١١\٩\٢٠١١
*
بانگه‌واز بۆ
پێشکه‌شکردنی فۆرمی به‌شداریکردنی (٧)ـه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له
له‌نده‌ن.
*
سێیه‌مین
پێشبڕکێی یه‌ڵماز گۆننه‌ی
بۆ کورته‌فیلم.
www.lkff.co.uk
دوا مۆڵه‌ت:
یه‌کشه‌ممه 25/09/2011
خۆمان
به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانین، مژده‌ی ڕێکخستنی حه‌وته‌مین (فێستیڤاڵی
فیلمی کوردی) و سێیه‌مین پێشبڕکێی (یه‌ڵماز گۆننه‌ی بۆ کورته‌فیلم)تان
له له‌نده‌ن پێ ڕابگه‌یه‌نین که له 17 تا 24ی نۆڤه‌مبه‌ری2011 دا به‌رێوه‌ده‌چێت.
شوێنی سه‌ره‌کی فێستیڤاڵه‌که له سینه‌مای (پیکچه‌رهاوس)ـه له ناوچه‌ی
هه‌کنی له له‌نده‌ن.
به‌و بۆنه‌یه‌وه، ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی ڕێکخستنی فێستیڤاڵ، داوا له
هه‌موو ده‌رهێنه‌ره کورده‌کان و ناکورده‌کانیش ده‌که‌ین که فیلمیان
ده‌رباره‌ی کورد سازداوه، کاره‌کانیان بنێرن بۆ به‌شداریکردن له
به‌رنامه‌ی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵه‌که‌ماندا.
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، فیلمی درێژخایه‌ن، به‌ڵگه‌نامه‌یی
و کورته‌فیلمیش که وه‌رگێرانی ئینگلیزییان له‌سه‌ر بێت په‌سه‌ند ده‌کات.
ئێمه ده‌توانین به‌زۆر شێواز DVD، Mini DV، HD، 35mm و تاد... فیلم
نیشان بده‌ین.
مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتنی کۆپیی نیشاندانی سه‌ره‌تایی بۆ هه‌ڵبژاردن:
فیلم
ته‌نها ئه‌و فیلمانه وه‌رده‌گرین که ده‌رهێنه‌رانی کورد له‌سه‌ر هه‌ر
بابه‌تێک سازیان کردوون، یاخود ئه‌وانه‌ی ده‌رهێنه‌رانی بیانی له‌سه‌ر
کورد و ئه‌و پرس و کێشانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌کورده‌وه هه‌یه
دروستیان کردوون.
جانر (جۆر)
هه‌موو جۆره‌فیلمێک، فیلمی درێژخایه‌ن، کورته‌فیلم و به‌ڵگه‌نامه‌یی و
ئه‌نیمه‌یشن ده‌توانێت به‌شداری بکات.
شێواز
Mini DV، DV CAM، VHS، DVD قبووڵ ده‌کرێن.
وه‌رگێڕانی (سه‌بتایتڵ)
ده‌بێت فیلمه‌کان وه‌رگێڕانی ئینگلیزییان له‌سه‌ر بن.
دوا مۆڵه‌ت: یه‌کشه‌ممه
25/09/201
به‌های پێشکه‌شکردن/ به‌های ناردن.
به‌های پۆست بۆ ناردنی کاره‌کان ده‌بێت له‌لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌کانه‌وه
دابین بکرێت. فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، هیچ خه‌رجییه‌کی
ناردنی کۆپیی پێشاندانی سه‌ره‌تایی به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن بۆ کۆمیته‌ی
فێستیڤاڵ له ئه‌ستۆ ناگرێت. ئه‌گه‌ر فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له
له‌نده‌ن بۆ خۆی که‌س یا که‌سانێکی دیاری کرد تا فیلمه هه‌ڵبژێردراوه‌کانیان
له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆیان بنێرن، ئه‌وسا به‌رپرسێتیی تێچوونی ناردنیان بۆ
بریتانیا ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی.
ڕێبازی ناردنه‌وه.
کۆپیی پێشاندانی سه‌ره‌تایی هه‌موو فیلمه‌کان له ئه‌رشیفی فێستیڤاڵی
فیلمی کوردی له له‌نده‌ن هه‌ڵده‌گیرێن و ناگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ر،
بڵاوکه‌ره‌وه یاخود ده‌رهێنه‌ره‌کانیان.
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن:
داخوازینامه‌ی پێشکه‌شکردن:
تکایه به‌ڕوونی فۆرمه‌کان، به‌ده‌ستوخه‌تی خۆتان یان به‌چاپ، پڕ بکه‌نه‌وه.
ناوونیشانی داواکار:
ده‌رهێنه‌ر:
ناوونیشان:
شار:
هێمای به‌ریدی:
وڵات:
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن:
ژماره‌ی مۆبایل:
ئیمه‌یڵ:
ماڵپه‌ڕه:
ناونیشانی گه‌ڕانه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌وه‌ی سه‌ره‌وه جودایه.
به‌رهه‌مهێنه‌ر (ئه‌گه‌ر له‌وه‌ی سه‌ره‌وه جودایه) :
ناوونیشان:
شار:
هێمای به‌ریدی:
وڵات:
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن:
ژماره‌ی مۆبایل:
ئیمه‌یڵ:
ماڵپه‌ڕه:
کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنان:
ناوونیشان:
شار:
هێمای به‌ریدی:
وڵات:
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن:
ژماره‌ی مۆبایل:
ئیمه‌یڵ:
ماڵپه‌ڕه:
کۆمپانیای بڵاوکردنه‌وه:
ناوونیشان:
شار:
هێمای به‌ریدی:
وڵات:
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن:
مۆبایل:
ئیمه‌یڵ:
ماڵپه‌ڕه:
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن: داخوازینامه‌ی پێشکه‌شکردن:
شوناسی فیلم
ناوی فیلم:
مه‌ودا:
سه‌عات: خوله‌ک: چرکه:
ڕۆژی ته‌واوبوون:
شێوازی نیشاندانی سه‌ره‌تایی: تکایه یه‌کێکیان هه‌ڵبژێره
PAL DVD PAL VHS
شێوازی نیشاندانی سه‌ره‌کی: تکایه یه‌کێکیان هه‌ڵبژێره
35mm 8mm
Mini DV DV CAM DVD BETA SP
هی تر (تکایه ده‌ستنیشانی بکه): ................
زمانی ڕه‌سه‌نی فیلمه‌که:
ئایا ئه‌مه یه‌که‌م پێشاندانی فیلمه‌که‌یه له بریتانیا؟ به‌ڵێ نه‌خێر
(تکایه باسی بکه)
ئایا ئه‌مه یه‌که‌م پێشاندانی فیلمه‌که‌یه له جیهان؟ به‌ڵێ نه‌خێر (تکایه
باسی بکه)
تکایه ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ش ده‌سته‌به‌ر
بکه:
ــ کورته‌ی بیرۆکه‌ی فیلمه‌که
ــ مێژووی نیشاندانی فیلمه‌که
ــ ژیاننامه و کارنامه‌ی(CV) فیلمساز
ــ لانی که‌م، سێ دیمه‌نی گیراوی فیلمه‌که له‌سه‌ر خه‌پله‌ی (CD)
یاخود (DVD)یه‌کی جودا، چاکتره ئه‌گه‌ر به‌شێوازی (JPEG) یان (TIFF)
بن.
تکایه به‌ر له ئیمزاکردن و ناردنی داوای به‌شداربوون، ئه‌م خاڵانه
به‌وردی بخوێننه‌وه:
* له‌لایه‌ن (فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن)ه‌وه هیچ پاره‌یه‌کی
دیاریکراو نییه بۆ به‌شداریکردن. کۆمیته‌ش خۆی به‌پێی بودجه‌ی به‌رده‌ست،
بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌دات که چۆن به‌پێی هه‌لومه‌رجی له ئارادابوو
یارمه‌تیی فیلمسازه‌کان بدات، به‌ڵام هێنده‌ی له توانادا بێت هه‌وڵی
پشتگیری و هاریکاریی فیلمسازه‌کان ده‌دات.
* هه‌رچه‌نده ڕێککه‌وتی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌کان به هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه،
به‌ڵام (فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن) زۆرتر پێشوازی له‌و
فیلمانه ده‌کات که نوێ دروستکراون.
* ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی ئه‌و فیلمانه‌ی هه‌ر فیلمسازێک پێشکه‌شی ده‌کات
سنووردار نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فێستیڤاڵ تا ئه‌وپه‌ڕی دوو
فیلمی هه‌ر ده‌رهێنه‌رێک پێشان ده‌دات.
* ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌فیلمێک زۆرتر به‌شداریبکه‌یت، ده‌بێت فۆرمی
داواکردنی هه‌ر فیلمێک به‌جودا پێشکه‌ش بکه‌یت.
* کۆپیی پێشاندانی سه‌ره‌تایی ده‌بێت بهPAL VHS / DVD پێشکه‌ش بکرێت.
* کۆپیی پێشاندانی سه‌ره‌کی، به یه‌کێک له‌م شێواز (فۆرمات)انه‌ی
خواره‌وه په‌سه‌ند ده‌کرێن: 35mm / Pal VIDEO: BETA SP / Mini DV / DV
CAM /DVD تکایه ئه‌گه‌ر فیلمه‌که‌ت به‌هه‌ر شێوازێکی دیکه‌ی جیاواز له‌مانه
دروست کراوه به‌زوویی ئاگادارمان بکه، تا ئێمه‌ش به‌زووترین کات
ئاگادارتان بکه‌ینه‌وه له‌وه‌ی ئاخۆ فیلمه‌کان به‌و شێوازه‌ی که هه‌یه‌تی
ده‌توانرێت پێشان بدرێت یان نا. به‌داخه‌وه هیچ فیلمێک به‌شێوازی VHS
له‌به‌ر ناجۆریی چۆنایه‌تییه‌که‌ی پێشان ناده‌ین.
هه‌روه‌ها هیچ کارێکیش به‌شێوازی NTSC په‌سه‌ند ناکرێت.
