەرمی ڕێکخراوەی فیلمسازی "لاوان فیلمی موکریان" لە ئینستاگڕام:
@lavanfilm_institute
لاپەڕەی فەرمی "ئیبڕاهیم سەعیدی" لە ئینستاگڕام:
@ebrahimsaeedi_official

 

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

"نانی پیرۆز" لە فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتیی فیلمی "هات داکس" لە کەنەدا نمایش دەکرێ.

 

مەنسوور جیهانی
 

فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی ڕەوانشاد "رەحیم زەبیحی"، لە بەرهەمهێنانی "توورەج ئەسڵانی" و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" لە بەشی پێشبڕکێی "ڤیترینی جیهان" لە بیست و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "هات داکس" لە کەنەدا نمایش دەکرێت.

فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" (نان مقدس) ھۆلی برەاد دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "رەحیم زەبیحی"، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "توورەج ئەسڵانی" و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" مااد مۆڤە؛ لە دوایین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی لە سینەمای ئێران، لە بەشی پێشبڕکێی "ڤیترینی جیهان" وۆرلد شۆوجاسە لە بیست و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "هات داکس" ھۆت دۆجس لە شاری تۆڕێنتۆ لە وڵاتی کەنەدا نمایش دەکرێت و لەگەڵ فیلمەکانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لەم ڕووداوە سینەماییە گرینگەدا ڕکابەریی دەکات.

ئەم فێستیڤاڵە، جێگای متمانەی ئاکادیمیای ئۆسکارە و براوەی بەشی پێشبڕکێی "ڤیترینی جیهان"ی فیلمە نیوە بڵیندەکانی ئەم ڕووداوە سینەماییە، دەچێتە قۆناغی پێشبڕکێی خەڵاتەکانی ئۆسکارەوە.

بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی کۆمپانیای "تسویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) ئەل ئماگە بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاهە نەوبەخت"ـە.

"نانی پیرۆز" کە لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا، لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە بڵیندەکان" مد-لەنگتھ لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستڕدام ـ "ئیدفا" ئدفا لە وڵاتی هۆڵەندا نمایشکرابوو؛ لە یەکەمین نمایشی خۆیدا لە وڵاتی کەنەدا، لە بیست و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "هات داکس" لە شاری تۆڕێنتۆ نمایش دەکرێت.

فێستیڤاڵی فیلمی "هات داکس" کە گەورەترین و گرینگترین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلم لە ئەمەریکای باکوور دێتەئەژمار؛ بیست و حەوتەمین خولی بە بەرپرسیارییەتی "کرییستۆفێر مەک دۆناڵد" چرستۆپھەر مجدۆنالد ئەکتەری ناوداری ئەمەریکی ڕۆژی ٢٩ی ئەپرێلی ٢٠٢١ دەستی پێکرد و بە نمایشی ٢١٩ بەڵگە فیلم لە دەرهێنەرانی ٦٦ وڵاتی جیهان لە چەندین بەش، لەوانە: بەشی پێشبڕکێی "ڤیترینی جیهان"، بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە بڵیندەکان"، بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلمەکان" و هەروەها بەشی "نمایشی تایبەت" بە هۆی بڵاوبوونەەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا تاکوو ڕۆژی ٩ی مایی ٢٠٢١ بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری تۆڕێنتۆ لە وڵاتی کەنەدا درێژەی دەبێت.

ئەم فێستیڤاڵە، یەکێکە لە گرینگترین شوێنەکان بۆ بینین و ئاخاوتن سەبارەت بە بەڵگەفیلمە بەرچاوەکانی ساڵی سینەمای دنیا و بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی فیلمە دیکۆمێنتارییەکان لە جیهاندا دامەزراوە و هەموو ساڵێک، زیاتر لە ٢٠٠ فیلم لەم ڕووداوە پڕبایخە سینەماییەدا نمایش دەکرێن و نزیک بە دوو هەزار دیکۆمێنتساز، بەرهەمهێنەر، کڕێار و بڵاوکەرەوەی بەڵگەفیلمە لە سەرتاسەری جیهان تیایدا ئامادەدەبن.

بۆ زانیاریی پتر:
https://boxoffice.hotdocs.ca/websales/pages/info.aspx?evtinfo=141686~367cbc04-eb03-453a-90f8-88ca48c4cf79&epguid=9759e3f1-085c-4e15-88c2-e02a8ee1f1d1&

 


بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز"


 

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

"دایکانی من" خەڵاتی بینەرانی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی کوردی "لەندەن"ی بەدەستهێنا.
 

مەنسوور جیهانی


فیلمی دیکۆمێنتی "دایکانی من" لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماکارانی کورد "ئیبڕاهیم سەعیدی" و "زەهاوی سنجاوی" و لە بەرهەمهێنانی "عەباس غەزالی" خەڵاتی سێیەمی بینەرانی بەشی "سینەمای کلاسیکی کوردی" لە دوازدەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی "لەندەن" لە وڵاتی بەریتانیا لە نێوان ٥٠ هەرە باشترین فیلمە بەرچاوەکانی ساڵانی ڕابردووی ڕەوتی سینەمای کوردی بەدەستهێنا.

بەڵگەفیلمی "دایکانی من" ئاڵ می مۆتھەرس لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماکارانی کورد "ئیبڕاهیم سەعیدی" و "زەهاوی سنجاوی" و لە بەرپرسی بەرهەم و لە بەرهەمهێنانی "عەباس غەزالی" کەسایەتی بەرچاویی کەلتووری هەرێمی کوردستان و بە ئاوازدانەری مامۆستا "حوسێن عەلیزادە" موزیکزانی ناوداری ئێرانی؛ سەبارەت بە کۆمەڵکوژی ئەنفاڵ بە دەستی ڕژێمی بەعس، لە نوێترین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی لە هەرێمی کوردستان، لە بەشی "سینەمای کلاسیکی کوردی" لە دوازدەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی "لەندەن" لەگەڵ بەرهەمە شاکارەکانی سینەماکارانی گەورەی کورد لە وڵاتی بەریتانیا نمایشکرا.

ئەمساڵ، بەرهەمەکانی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی "لەندەن" بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەی ئۆنلاین نمایشکران و فیلمی دیکۆمێنتی "دایکانی من" توانی یەکێک لە سێ خەڵاتی بینەرانی بەشی "سینەمای کلاسیکی کوردی" ئەم ڕووداوە سینەماییە لە نێوان بەرهەمە شاکارەکانی ڕەوتی سینەمای کوردی بەخۆی تەرخان بکات.

لە بەشی "سینەمای کلاسیکی کوردی" ٥٠ فیلم لە باشترین بەرهەمەکانی مێژووی سینەمای کوردی لە دەرهێنانی سینەماکارانی ناوداری کورد لەوانە: فیلمە سینەماییەکانی "یۆڵ" (ڕێگا) یۆل، "ئومێد" ئوموت، "بووکی زەوی" بردە ئۆف تھە ئەارتھ و "ڕمە" سر، "ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان" و "کیسەڵەکانیش دەتوانن بفڕن" لە دەرهێنانی "بەهمەن قوبادی"، "پەڕینەوە لە غوبار" و "شوێنک بۆ یاری" لە دەرهێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی"، "سرتە لەگەڵ با" لە دەرهێنانی "شەهرام عەلیدی"، "زەڕ" لە دەرهێنانی "کازم ئۆز"، "ڕادیۆ کۆبانێ" و "سەدیق و پڵینگ" لە دەرهێنانی "ڕێبەر دۆسکی" و بەرهەمەکانی دیکەی سینەماکارانی بەناوبانگی کورد، لەوانە: "قودڕەت گونێش"، "مانۆ خەلیل"، "ئێڕۆڵ مێنتاس"، "ئەکرەم حەیدۆ" و ... بەشداربوون و لەم بەشەدا سێ فیلم، لە لایەن بینەرانەوە دەستنیشان کران و بە ناونیشانی فیلمە هەڵبژێردراوەکانی بینەران لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەم ڕووداوە سینەماییەدا دیاریکران و لە لایەن بەرپرسانی فیستیڤاڵەوە ڕاگەیێندران.

لە ڕاستیدا ئەم بەرهەمانە، لە نێوان فیلمەکانی فێستیڤاڵدا زۆرترین بینەریان هەبوو، کە بریتین لە: فیلمی یەکەم "زەڕ" زەر لە دەرهێنانی "کازم ئۆز" لە باکووری کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و ئەمەریکا، فیلمی دووهەم "باکوور" باکور لە دەرهێنانی "پایان دێمیرێل" لە باکووری کوردستان و فیلمی سێیەم "دایکانی من" ئاڵ می مۆتھەرس لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماکارانی کورد "ئیبڕاهیم سەعیدی" و "زەهاوی سنجاوی" لە هەرێمی کوردستان.

