١٢\٣\٢٠١٢
با پێکەوە ڕێز لە
یادی ھەڵەبجە بگرین.
بەناوی کۆمەڵگای کوردیەوە لە لەندەن بانگەوازی سەرجەم ڕێکخراو و لایەن
و کەسایەتی و ھەڵسوڕاوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین لە وڵاتی بەریتانیا بە
گشتی و لە لەندەن بە تایبەتی .
ئەمساڵ لە یادی ٢٤ ساڵەی کارەساتی ھەڵەبجەدا با پێکەوە ڕێز لەم یادە
بگرین با بۆ ھەڵەبجە بیر لەوە نەکەینەوە سەر بە کام گروپ و حیزب و
ڕێکخراوی سیاسین ھەلەبجە موڵکی ھەمو کوردو ھەمو کۆمەڵگای مرۆڤایەتیە.
کارەساتی ھەڵەبجە کارەساتێکی گەورەی ئینسانیە و ھەمو ئەو کەسانەی ژیانی
مرۆڤیان بۆ گرینگە و ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ دەگرن گرینگە لەم یادەدا
بەشداری بکەن.
تا ئیستاش سەدان کەس لە بەرکەوتنی کیمایی لە ھەڵەبجە بەدەم ئازارەوە
دەناڵێنن با ھەمومان نەخشمان ھەبێت لە چارەسەکردنیان، گرینگترین کارێک
شایستەی ھەڵەبجە بێت و کاریگەری ھەبێت لەسەر ژیانی بەرکەوتوانی ئەم
کارەساتە ئەوەیە لە کەیسێکی لۆکاڵیەوە بیکەین بە کەیسێکی نێونەتەوەیی
بۆ ئەم مەبەستەش ئەرکی ھەمو مڕۆڤدۆستێکە کاری بۆ بکات.
بە ھیواین لەم ڕۆژەدا یادی ھەلەبجە لە ناو جەرگەی شاری لەندەندا بەرز
ڕابگرین.
ئامادەبونتان بۆ ئەم یادە خزمەتە بە سەرجەم مرۆڤایەتی و بە سەرجەم
قوربانیانی ھەلەبجە.
شۆێن: تراڤڵ گارسکوێر
بەروار: ١٦\٠٣\٢٠١٢
کات: ٦ ئێوارە بۆ ٨ ئێوارە
بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندی بکەن بە ٠٧٨٩٥٦٣٦٦٣٣ یان ٠٧٨٩٦٣٢٢٠٦٠
کۆمەڵگای کوردی لەندەن
|