په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

 

الاتحاد العام اللاجئین العراقیین

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی

INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQI REFUGEES-IFIR

 

بانگەوازێ بۆ رێکخراوە پەنابەری ،نیهادەکانی داکۆکی لەمافەکانی ئینسان ،

حزب و لایەنەکان..

پشتیوانی لەپەنابەران بکەن !

 

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا جارێکی تر کەوتۆتە گرتنو راونانی پەنابەرانی کوردی عیراقی و ژمارەیەکی زۆر پەنابەرانی کورد لەم ماوەیەدا دەستگیر کراون و راپێچی گرتووخانە دەست بەسەرەکان کراون و ژمارەیەک لەو پەنابەرانە وەزعیتی نەفسی و باری دەروونی و تەنانەت نەخۆش کەوتوون ،ئەمە سەرباری ئەوەی کەیسی پەنابەران لە بێ وەڵامی راگیراوە و چاوپیاخشانەوەش بەکەیسەکانیان لە دادگادا بێ لێکولینەوە رەفز دەکرێتەوە ، تەواوی خزمەتگوزاریەکان لەپەنابەران براوە نە مافی کارکردن نەمافی خانووبەرو سوسیال هەمووی کراوەتە بەهایەک بۆ ناچارکردنی پەنابەران بەهەڵبژاردنی گەرانەوە، لەگەڵ ئەم هەموو موسیبەتو بەدبەختیەی پەنابەران ناچار بوون بەهۆی ترس لەگرتن شۆینی و ژیانی خۆیان جێبهێڵن، زیاتر لەمانە حکومەتی بەریتانیا ئەم جار بە شێوازێکی نۆێ دیپۆرتی پەنابەرانی هەڵبژاردوە ئەویش لەرێگای عەمانەوە پەنابەران رەوانەی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر دەکاتەوە.

بەرێزان:

پەنابەرانی کوردی عیراقی پێویستیان بە هاوکاری و پشتیوانی هەموو لایەکە بەهەر شێوەیەک بۆتان دەکرێت نارەزایەتێکانی خۆتان ئاراستەی بالۆیزخانەکانی بەریتانیا بکەن لە وولاتەکان داوا کاری:

1- دەست بەجێ ئازادکردنی پەنابەرانی کورد لە گرتووخانە دەست بەسەرەکان.

2- هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی بەزۆری پەنابەران ولابردنی هەموو زەخت زۆرێک لەسەر یان.

3- بەرەسمیت ناسینی مافی پەنابەری بە پەنابەران.

پشتیوانی بکەن لەکەمپینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی کە لەپێناو مافو حورمەتی ئینسانی پەنابەران گرتۆتێ بەر ،هاوکات بە هەر رێگایەک پێتان دەکرێت نارەزایەتی و فشاری خۆتان ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن وداوا بکەن بەهیچ شێوەیەک هاوکاری ئەم حکومەتانە نەکەن بۆ ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی کورد و فرۆکەخانەکان نەخەنەخزمەت گێرانەوەی بەزۆری پەنابەران.

بەهاوپشتیو نارەزایەتی دەربرینتان مۆری خاوەن هەڵویست بوونی خۆتان بدەن لەهاوکاری پەنابەران

لەسەر خواستی نۆینەرانی پەنابەران لە گرتووخانەکاندا ناوەکانیان رادەگەیەنیین کەلە چەند گرتووخانەی جیادا دەست بەسەرو زیندان و بەشێکیان تیکتیان پێدراوە تا کۆتای ئەم مانگە دیپۆرتی کوردستان بکرێنەوە:

گرتووخانەی کامسفیلد هاوس:

1-محمد عبدول رەحمان

2-رزگار کریم تۆفیق

3-هیوا سابیر قادر

4-چالاک زەینەل

5-دانا غەریب محمود

6-دلێر عیزەدین ئەحمەد

7-محمد عبدولا رەشید

8-هیوا محمود

9-کاروان سەلیم عەلی

ژمارە فاکسی ئەم گرتووخانەیە بۆ ناردنی نامەی نارەزایەتی:00441865233723

ناوی ئەو پەنابەرانەی لەگرتووخانەی کۆڵن برۆک راگیراون:

1-ئالان و ریباز کە رۆژی 5-9 دیپۆرتی کوردستان کرانەوە لەریگای عەمانەوە

2-بایز عبدولا

3-هیرمان کامل عبدولا

4-حەمید مەجید عبدولا

5-عبدولا شەریف

6-ئۆمید نەجمەدین

7-شیروان عەلی

8-کاروان عبدولا

9-هێمن فەتاح

10ئەردەلان سالح

11-ناسر شەوکەت

12-ئارام عمر

13-محمد شیرکۆ

14-دڵشاد بەکر

15-تەها سەروەر

16-بیستون عەلی

17مەحمەد سەعید

19-سەباح عبدولا رەحمان قاسم

ژمارە فاکسی ئەم گرتووخانەیە بۆ ناردنی نامەی نارەزایەتی:00442087597996

گرتووخانەی دەستبەسەری دۆن کاستەر:

1-هۆشەن مستەفا

2-کارزان قادر

گرتووخانەی دەستبەسەری ئۆکینگتن:

1-عەلی ئەحمەد

2-هێمن حەسەن ئەحمەد

3-ئاری سالح سەعید

4-محمد سەعید

5-غولام موید

6-شاخەوان محمد تاهیر

7-محمد ئەحمەد دەرباز

گرتووخانەی پۆرتسمۆس:

1-گۆران فایق سدیق

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی

12-9-2007

POBOX1575،ILFORD IG1 3BZ ،LONDON،UK Tel:0044 7856032991 ، 00447895636633،0041787557786،004799387599، 0046 704532270

ifir2007@yahoo.com d.jamal@ntlworld.com www.csdiraq.com