٩\٩\٢٠١١
با پژاک وانه له
په‌که‌که وه‌ربگرێ.

جه‌لال محه‌مه‌د
یه‌کێک له کرده‌وه هه‌ره جوانه‌کانی پ‌ک‌ک شه‌فافیه‌ته ، چه‌نده
له شه‌ڕدا شه‌فاف بووبێت به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش له ئاشتیدا شه‌فاف بووه
. ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ش پێچه‌وانه‌ی کرده‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه کلاسیکیه‌کان
بووه ، بۆ نموونه کاتێک پ‌ک‌ک باسی له شه‌ڕ وه‌ستان کردبێت زۆر به
ڕاشکاوانه و به ئاشکرایی باسی له ئاگربڕ کردووه ، ئه‌م دیارده‌یه‌ش
نامۆ بووه به هه‌ندێک لایه‌نی کلاسیکی که به‌رپرسی یه‌که‌میان
ئاماده نه‌بووه نهێنی دانوستاندنه‌کان له‌لای هیچ یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانی
حیزبه‌که‌شی باس بکات و کاتێک نهێنیه‌که ئاشکرا بووه که کاره‌ساتێک
قه‌ومابێت یاخود لایه‌نی به‌رامبه‌ر نهێنی دانیشتنه‌که‌ی ئاشکرا کردبێت
.
خاڵێکی ئه‌رێنی دیکه له پارتی کرێکارانی کوردستاندا غرور نه‌بوون
بووه ، واته چه‌نده ئه‌م پارته به‌ره‌وپێش چوبێت به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش
پرسی ئاشتی په‌ره پێداوه و هه‌وڵی داوه له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ری
بخوڵقێنێت "چ له‌گه‌ڵ دۆست و چ له‌گه‌ڵ دوژمن"دا . بۆ نموونه که‌تێک
له داستانی زاپدا سه‌رکه‌وتنێکی مێژووییان به‌سه‌ر سوپای داگیرکه‌ردا
تۆمار کرد ، زیاتر له جاران ده‌رگای ئاشتیان ئاوه‌ڵا کرد هه‌م به
ڕووی تورکه‌کاندا و هه‌م به ڕووی ئه‌و لایه‌نه کلاسیکیانه‌ی که له‌ژێر
په‌رچه‌می کوردایه‌تیدا دژایه‌تی په‌که‌که‌یان کردبوویه سونه‌تی
ژیانیان .
ئه‌گه‌رچی تورکه داگیرکه‌ره‌کان هیچ ههنگاوێکی ئه‌رێنیان نه‌هاویشت
بۆ ئاشتی و دیالۆگ ، لێ به‌ڵێ؛ بانگه‌وازیه ئاشتیه‌کانی پ‌ک‌ک سه‌نگی
مه‌حه‌ک بوو بۆ ئه‌و لایه‌نه کوردیانه‌ی که بۆڕی داگیرکه‌رانیان
دابوویه‌وه له دژایه‌تیکردنی په‌که‌که‌دا ، که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویان
تاقمه‌که‌ی که‌مال بورقای و شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی بوون .
هه‌رچه‌نده هه‌ردوو لایه‌نی ئاماژه‌بۆکراو(بورقای – ئاڵچی) خاوه‌نی ئه‌و
پێگه جه‌ماوه‌ریه نه‌بوون که شایانی باس بێت ، به‌ڵام زمانی
ئاشتیانه‌ی پ‌ک‌ک هه‌م بڕوای کوردانی زیاتر کرد و هه‌م خاڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ش
بوو بۆ ئاشکراکردنی هه‌ڵوێستی هه‌ردوو لایه‌ن . چونکه به‌و بانگه‌وازیه
ئاشتییه‌ی پ‌ک‌ک هه‌م کوردان زیاتر له له دوژمن دوور که‌وتنه‌وه (
سه‌رکه‌وتنی پاڵێوراوه کورده‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌لمێنه‌ری
ئه‌و ڕاستیه‌یه ) و هه‌م نهێنی سه‌نگه‌رگرتنی "بورقای – ئاڵچی" دژ به
په‌که‌که‌ی ئاشکرا کرد .
هه‌رچی دژایه‌تیکردنی شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی بوو په‌یوه‌ست بوو به به‌رژه‌وه‌ندی
حیزبایه‌تیه‌وه ، کاتێک به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبیه‌کانی له‌به‌رچاو گیرا
ئه‌ویش هه‌م گه‌ڕایه‌وه باوه‌شی گه‌ل و هه‌م پیاههڵگوتنیش جێگه‌ی
دژایه‌تیکردنی گرته‌وه . به‌ڵام که‌سێکی وه‌کو بورقای له‌به‌رئه‌وه‌ی
دروستکراوی ده‌وڵه‌تی تورک بوو ، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش که ئاڕاسته‌ی پکهکهی
ده‌کرد هه‌مان ئه‌و تۆمه‌تانه بوو که به‌شێک بوون له پیشه‌ی خودی
بورقای . له ئه‌نجامی بانگه‌وازی ئاشتیانه‌ی پککدا هیچ جێگه‌یه‌ک
بۆ بورقای نه‌ما جگه له گه‌ڕاندنه‌وه بۆ جێگه ئه‌سڵیه‌که‌ی خودی
خۆی ، ئه‌و جێگه‌یه‌ش ژێر وێنه‌ی ئه‌تاتورک و باوه‌شی ده‌وڵه‌تی تورک
بوو .