* هه‌موو کاسێت و دی.ڤی.دی. DVDیه‌کی پێشکه‌شکراو، ده‌بێت به‌ڕوونی ئه‌م
زانیارییانه‌یان له‌سه‌ر بنووسرێت: ناوی فیلمسازه‌کان، ناوی فیلمه‌که،
ماوه‌ی دروستی فیلمه‌که له‌گه‌ڵ شێوازه‌که‌ی.
* هه‌ر به‌رهه‌مێک له ده‌ره‌وه‌ی بریتانیاوه هاتبێت، ده‌بێت به‌ڕوونی
له‌سه‌ری نووسرا بێت که: بۆ کاری بازرگانی نییه/ به‌های بازرگانی
نییه/ به‌ده‌ستیاو دراوه به فێستیڤاڵه‌که/ نرخه‌که‌ی سفره.
* کۆپییه‌کانی پێشاندانی سه‌ره‌تایی به مه‌به‌ستی به‌کارهێنان بۆ
کاروباری فێرکردن و ئه‌رشیف، له‌لای کۆمیته‌ی (فێستیڤاڵی فیلمی کوردی
له له‌نده‌ن) هه‌ڵده‌گیرێن.
* گشت کۆپییه‌کانی پێشاندان، ده‌بێت 6 هه‌فته‌پێش ده‌ستپێکردنی
فێستیڤاڵه‌که بگه‌نه ده‌ستی کۆمیته‌ی (فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن)،
جگه له‌وانه‌ی که له‌و ماوه‌یه‌دا له فێستیڤاڵی تردا به‌شدارن که
دیاره ئه‌و بارودۆخه‌ش له‌لایه‌ن فێستیڤاڵه‌وه له به‌رچاو ده‌گیرێت.
* فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، ده‌سته‌به‌ری خه‌رجیی گواستنه‌وه‌ی
هیچ فیلمێک ناکات، که له فێستیڤاڵێکی تره‌وه گوێزرابێته‌وه. به‌ڵام
خه‌رجیی هێنان و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و فیلمانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ که
ڕاسته‌وخۆ له ده‌رهێنه‌ر یان فیلمسازه‌وه ڕه‌وانه ده‌کرێن.
* بیمه‌کردنی فیلمه‌که/فیلمه‌کان له‌سه‌ر شانی فیلمساز یا به‌رهه‌مهێنه‌ره.
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، له گواستنه‌وه‌دا ئۆباڵی خراپبوون
و زیانپێکه‌وتنی هیچ فیلمێک ناگرێته ئه‌ستۆ، به‌ڵام لاریی نییه له
بژاردنی خراپبوون له کاتی لێدان و پێشانداندا.
* ئه‌گه‌ر‌فیلمه‌که‌ت په‌سه‌ند کرا، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له
له‌نده‌ن داوای زانیاریی پترت بۆ میدیا و بڵاوکردنه‌وه لێده‌کات، له
بابه‌تی پۆسته‌ر و هه‌ر که‌ره‌سه‌یه‌کی PR ی دیکه‌ی چاپکراو. به لانی
که‌میشه‌وه ده‌بێت، وێنه‌ی سێ دیمه‌نی فیلمه‌که له‌سه‌ر (CD)یه‌کی
جودا به شێوازه‌کانی:
JPEG/PDF/TIFF هاوپێچ بکه‌یت.
* فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، ده‌شێت به‌پێی بودجه‌ی شیاوی
خۆی، ژماره‌یه‌ک له فیلمسازان و ئه‌کته‌ر و ئه‌کتره‌سه‌کانی به‌شێک له‌و
فیلمانه‌ی که قبووڵ کراون بانگهێشت بکات و خه‌رجیی هاتوچۆ، خه‌وتن و
مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پاره‌ی خه‌رجیی ڕۆژانه‌شیان مسۆگه‌ر بکات. سه‌ره‌ڕای
ئاگاداریمان له نرخی هاتوچۆ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له توانای
فێستیڤاڵدا نییه ئه‌م خه‌رجییه بۆ هه‌موو فیلمسازانی به‌شداربوو
دابین بکات. فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن ناتوانێت ئه‌و پارانه
بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ر، یاخود هاوسه‌ر و هاوڕێیانی فیلمسازه‌کان و هونه‌رمه‌ندان
و ئه‌کتره‌سه‌کان مسۆگه‌ر بکات. ئه‌گه‌رچی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له
له‌نده‌ن گوزه‌رنامه‌یه‌کی ڕێگه‌پێدراوی سه‌یری پێشاندانه‌کان بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ر
و ئه‌وپه‌ڕی دوو که‌سیش له هاوسه‌ر و هاوڕێیانی هه‌ریه‌ک له فیلمساز
و ئه‌کته‌ر و ئه‌کتره‌سه‌کان دابین ده‌کات.
* ناردنی کاره‌که‌ت بۆ به‌شداریکردن له فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له
له‌نده‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه واتای په‌سه‌ندکردنی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی سه‌ره‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت.
