بارانسالاریی
دارا ئه‌حمه‌د
له‌گه‌ر بارانه‌ک داباریم بوومه هاوڕه‌وتی لێژایی و لێژاییتر.. له بارانه‌ک ده‌دوێم؛ نهێنییه‌کانی ته‌ڕایی ئاوی ده‌زانی و به‌چاوی‌خۆی..کاته مێخۆشه‌کانی ترپه‌ترپی دری شه‌وانی شه‌قام و ژۆره پڕ سۆزه‌کانیشی.. دیتبوو. وه‌ی له‌و درۆپه شووشه‌ییه رۆشنانه‌ی له‌به‌ر پێی ئاگر ده‌پڕژانه سه‌رپه‌ڕی گوره لاولاوه‌ک.. سه‌ر په‌رچه‌م و شان و ملی رێبواری رێی چوونه ژوانه‌ک.. سه‌رباری نه‌رمونیانی په‌پووله‌کی، شه‌وێدی که‌پسوولی ماچه‌ک بنمیچی سه‌ماگه‌کی ته‌قانده‌وه به‌ته‌نێ باران چووه هاواریان، ئه‌وشۆ تارماییه‌ک‌له‌جوانیی رۆشنایی په‌نجه‌ره‌کانمی ته‌نیه‌وه و رێبواره‌ک له‌کۆران داگیرسا هه‌ر به‌ته‌نێ باران هاته هاوارمان، سبه‌ی‌شه‌ویش په‌یڤه‌کی ئاگریی.. تیچاوه‌ک.. یه‌ک غه‌مزه هاراوی جه‌سته‌کی .. هه‌رمانده‌پڕووکێنی هه‌ر به‌ته‌نێ باران دێته هاوارمان.. له‌و باغه نان و ماچه‌کم خوارد له‌ویدی نان و بارانه‌ک.. له‌و گه‌رده‌نه پێکه‌ک مه‌یم هه‌ردا له‌ویدی پێکه‌ک نان.. تادێ په‌رژینی باغه‌کان له جه‌سته‌م رووده‌چن خه‌ناوکه‌کان له ملانم ختمتر ده‌بنه‌وه.. تادێ دوژمنداریی من و چه‌تریش فراوان و فراوانتر ده‌بته‌وه، ئێرانه نیشتمانی منه له ناوانی هه‌ر دووه‌کی گۆڕه‌کم ده‌وێ.. ئه‌من هه‌ر یه‌ک کات .. ناوانی دوو لێو یان دوو هه‌ر که‌رخه‌ک .. ده‌مخرۆشێنن؛ که له ناوانی دوو درۆپه باران سه‌رمه‌ست‌ده‌بم، له‌و لێژنه‌بارانه پڕتاوه‌ش سفره‌ی خۆم له ناوانی هه‌ردووه‌ک رادێخم و به‌ره‌و بنی‌بنه‌وه‌ی نهێنییه‌کانی ته‌ڕایی ئاو و دیتنی کاته مێخۆشه‌کانی ترپه‌ترپی دری شه‌وانی شه‌قام و ژۆره پڕ سۆزه‌کانیش لێژده‌بمه‌وه. دونێ له باران دابڕام گورزه‌ک ئاگر گه‌مارۆی‌دام.. ئه‌وڕۆ له‌گه‌ر ته‌م رێککه‌وتم بوومه هاوڕه‌وتی به‌رزایی و به‌رزاییتر.. ئاخ له به‌رزبوونه‌وه - چ ئاواره‌بوونه‌که له سۆز و ته‌ڕایی - ! له له‌نگه‌ری دوادوایێش له دوڕ هه‌وره‌کی سه‌رکێش و پڕ باراندا به شه‌یپوور و ئاوازی با.. به چه‌خماخه‌ی برووسکان و به گرموهۆڕی گه‌واران سه‌مای دوا جه‌نگمان دابه‌ستا، ده‌با هه‌نکه هه‌ر بزانن ئه‌من ئه‌ندامی بارانم و ده‌مه‌وێ بنمیچی کۆنگره‌خانه‌کان هه‌رته‌کێنم.. ده‌مه‌وێ پڕ به شه‌یپووری ئه‌ندێشه‌خانه‌کان بانگ‌رادێرم؛ (( ئه‌من ئاوم.. هه‌ر خودی خۆم هه‌موو تشته‌کی زندیشم ))، ئه‌من هه‌نکه هه‌ر ئه‌وهامه.. هه‌رکێی له‌سه‌ر ئاوه‌کانم شه‌ڕ به‌رپاکا به لافاوه‌ک ده‌یخنکێنم، ده‌با هه‌نکه هه‌ر بزانن ئه‌من گیانی رووبارانم نێر‌بی مێ‌بی لۆمن یه‌که ئه‌وه‌ی نه‌زانی ژووان چییه و دژی یاسای دانو‌سانی رامووسان بی.. نیگا و بزه .. ماچ و گه‌زه ... هه‌ر په‌یڤه‌کی فه‌رهه‌نگی ئه‌ڤین بفرۆشی به‌ره‌و ده‌ریا و ئۆقیانووسان لوولیده‌ده‌م. ئیدی ئه‌من هه‌ر ئه‌وهامه.. هه‌ر خۆم خودی بارانم و داده‌بارم، له یه‌که‌مین لێژاییشڕا تا لێژاییترین کونج نهێنییه‌کانی ته‌ڕایی ئاو ئاشکراده‌که‌م.. سه‌رله‌به‌ری کاته مێخۆشه‌کانیش له شه‌قام بی یان له کۆران له ژۆران بی یان له باخچان یان له سه‌ربان... - له هه‌ر که‌رخه‌کی ژووان بی- پڕ به سکرینی درۆپه ته‌ڕ ته‌ڕه‌کانم.. پیشانده‌ده‌م. ئه‌من ئیدی هه‌ر ئه‌وهامه ئه‌من به‌خۆم بارانم و به‌ره‌و لێژایی و لێژاییتر و لێژاییترین باوه‌شی سۆز .. داده‌بارم. من با را نم .
ئایار - ئه‌یلوولی ١٩٩٨ هه‌ولێر dara@emrro.com
|