٢٠\١١\٢٠١٠
بانگەواز.
بەڕێزان
لە سایتی: کوردستاننێت، بەیان، ئەمڕۆ، نەورۆز تیڤی، رۆژهەڵات تی ڤی،
ئەستافە، هەڵویست، گمی کوردا، دەنگی کورد، (ک.ج.ک))، رەوتی دوارۆژ،
کوردستانان، پێنووسەکان، کوردۆساید(چاک)، دەزگای چەتر، رۆژهەڵات نیوز،
کاتژمێر24. رۆژنامەنووسانی بێسنوور، رۆژهەڵاتی کوردستان، سایتی سازمانی
خەبات و هەموو ئەو حیزب و لایەن و رۆژنامە و گروپانە کە بەشێوەی
جۆراوجۆر پشتیوانیان لە کەمپینەکە کردووە.
1- ئێوە دەتوانن بەخۆشتان بەناوی سایتەکانتانەوە بانگەوازی تایبەتی
خۆتان لەبارەی مانگرتنی گشتی فێرخوازان(لە زانکۆوە تا قوتابخانە
سەرەتاییەکان لە1/12/2010)و پێشنیارتان بۆ شێوەی رێکخستنی بنووسن و
بڵاوبکەنەوە. کەمپینەکە موڵکی هەموومانە و بە هەموومان بەهێز دەبین.
2- پێشنیار دەکەین: بانگەوازی مانگرتنەکە بۆ فارسی و کرمانجی سەروو و
ئینگلیزی وەرگێڕن.
3- بۆ ئەوەی کەس بەهەڵە تێنەگات: ئەم بۆچوونە مانای فەوزا و بێسەروبەری
نییە، بە پێچەوانەوە بەڵگەیەکی ترە کە کەمپینە ماڵی هەموومانە و رێز و
حورمەتمان بۆ هەموو لایەک هەیە و چەندە ئێمە خۆمان بە دڵسۆزی دۆزی
گەلەکەمان دەزانین، ئێوەش بە هەمان ئەندازە دڵسۆزو پەرۆشن بۆ سەرخستنی
داخوازی(هەر ئێستا قوتابخانە لە کوردستان بێتە دامەزراندن).
بە هیوای سەرکەوتن
سالار سۆفی - سەلام
عەبدوڵا
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بەڕێز حوسین یەزدان پەنا: پشتیوانی کەمپین و مانگرتنی
گشتی دەکا.
ئێستا بەڕێز جێگری سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان لە پەیوەندییەکی
تەلەفۆنی دا، بەناوی حیزبەکەیەوە، وتی: ئێمە وەک پارتی ئازادی کوردستان،
تەواوی پشتیوانی خۆمان بۆ کەمپیننی(ئێستا قوتابخانەی کوردی بێتە
دامەزراندن)دەکەین و هەوڵ بۆ سەرخستنی مانگرتنی گشتی فێرخوازانی لە
رۆژی 1/12/ 2010لە گشت کوردستان دەدەین. گەلی کوردستان وەک هەموو
گەلانی جیهان مافی رەوای خۆیەتی منداڵەکانی بە زمانی دایکیان بخوێنن.
هەروا لە درێژەی قسەکانی: بەناوی حیزبەوە بانگەزی خۆمان دەنووسین و
بڵاودەکەینەوەو داوا لە گشت ئەندامان و لایەنگرانمان دەکەین لەو رۆژە
چالاکی ئاشتی و شارستانیانە بنوێنن و سمبولی قەڵەم وەک سمبولی داواکاری
قوتابخانە بە زمانی کوردی لە گشت شوێنێک هەڵواسن و وێنە بکێشن.
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئەبو کاروان
(ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شوعی کوردستان.
لە لێدوانێکی ئەبو کاروان بۆ بەڕێوبەراین کەمپینی-ئێستا قوتابخانە بە
زمانی کوردی بێتە دامەزراند)، وتی: من پشتیوانی دەکەم لە کەمپینەکەتان
و مانگرتنی گشتی فێرخوازانی کوردستان . ئەمە بچووکترین ماف و
داواکارییە. سبەی پەیوەندی بە هاوڕێیان دەکەم تا بەفەرمی بەناوی
حیزبەوە پشتوانی رابگەیەنرێت.
|