تکایه تێبینی ئه‌مانه بکه:
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، ئه‌گه‌ر پێویستی کرد ئاماده‌یه
به‌مه‌به‌ستی ڤیزا به ده‌ستخستن، یان هه‌ر مه‌به‌ستێکی دیکه، داوه‌تنامه‌و
پشتگیرینامه بۆ فیلمسازه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات.
داواکارییه‌کان:
1) کۆپیی پێشاندانی سه‌ره‌تایی فیلمه‌که له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕدراوی
ئینگلیزی‌دا
2) فۆرمی داواکه به ته‌واوکراوی
3) کورته‌یه‌کی ناوه‌ڕۆکی فیلمه‌که
4) کارنامه(CV)
5) ژیاننامه
6) (سی.دی.)یه‌کی جودا که‌وێنه‌ی 3 دیمه‌نی گیراوی فیلمه‌که‌ی تێدا بێت
مه‌رجه‌کانی به‌شداریکردنم خوێندۆته‌وه‌و تێ‌یان گه‌یشتووم.
ئیمزا:
ڕێککه‌وت:
به‌هیوای ئه‌وه‌ی که فیلمه‌کانتان به ده‌ستمان بگه‌ن و کاتی به‌ڕێوه‌چوونی
فێستیڤاڵه‌که‌ش به دیدارتان شاد بین.
ناونیشانی پێشکه‌شکردن:
هه‌موو کۆپییه‌کانی نیشاندانی سه‌ره‌تایی ده‌بێت بۆ ئه‌و ناوونیشانانه‌ی
لای خواره‌وه بنێردرێن:
له له‌نده‌ن
مسته‌فا گوندۆگدو
ژماره‌ی مۆبایل: 0044 78 76 71 02 50
ئیمه‌یل: mustafa.gundogdu@gmail.com
mustafa@lkff.co.uk
ناوونیشان:
Mustafa Gundogdu
KHRP
11 Guilford Street
London WC1N 1DH
United Kingdom
له باکووری کوردستان:
ئوزکان کوچوک
Mr. Özkan Küçük
Kayapınar Belediyesi
Cegerxwin Kültür Merkezi
Address: Diclekent Bulvarı، Parkorman، Diyarbakır Turkey
E-mail: info@cegerxwin.net
Tel: 00 90 412 251 92 95
نه‌زیره توران
Ms. Nazire Turan
Diyarbakır Büyükşehir Belediyesi
Kültür ve Turizm Dairesi Başkanlığı Sinema Birimi
Address : Diyarbakır Büyükşehir Belediyesi
Kültür ve Turizm Dairesi Başkanlığı Elazığ Cad.
Tel : +90 0 412 2223 49 42
Fax : + 90 0 412 226 05 03
له نیوزله‌ندا و ئوستورالیا:
سامان لاوه
ناونیشان: ئۆکلاند
saman.lawa@gmail.com ئیمه‌یڵ:
ته‌له‌فۆن: 0064212514453
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان:
سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ
ناونیشان: سنه
ته‌له‌فۆن: 0098 (0) 918 870 9237
ئیمه‌یڵ: satar.chamani.gol@gmail.com
ڤیدا ساڵحی
ناونیشان: سنه
ته‌له‌فۆن: 0098 (0) 918 877 4755
ئیمه‌یڵ: satar_ch@yahoo.com
له هه‌ولێر:
حوسێن سێوه‌دینی
ناونیشان: هه‌ولێر
ته‌له‌فۆن: 009647503265868
ئیمه‌یڵ: hoesseinsewdin@hotmail.com
له سلێمانی:
ئازاد که‌رکوکی
ناونیشان: سلێمانی
ته‌له‌فۆن: 009647701458580
ئیمه‌یڵ: a.kerkuky@yahoo.com
له دهۆک:
محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌تروشی
ناونیشان: دهۆک
ئیمه‌یڵ: mamobari@yahoo.com
ته‌له‌فۆن: 00964 750 450 8338
هه‌نگاوه‌کانی بڕیاردان:
کۆمیته‌ی ڕێکخستنی فێستیڤاڵ به مه‌به‌ستی بڕیاردان له یه‌که‌م
کۆبوونه‌وه‌یدا سه‌یری کۆپییه‌کانی نیشاندانی سه‌ره‌تایی‌ده‌کات. له
ماوه‌ی 6 تا 8 هه‌فته پێش ده‌ستپێکردنی فێستیڤاڵ هه‌موو به‌رهه‌مهێن و
ده‌رهێنه‌ره‌کان له بڕیاری کۆمیته ئاگادار ده‌کرێنه‌وه، بۆیه
ئێمه‌ش دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی کاره‌کان و ئاگادارکردنه‌وه‌ی
به‌رهه‌مهێن و ده‌رهێنه‌ره پێوه‌ندیداره‌کان، وا چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین،
ئه‌وانه‌یان که له لایه‌ن کۆمیته‌ی فێستیڤاڵه‌وه کاره‌کانیان په‌سه‌ندکراوه،
کۆپیی ڕه‌سه‌نی فیلمه هه‌ڵبژێردراوه‌کان و پۆسته‌ره‌کان له ماوه‌ی
دوو هه‌فته‌ی دوای ئاگادار کردنه‌وه‌یانه‌وه، بگه‌نه‌ده‌ستمان. له
کۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا کۆمیته‌ی رێکخستنی فێستیڤاڵ ره‌نگه
هه‌ندێک له کورته‌فیلمه‌کان که هه‌ڵنه‌بژێردرابن له لایه‌ن کۆمیته‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ پێشبرکێی کورته‌فیلم له پرۆگرامێکی تایبه‌تدا
نمایش بکرێن.
په‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی ڕێکخستنی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له
له‌نده‌ن.
ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیارێکتان ده‌رباره‌ی فێستیڤاڵ، پابه‌ندییه‌کان و هه‌رچییه‌ک
په‌یوه‌ست بێت به فێستیڤاڵه‌وه هه‌بوو، تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌کۆمیته‌ی
ڕێکخستنی فێستیڤاڵه‌وه به‌و ناوونیشانی په‌یوه‌ندییانه‌ی لای سه‌ره‌وه.
بۆ زانیاریی گشتی به‌زمانی ئینگلیزی و کوردی (کرمانجی) و تورکی سه‌باره‌ت
به فێستیڤاڵه‌که‌و به‌ڕێوه‌چوونی پابه‌ندییه‌کان و فێستیڤاڵه‌کانی
پێشتریش، تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به:
موسته‌فا گوندوگدو
ئیمه‌یل:
mustafa.gundogdu@gmail.com
ته‌له‌فۆن: 0044 78 76 71 02 50
که‌ریم گوکتورک
ئیمه‌یل:
kerimgm@gmail.com
ته‌له‌فۆن: 00447545758515
بۆ زانیاریی گشتی به‌زمانی ئینگلیزی و کوردی (سۆرانی) و فارسی و عه‌ره‌بی
ده‌رباره‌ی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی پابه‌ندییه‌کان و فێستیڤاڵه‌کانی
پێشتریش، تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به:
عه‌تا موفتی
ته‌له‌فۆن: 00447435818181
ئیمه‌یڵ: atamufty@gmail.com
atamufty@yahoo.co.uk
تێبینیی گرنگ:
بڕیاری به‌شداربوونی سه‌رجه‌می ئه‌و به‌رهه‌م و فیلمانه‌ی له هه‌ر
جێیه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردن کۆده‌کرێنه‌وه له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له (له‌نده‌ن)ه‌وه ده‌درێت.
کۆمه‌کی دارایی:
ناو و ئارم و زانیاری سه‌باره‌ت به هه‌ر ده‌ستگا و لایه‌نێکی کوردی و
غه‌یره‌کوردی که کۆمه‌کی دارایی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی ده‌که‌ن له هه‌موو
ڕاگه‌یاندن و بۆنه‌یه‌کدا بڵاو ده‌کرێنه‌وه و له هه‌فته‌ی فێستیڤاڵه‌که‌شدا
له‌سه‌ر شاشه پێشان ده‌درێن.
سه‌باره‌ت به کۆمه‌کی دارایی و مه‌رجه‌کانی چۆنێتیی کۆمه‌که‌که هه‌ر
ده‌ستگا و لایه‌ن و به‌ڕێزێک خوازیاره به‌شداریی کۆمه‌کی دارایی بکات،
ده‌توانێت سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌کانی کۆمه‌کی دارایی په‌یوه‌ندی بکات
به (شه‌ونم عادل) و (سامان لاوه)ه‌وه له ڕێگای ئه‌و زانیارییانه‌وه
که له‌م بانگه‌وازه‌دا بڵاو کراونه‌ته‌وه.
شه‌ونم عادل
0044 789 996 8993 ته‌له‌فۆن:
ishawnim@hotmail.com ئیمه‌یڵ:
سامان لاوه
0064212514453 ته‌له‌فۆن:
saman.lawa@gmail.com ئیمه‌یڵ:
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سێیه‌مین
پێشبڕکێی یه‌ڵماز گۆننه‌ی
بۆ
کورته‌فیلم له لایه‌ن فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن.
(www.lkff.co.uk)
دوامۆڵه‌ت: یه‌کشه‌ممه 25/09/2011
ئه‌مساڵیش پێشبڕکێ و خه‌ڵاتکردنی کورته‌فیلم به‌شێک ده‌بێت له
حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن.
پێشبڕکێ، واژه و مه‌رجه‌کان:
ئه‌م پێشبڕکێیه، له‌لایه‌ن فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌نه‌وه،
بۆ به‌بیرداهێنانه‌وه‌ی یادی ده‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ی کورد یه‌ڵماز گۆننه‌ی،
سازدراوه.
1- ده‌رگای پێشبڕکێی ساڵی 2011 ئاوه‌ڵایه بۆ ئه‌و کورته‌فیلمانه‌ی له‌نێوان
2010-2011دا به‌رهه‌م هێنراون. هه‌ر کورته‌فیلمێک له‌فێستیڤاڵه‌کانی
پێشووتری فیلمی کوردی‌دا له له‌نده‌ن پێشان درابێت، مافی به‌شداربوونی
ئه‌م فێستیڤاڵه‌ی نییه.
2- پێشبڕکێیه‌که کراوه‌یه بۆ هه‌موو فیلمسازان، چ کورد و چ ئه‌وانه‌یش
که کورد نین و، به‌ڵام کاره‌کانیان سه‌باره‌ت به‌کورد و پرس و کێشه
کوردییه‌کانن.
3- بابه‌ته‌کانی پێشبڕکێیه‌که له‌نێو کۆمیته‌ی سازدانی فێستیڤاڵی
فیلمی کوردی له له‌نده‌ندا و ئه‌و کارمه‌ندانه‌دا که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌کاریان
پێ ڕاسپێردراوه، ده‌مێنێته‌وه.
4- ئه‌و فیلمانه‌ی که خوازیاری به‌شداریکردنن له پێشبڕکێیه‌که‌دا، به‌ناونیشان
و هه‌ر زانیارییه‌کی دیکه‌یش که له پاشه‌کییه‌که‌یدا هه‌یه، نابێت
له 30 ده‌قیقه‌درێژتر بن.
5- کۆپیی فیلمه به‌شداربووه‌کان ته‌نیا له‌م شێوازانه‌دا په‌سه‌ند ده‌کرێن:
35م.م. 35mm /بێتا.ئێس.پی. BETA SP /مینی دی.ڤی. Mini DV /دی.ڤی. کام.
DV CAM / دی.ڤی.دی. DVD به‌داخه‌وه‌ین که (ته‌نیا بۆ‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن
نه‌بێت) ناتوانین به‌هۆی خراپیی چۆنێتییه‌وه هیچ فیلمێکی ڤی.ئێچ.ئێس.
VHS په‌سه‌ند بکه‌ین. هه‌موو شریت Tape /(دی.ڤی.دی.)ییه‌کان DVD ده‌بێت
به‌ڕێکوپێکی ناوی ده‌رهێنه‌ر، ناوی به‌رهه‌مه‌که‌و کاتی ئیشکردنه‌که‌ی
به ته‌واوی و ڕێکوپێکی، هه‌روه‌ها شێوازه‌که‌ی له‌سه‌ر نووسرابێت.
6- فیلمه‌کان ده‌بێت وه‌رگێڕدراوه‌ی ئینگلیزییان له‌سه‌ر بێت.
7- هه‌موو فیلمه‌کان ده‌بێت به‌ر له سه‌عات 5ی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه
25/09/2011 گه‌یشتبێتنه ده‌ست کۆمیته‌ی ڕێکخستنی فێستیڤاڵ.
8- هه‌رکه‌س و له دوو کورته‌فیلم زیاتر ناتوانێت بۆ لێکۆڵینه‌وه و
بڕیاردان پێشکه‌ش به فێستیڤاڵ بکات.
9- هه‌موو ئه‌و فیلمانه‌ی بۆ ئه‌م پێشبڕکێیه ده‌نێردرێن، پێش ئه‌وه‌ی
بتوانن به‌شداری له پێشبڕکێیه‌که‌دا بکه‌ن، له لایه‌ن کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه،
که کۆمیته‌یه‌که(LKFF) پێکیهێناوه، ده‌بینرێن و لێیان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
هه‌موو فیلمه هه‌ڵبژێردراوه‌کانیش له‌پێشبڕکێیه‌که‌دا به‌شدار ده‌بن.
ئه‌مساڵ ته‌نیا 20 کورته‌فیلم هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ به‌شداریی پێشبرکێکه.
10- ئه‌و فیلمانه‌ی که به‌شدارییان له پێشبڕکێی تردا کردووه، ده‌توانن
له پێشبڕکێی (یه‌ڵماز گۆننه‌ی)یشدا بۆ کورته‌فیلم، که له لایه‌ن
فێستیڤاڵی فیلمی کوردییه‌وه له له‌نده‌ن ساز ده‌کرێت، بکه‌ن.
11- سێ خه‌ڵات (خه‌ڵاتی یه‌که‌م، دووه‌م و سێیه‌م) ده‌به‌خشرێن. به‌های
خه‌ڵاته‌کانیش له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵه‌وه، به‌پێی
ئه‌و بودجه‌یه که فێستیڤاڵ ده‌یبێت، دیاری ده‌کرێت.
12- فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن مافی ئه‌وه به‌خۆی ڕه‌وا ده‌بینێت
که کورته‌فیلمی به‌شداربووان بۆ پێشاندان و به‌ده‌ستهێنانی خه‌رجیی
پێشبڕکێیه‌که به‌کار بهێنێت.
13- فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن ماف به‌خۆی ڕه‌وا ده‌بینێت که‌به
هه‌ر هۆیه‌ک و به‌پێی بۆچوون و لێکدانه‌وه‌ی خۆی مافی به‌شداریکردن ڕه‌د
بکاته‌وه.
14- بڕیاری بڕیارده‌ران و فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن
دوابڕیاره. هیچ گفتوگۆ و نامه‌ئاڵوگۆڕکردنێک سه‌باره‌ت به‌هه‌ر
بڕیارێک که پێشتر ڕێککه‌وتنی له‌سه‌ر بووه، ڕێی پێ نادرێت.
