١۴\٥\٢٠١٠
بانگه‌واز! نا بۆ
له‌سێداره‌دان!
مه‌رگی ئه‌ستێره موژده‌ی هه‌ڵاتنی خۆره، و ته‌عبیری خه‌ونی ئه‌و
سێداره‌یه‌ش که هه‌موو شه‌وێ له‌وڵاتی مه خه‌ونی مه‌رگ ده‌بینێ.
به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و مه‌حکوم کردنی ئێعدامی پێنج
چالاکوانی سیاسی ومه‌ده‌نی به ناوه‌کانی فه‌رزادی که‌مانگه‌ر، شیرینی
عه‌له‌م‌هولی، فه‌رهادی وه‌کیلی، عه‌لی حیده‌ریان و مه‌هدی ئیسلامی ،
که چوارکه‌سی یه‌که‌میان کوردن وه له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌ک
شه‌ممه19ی بانه‌مه‌ڕ، به‌ده‌ستی ڕه‌شی
کۆماری ئیسلامی ئێران له سێداره دران. داوا له ته‌واوی مرۆڤدۆستان و
خه‌مخۆرانی ماڤی مرۆڤ و له سه‌رجه‌می کورده‌کان و ئێرانیه‌کان ده‌که‌ین
که به به‌شداری خۆیان له‌م ئاکسیۆنه‌دا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر
ئه‌م کرده‌وه دڕندانه‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌ر ببڕن.
با هه‌موو پێکه‌وه ده‌نگ هه‌ڵبڕین و ماتڵ نه‌بین تا ڕۆڵه‌کانیتریشمان
له سێداره بدرێن!!
کات: 15:00
شوێن: Köln - Eberplatz
ڕێکه‌وت: 15.05.2010
به هاوکاری ئه‌م کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه ئێرانی و
کوردوستانیانه‌ی شاری کۆڵن و ده‌وروبه‌ر:
- کۆمه‌ڵه‌ی دیفاع له زیندانیانی سیاسی ئێران
- کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵێک له ئێرانیانی دانیشتوی نۆردراین وێستفالن(کۆڵن،
دووسێلدۆرف، دۆرتمۆند، ئێسن، ۆپڕتاڵ، بۆخووم، ئۆبرهاوزن)
- پشتیوانانی ئازادی، دێمۆکراتی و مافی مرۆڤ له ئێران(ئێسن)
- ده‌سته‌ی پشتیوانی له دایکه‌کانی داخدار - ته‌لاش -سه‌نته‌ری
پشتیوانی له خه‌باتی خه‌ڵکی ئێران
- یه‌کیه‌تی بۆ ئێران(کۆڵن، بۆن) - یه‌کیه‌تی بۆ ئێران(بۆخووم،
دۆرتمۆند)
- بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی ته‌له‌باکانی جامعه(کۆڵن) - بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی
ته‌له‌به‌کانی جامعه(ۆپڕتاڵ)
- ده‌سته‌ی پشتیوانی له بزوتنه‌وه‌ی دێمۆکراتی ئێران - ئه‌نجومه‌نی
دۆستایه‌تی ئه‌ڵمان و ئێران(مێهر)
ڕێکخراوی کورده‌کانی
دانیشتوی شاری کۆڵن - ئا‌ڵمانیا
|