٢٧\٧\٢٠١٠
بانگه‌وازێک له
کۆمه‌ڵه‌که‌مانه‌وه
بۆ هه‌موو
کوردستانیان و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ.
له‌م ڕۆژه جه‌رگ بڕه‌دا سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش دائه‌نوێنین بۆ سه‌رجه‌م
شه‌هیدانی گه‌له سته‌م دیده‌که‌مان و شه‌هیدانی ئاپۆڕا مه‌زنه
هێمنانه‌که‌ی ٢٨ /٧ /٢٠٠٨ کوردی شاری که‌رکوک.
هه‌ر به بۆنه‌ی یادکرنه‌وه‌ی دوو ساڵه‌ی ئه‌م کرده‌وه
دڵته‌زێنه‌وه هاوغه‌می هاوسۆزی کۆمه‌ڵه‌که‌مان به هه‌موو گه‌ڵی
کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین و له‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌توندی سه‌رکۆنه‌و
سه‌رزه‌نشتی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ڕه‌شه کوژییه‌ی کوردی شاری که‌رکوک
ده‌که‌ین که به ده‌ستی ترسنۆک و خۆفرۆشه‌کانی به‌ره‌ی تورکمانی
ئه‌نجام درا دوور له‌هه‌موو به‌هاکانی مرۆڤایه‌تی و خوێنی کۆمه‌ڵیک
منداڵ و لاو و ژن و پیری کوردی شاری که‌رکوکی تێدا ڕژاو شه‌هید کران
به بێ‌تاوان له پێناوی سه‌پاندنی مه‌رامی گڵاوی کۆمه‌ڵێک ئه‌ندام
په‌رله‌مانی شۆفینی و ڕه‌گه‌زپه‌رست به‌ناوی گروپی ٢٢ی ته‌موز که
به‌پێلانێکی نه‌خشه‌کێشراو له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌وه‌و
به‌پشتگیریکردنی تیرۆریست (مه‌حمود مه‌شهدانی) بۆ داڕشتنی مه‌رامه
گڵاوه‌کانیان به‌سه‌پاندنی ماده‌ی ٢٤ بۆ پۆچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ماده‌ی ١٤٠ی
ده‌ستوری عێراقی و شکاندنی چاووی ڕۆڵه نه‌به‌زو گیان
له‌سه‌رده‌سته‌کانی کوردی شاره‌که‌مان.
ئه‌وه بوو له ئاکامی ئه‌نجامدانی ئه‌و کرده‌وه قێزه‌وه‌ره
تیرۆریستیه که له‌لایه‌ن خۆکوژێکی تۆرانیه‌وه که له‌ناو
به‌شداربووانی ئاپۆڕا مه‌زنه‌که‌ی ڕۆژی ٢٨/٧/٢٠٠٨دا خۆی ته‌قانده‌وه‌و
له‌هه‌مان کاتیش‌دا به بڕیاری ئه‌فسه‌رێکی تۆرانی به‌ناوی ( مقدم عماد
) بڕیاری گولـله بارانکردنی به‌شداربووانی ڕێپێوانه مه‌زنه‌که کرا
به‌ده‌ستی پاسه‌وانه به‌کرێگیراوه‌کانی سه‌ربانی مۆڵگای به‌ره‌ی
تورکمانی و ئاکامه‌که‌شی ٢٩شه‌هید و ١٨٧برینداری لێکه‌وته‌وه‌و پاشان
هه‌موو تاوانباران به‌بڕیاری سه‌رۆک کۆماری عێراقی عروبه جه‌لال
تاڵه‌بانی ئازادکران .
بۆ به‌رز ڕاگرتنی ئه‌م یاده دڵته‌زێنه داواکارین له که‌سوکاری
شه‌هیدانی ڕۆژی ٢٨ی ته‌موزی خوێناوی به وێنه‌ی ڕۆڵه
شه‌هیده‌کانیانه‌وه له‌و گۆڕه‌پانه‌دا یادی گوله‌بارانکردنی گیانی
پاکی رۆڵه‌کانیان بکه‌نه‌وه‌و پێکه‌وه و به‌یه‌ک ده‌نگ سروودی (ئه‌ی
ڕه‌قیب هه‌رماوه قه‌ومی کورد زوبان) بڵێنه‌وه و ئه‌و ڕۆژه بکه‌نه
هێمایه‌کی دره‌وشاوه‌و ڕۆژێکی ماته‌مینی له مێژووی شاره
داگیرکراوه‌که‌مان به‌ڕسواکردنی مه‌رامی گڵاوی وه‌چه‌کانی هۆلاکۆ و
ته‌یمور له‌نگ.
ڕۆشنبیران و مامۆستایان و مامۆستایانی ئاینی و قوتابیان و خوێندکاران و
فه‌رمانبه‌ران و کرێکاره تێکۆشه‌ره چه‌وساوه‌کان، له‌و ڕۆژه‌دا ڕۆڵی
تایبه‌تی خۆتان بنوێنن، ئێوه‌ش ئه‌ی دوکانداره کورده‌کان ده‌رگای
دوکانه‌کانتان دابخه‌ن و لافیته‌ی ڕه‌شی پێدا هه‌ڵواسن و له‌سه‌ری
بنووسن مردن بۆ تۆرانێکان و عه‌ره‌به شۆفینێکان وسه‌ربه‌رزی و نه‌مری
بۆ شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان.
هه‌زاران سه‌ڵاو له گیانی پاکی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانی ٢٨ /
گه‌لاوێژی /ساڵی ٢٠٠٨
مردن و سه‌رشۆڕی بۆ داگیرکه‌رانی خاکی کوردستان.
کۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه کوردی که‌رکوک
٢٦\٧\٢٠١٠
berengarbwnewe_kerkuk@hotmail.com
|