15- هه‌ر به‌شدارێک ده‌بێت به ته‌نیا به‌رهه‌می تازه‌و بێوێنه‌ی خۆی
بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و بڕیاردان پێشکه‌ش بکات و ئه‌وه‌یش قه‌بووڵ بکات و بسه‌لمێنێت
که به‌شداریکردنی به‌رهه‌مه‌که‌ی له فێستیڤاڵدا په‌یمانی مافی
پاراستن و گشت مافه‌کانی تر، که به به‌رهه‌مه‌که‌یه‌وه پێوه‌ستن، له‌به‌رانبه‌ر
که‌س یان لایه‌نی سێیه‌مدا، ناشکێنێت.
16- گشت خه‌رجییه‌کی ناردن و گه‌یاندن ده‌که‌وێته‌سه‌ر به‌شداریکه‌ر.
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن پاره‌ی ناردنی هیچ به‌رهه‌مێک
ناداته‌وه که بۆ پێشبڕکێیه‌که نێردرابێت.
17- ئه‌و کۆپییانه‌ی پێشکه‌ش ده‌کرێن ناگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌کانیان.
کۆپیی هه‌موو به‌رهه‌مه‌نێردراوه‌کان له ئه‌رشیڤی فێستیڤاڵی فیلمی
کوردی‌دا له له‌نده‌ن هه‌ڵده‌گیرێن.
18- ئاماده‌بوونی به‌شداریکه‌ر له فێستیڤاڵی فیلمی کوردی‌دا له
له‌نده‌ن له‌سه‌ر حسابی به‌شداریکه‌ر خۆیه‌تی و فێستیڤاڵی فیلمی کوردی
له له‌نده‌ن ته‌نیا هێنده‌ی له توانادا هه‌یه که ڕێ بۆ میوانانی
خۆش بکات به‌شداری به‌رنامه‌ی فێستیڤاڵ بکه‌ن و هیچی تر نا.
19- فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن هیچ به‌رپرسێتییه‌ک سه‌باره‌ت
ونبوون، خراپبوون و نه‌گه‌یشتنی کورته‌فیلمه‌کان له‌کاتی خۆیدا له‌ئه‌ستۆی
خۆی ناگرێت.
20- فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن به‌مافی خۆی ده‌زانێت که بۆ
سوودی به‌شداریکه‌ر هه‌لی بڵاوکردنه‌وه‌وه بڕه‌خسێنێت و به‌دوایاندا
بگه‌ڕێت. به‌شداریکه‌ر به‌وه‌ی که له پێشبڕکێیه‌که‌دا به‌شدار ده‌بێت،
قه‌بووڵی ئه‌وه ده‌کات که هاوکار بێت له‌وه‌دا به‌رهه‌مه‌که‌ی له‌ڕێی
بڵاوکردنه‌وه‌وه سوود به پێشبڕکێیه‌که بگه‌یه‌نێت.
21- کورته‌فیلم له‌سه‌ر خه‌رجیی به‌شداریکه‌ر خۆی به‌رهه‌م هێنراوه‌و
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن هیچ به‌رپرسێتییه‌کی نییه له‌بژاردنی
هه‌ر زیانێک که تووشی فیلمی به‌شداریکه‌ر بووه له کاتی به‌رهه‌مهێناندا.
22- زمانی کورته‌فیلمه‌کان نابێت قورس بن، دیمه‌نه‌کان نابێت زۆر
سێکسی بن و نابێت په‌رێشانی و ڕووداوی زۆر ناخۆشیش بگێڕنه‌وه. ئه‌و
فیلمه‌کورتانه‌ی که نێوه‌ڕۆکیان ده‌بن به‌هۆی ناوپیسکردن و بوختانهه‌ڵبه‌ستن،
یان بابه‌تی سووک و بێشه‌رمانه‌یان تێدایه، یان به ئاشکرا بانگه‌شه‌ی
زه‌بروزه‌نگ ده‌که‌ن، یان لایه‌نگری ناڕه‌وای ڕه‌گه‌زپه‌رستی، یان لایه‌نگری
دیتنی ناهه‌قی ئایینی و ئێتنیکین، له پێشبڕکێیه‌که‌دا وه‌رناگیرێن.
23- به‌شداریکه‌ری پێشبڕکێیه‌که ده‌بێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت که باربوویه‌ک
بۆ کورته‌فیلمه‌که‌ی، یان باربوویه‌ک که هه‌ر بۆ تۆمارکردن و پێشکه‌شکردنێک
و مافی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته به‌کارهێنراوه‌کانی که له‌نێوه‌خنی
فیلمه‌که‌یدان (ته‌نانه‌ت مۆسیقایه‌کیش که به‌کاری هێناوه) به
ئه‌نجامگه‌یه‌نه‌ری مه‌رامه‌کانی پێشبڕکێیه‌که‌و ئه‌و واژه‌و مه‌رجانه‌ن
که له پێشبڕکێیه‌که‌دا پێڕه‌وکراون.
24- فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن هیچ به‌رپرسێتییه‌ک ناگرێته
ئه‌ستۆی خۆی سه‌باره‌ت به‌خراپبه‌کارهێنانێکی هه‌ر ماف و که‌ره‌سه‌یه‌کی
ڕۆشنبیریی به‌کارهێنراو له کورته‌فیلمه‌کاندا.
25- قه‌بووڵکردنی ئه‌م واژه‌و مه‌رجانه ده‌بێت به‌مه‌رج بۆ به‌شداریکردن
و وه‌رگیران له پێشبڕکێیه‌که‌دا له لایه‌ن فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌نده‌ن،
ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ی قه‌بووڵکردنی واژه‌و مه‌رجه‌کانی پێشبڕکێیه له
لایه‌ن فێستیڤاڵ خۆیه‌وه.
پێشبڕکێی یه‌ڵماز گوننه‌ی بۆ کورته‌فیلم
داخوازینامه‌ی پێشکه‌شکردن:
ناوونیشانی داواکار:
ده‌رهێنه‌ر:
ناوونیشان:
شار:
هێمای به‌ریدی:
وڵات:
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن:
مۆبایل:
ئیمه‌یڵ:
ماڵپه‌ڕه:
شوناسی فیلم
ناو:
مه‌ودا: کات: خوله‌ک: چرکه:
ڕۆژی ته‌واوبوون:
فۆرمه‌یتی فیلمه‌که:
زمانی ڕه‌سه‌نی فیلمه‌که:
تکایه ئه‌مانه‌ش له‌گه‌ڵ فیلمه‌که‌دا بنێره:
ــ کورته‌ی ناوه‌ڕۆکی فیلمه‌که
ــ مێژووی پێشاندانی فیلمه‌که (ئه‌گه‌ر پێشتر پێشان درابێت)
ــ ژیننامه‌و کارنامه‌ی فیلمساز (CV)
به‌لانی که‌مه‌وه دیمه‌نی فیلمه‌که له‌سه‌ر سی.دی. CD یان دی.ڤی.دی.
DVD (به‌شێوازی جه‌ی.پی.ئی.جی. JPEG یان تی.ئای.ئێف.ئێف TIFF)
مه‌رجه‌کانی به‌شداریکردنم خوێندۆته‌وه و تێ‌یان گه‌یشتووم
ئیمزا:
ڕۆژ:
بۆ زانیاریی زیاتر، تکایه پێۆه‌ندیبکه‌ن به:
عه‌تا موفتی
ته‌له‌فۆن: 00447435818181
ئیمه‌یڵ: atamufty@gmail.com
atamufty@yahoo.co.uk
مسته‌فا گوندۆگدو
ژماره‌ی مۆبایل: 0044 78 76 71 02 50
ئیمه‌یل: mustafa.gundogdu@gmail.com
mustafa@lkff.co.uk
ناوونیشان:
Mustafa Gundogdu
KHRP
11 Guilford Street
London WC1N 1DH
United Kingdom
که‌ریم گوکتورک
ئیمه‌یل:
kerimgm@gmail.com
ته‌له‌فۆن: 00447545758515
له باکووری کوردستان:
ئوزکان کوچوک
Mr. Özkan Küçük
Kayapınar Belediyesi
Cegerxwin Kültür Merkezi
Address: Diclekent Bulvarı، Parkorman، Diyarbakır Turkey
E-mail: info@cegerxwin.net
Tel: 00 90 412 251 92 95
نه‌زیره توران
Ms. Nazire Turan
Diyarbakır Büyükşehir Belediyesi
Kültür ve Turizm Dairesi Başkanlığı Sinema Birimi
Address : Diyarbakır Büyükşehir Belediyesi
Kültür ve Turizm Dairesi Başkanlığı Elazığ Cad.
Tel : +90 0 412 2223 49 42
Fax : + 90 0 412 226 05 03
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان:
سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ
ناونیشان: سنه
ته‌له‌فۆن: 0098 (0) 918 870 9237
ئیمه‌یڵ: satar.chamani.gol@gmail.com
ڤیدا ساڵحی
ناونیشان: سنه
ته‌له‌فۆن: 0098 (0) 918 877 4755
ئیمه‌یڵ: satar_ch@yahoo.com
له هه‌ولێر:
حوسێن سێوه‌دینی
ناونیشان: هه‌ولێر
ته‌له‌فۆن: 009647503265868
ئیمه‌یڵ: hoesseinsewdin@hotmail.com
له سلێمانی:
ئازاد که‌رکوکی
ناونیشان: سلێمانی
ته‌له‌فۆن: 009647701458580
ئیمه‌یڵ: a.kerkuky@yahoo.com
له دهۆک:
محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌تروشی
ناونیشان: دهۆک
ئیمه‌یڵ: mamobari@yahoo.com
ته‌له‌فۆن: 00964 750 450 8338
له نیوزله‌ندا و ئوستورالیا:
سامان لاوه
ناونیشان: ئۆکلاند
saman.lawa@gmail.com ئیمه‌یڵ:
ته‌له‌فۆن: 0064212514453
|