داستانی قه‌ندیلیش هاوشێوه‌ی داستانی زاپ بوو ، له قه‌ندیلدا گه‌ریلا
سه‌رکه‌وت و دوژمن تێکشکێندرا . سه‌رکه‌وتنه‌کانی پژاک له قه‌ندیلدا
ئاگربه‌ست و بانگه‌وازی ئاشتی به‌دوای خۆیدا هێنا که ئه‌م بانگهوازیهش
کارێکی ئه‌رێنی و زۆر جێگای دڵخۆشییه . به‌ڵام هه‌ر وه‌کو سه‌رکه‌وتنه‌کانی
زاپ ده‌رگای ئاشتی له به‌رامبه‌ر دۆست و دوژمن‌دا ئاوهلا کرد ،
پێویسته سه‌رکه‌وتنه‌کانی قه‌ندیلیش ده‌رگای ئاشتی له‌به‌رامبه‌ر دۆست
و دوژمن‌دا ئاوه‌ڵا بکات .
ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ ئاگربه‌ست له به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا ڕاگه‌یه‌ندرابێت ئه‌وا
پێویسته به زوترین کات بانگه‌وازی دیالۆگ و لێک‌نزیک بوونه‌وه له ته‌واوی
لایه‌نه ئۆردوگانشینهکانیش بکرێت ، چونکه ئه‌و دژایه‌تیه‌ی لایه‌نه‌کانی"
بورقای – ئاڵچی " دژ به په‌که‌که‌یان ده‌کرد له ڕابردوودا ، ئه‌وا
ئیمڕۆ لایه‌نه ئۆردوگانشینه‌کان هه‌مان ڕۆڵی دژایه‌تیکردن ده‌بینن له
به‌رامبه‌ر پژاکدا . به باوه‌ڕی من ئه‌م دژایه‌تیکردنه له سێ جێگه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێت ، به‌م شێوه‌یه:
1- به‌شێک له‌و لایه‌نانه له ڕوانگه‌ی ته‌سکی حیزبایه‌تیه‌وه ده‌ڕواننه
مه‌سه‌له‌که و زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سیان به بنه‌ما گرتووه
"هاوشێوه‌ی شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی" . به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لایه‌نانه‌ش به
یه‌ک بانگه‌وازی ئاشتیانه‌ی پژاک مسۆگه‌ر ده‌بێت و پێده‌چێت بگه‌ڕێنه‌وه
باوه‌شی گه‌ل .
2- به‌شێک له‌و لایه‌نانه ته‌واو گرێدراون به کۆماری ئیسلامیه‌وه .
گرێدراویهکهش له‌و کاته‌وه ده‌ستی پێکردووه که ته‌واوی کادره
شۆڕشگێڕه‌کانیان له باشووردا تیرۆر کران و که‌سانی گرێ‌دراو به کۆماری
ئیسلامیه‌وه جێگه‌یان گرتنه‌وه ، باشترین به‌ڵگه‌ش گوته‌کانی به‌به‌رپرسی
یه‌که‌می یه‌کێک له‌و حیزبانه‌یه که ده‌ڵێت {له هه‌موو 30 که‌سێک که
ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه بکه‌ن ، 20یان ئیتڵاعات ڕه‌وانه‌ی
کردوون ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌وانه به سیناریۆی زۆر قورسه‌وه ده‌نێردرێن
. بۆ نموونه ؛ که‌سی وایان ناردووه ، له ئێران پاسداری کوشتووه و
هه‌ڵهاتووه و ئێران خۆشی ئه‌مری ئیعدامی ده‌رکردووه ، پاشان هاتووه‌ته
ناو ئێمه‌و داوای به ئه‌ندامبوونی کردووه . که‌چی له بنه‌مادا هه‌موو
ئه‌وانه سیناریۆیه‌ک بوون بۆئه‌وه‌ی ئێمه متمانه به‌و که‌سانه بکه‌ین.}.
بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://www.lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=46&Besh=Hewal&Cor=4
بانگه‌وازی ئاشتیانه‌ی پژاک هیچ جێگه‌یه‌ک بۆ ئه‌م به‌شه‌یان ناهێڵێته‌وه
جگه له گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ باوه‌شی کۆماری ئیسلامی ئێران "هاوشێوه‌ی
که‌مال بورقای" .
3- به‌شێکیش له‌و لایه‌نانه دوای خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن که‌وتوون . ئه‌و
بواره‌شیان له‌لایه‌ن یه‌کێتی و پارتیه‌وه بۆ ڕه‌خساوه ، ئه‌و ئه‌رکه‌ی
داگیرکه‌ران به یه‌کێتی و پارتییان سپاردووه یه‌کێتی و پارتیش به
ئۆردوگانشینانی ده‌سپێرن له پێناوی دهوڵهمهندکردنیاندا . بڕوانه
ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://skurd.net/Dreje.aspx?B=1&id=1976
بۆ زانیاری زیاتر کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ش
بکه:
http://www.kurdistanpost.info/lvin/87.pdf
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|