"ئیبڕاهیم سەعیدی" بێجگە لە فیلمی "دایکانی من"، بە فیلمی سینەمایی "ماندوو"ش ماندۆۆ لە بەشی "سینەمای کلاسیکی کوردی" بەشداربوو کە لە تەنیشت بەرهەمەکانی دیکەی ئەم بەشەدا بۆ هۆگرانی هونەری سینەما بە شێوەی ئۆنلاین نمایشکرا.

ئەم دەرهێنەر و مۆنتێرە بەئەزموونە کوردە، لە بەشی "مەستێر کلاسەکان"ی ئەم فێستیڤاڵەشدا ئەزموونەکانی خۆی لە بواریی مۆنتاژدا بۆ هۆگرانی هونەری سینەما پێشکەش کرد کە تیایدا بابەتی خوڵقاندنی مۆنتێر و کاریگەریی ئەو لە پڕۆسەی پێکهێنانی دەرئەنجامی فیلمە سینەمایی و دیکۆمێنتارییەکانی خستەڕوو.

دوازدەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی "لەندەن" و هەشتەمین خولی پێشبڕکێی کورتە فیلمی ڕێزلێنانی سینەماکاری هەرمانی کورد "یەڵماز گۆنای" یıلماز گنەی بە نمایشی ١١٨ بەرهەم لە سێ بەشی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، بەڵگەفیلمەکان، کورتە فیلمی چیرۆکی و ئەنیمەیشنی لە چەندین بەشی پێشبڕکێی، لەوانە؛ بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی"، بەشی "پێشبڕکێی کورتە فیلم"، بەشی "پێشبڕکێی کورتە فیلمی دیکۆمێنتاری"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە؛ بەشی "هەڵبژاردەیەک لە باشترین بەرهەمەکانی یەڵماز گۆنای"، بەشی "چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکانی سینەماکاری کورد کازم ئۆز" کازıم ز، بەشی "چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکانی سینەماکاری کورد وەیسی ئاڵتای" ڤەیس ئالتای، بەشی "کورتە فیلمە ئەنیمەیشنییەکان"، بەشی "ڕۆژێک ڕۆژگارێک لە کوردستان"، بەشی "منداڵان لە فیلمدا"، بەشی "ژنان لە فیلمدا"، بەشی "جەژنی کەلتووری"، بەشی "سینەمای کلاسیکی کوردی"، بەشی "خەبات درێژەی هەیە"، بەشی "ئەوپەڕیی سنوورەکان"، بەشی "شەڕ لەسەر پەردەی سینەما"، بەشی "چیرۆکەکان لە تاراوگە" و هەروەها بەشی "مەستێر کلاسی سینەماکاری کورد ئیبڕاهیم سەعیدی" و بەشی "مەستێر کلاسی سینەماکاری کورد حوسێن کارابای" لە ڕۆژانی ١٦ تا ٢٧ی ئەپرێلی ٢٠٢١ بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری لەندەن پێتەختی وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەچوو.

فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن کە ساڵی ٢٠٠١ دەستی بە کارەکانی خۆی کردووە، گەورەترین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە سەرتاسەری دنیا سەبارەت بە خەڵکی کوردیا ئەو بابەتانەی کە پەیوەندیی بە کوردەکانەوە هەیە دێتەئەژمار، کە هەموو ساڵێک بە بەشداریی بەرهەمی سینەماکارانی کورد و بیانی؛ لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، ڤۆرکشۆپی فێرکاریی، کۆبوونەوەی پسپۆڕانەی سینەمایی، کۆڕی عڕەخنە و هەڵسەنگاندنی فیلمەکان و ... لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.

بۆ زانیاریی پتر:
https://www.globalkurdishfilmfestival.com/film/all-my-mothers
https://www.globalkurdishfilmfestival.com/film/qanda-ebrahim-saeedi-all-my-mothers-and-mandoo
https://www.globalkurdishfilmfestival.com


بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیلمی دیکۆمێنتی "دایکانی من"

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 



 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک