په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\١١\٢٠١٣

بانگەواز:

با پێکەوە رژێمی ئیسلامیی ئێران شەرمەزار بکەین.

 


هەر وەک هەموو لاێک ئاگادارن رژیمی فاشستی ئیسلامیی ئێران لە درێژەێ سیاسەتە دژە مرۆڤاییەتییەکانی خوێ بەردەوامە، چالاکی سیاسی کورد شێرکو معرافی لەسێدارە دا و هەر وەها پێ دەچێ ئەم کردەوە نامرۆڤانەی رژیم بەردەوام بکات و ئیستا گیانی چالاکانی سیاسی دیکە لە گرتووخانەکانی رژیم دا لە مەترسی دایە، بوێە پێویست دەکات هەر مرۆڤێکی ئازادیخواز و نەتەوەیی لە بەرانبەر ئەم تاوانەی رژیمی ئیسلامیی ئێران دا بێ دەنگ نەبێ و بە هەر شێوەێک نارەزایەتی دەرببرێ.

 

رۆژی پێنجشەم لە شاری فرانکفۆرت لە بەردەرکی کۆنسولخانەێ رژێم چالاکیێکی نارەزایەتی بە رێوە دەچێ.

 

داوا لە کوردانی فرانکفۆرت و دەوروبەری دەکەین تکایە بە رۆحێکی کوردانەوە بەشداریی ئەو چالاکییە بکەین بۆ پرۆتیستۆکردن و شەرمەزارکردنی رژێمی ئێران.


کات: کاتژمێر ١٥ تا ١٧، پێنجشەم ٧\١١\٢٠١٣
شوێن: بەردەرکی کۆنسولخانەی ئێران لە فرانکفورت
ناونیشان:

Iran - Generalkonsulat
(Islamische Republik Iran - Generalkonsulat)
Raimundstraße 90
60320 Frankfurt am Main
Raimundstraße 90 60320 Frankfurt am Main

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک