١٨\٥\٢٠١١
با رۆژێک بۆ
''راچەنینی کورد لە خەونی خۆکوژیی'' دابنێین! هەموومان پێکەوە جوانین!

ئیسماعیل رەسووڵی
هێرشی کۆماری ئیسلامی و دارودەستە و
جیرەخۆرەکانی جددی بگرن!
بە داخەوە بە هۆی کێشەی ناوخۆمانەوە دوژمنمان فەرامۆشکردووە.
ئێمە لەگەڵ دوژمنێکی گیانسەختی وەک کۆماری ئیسلامیدا بەرەڕووین کە
دەیان سەرکردە تا پێشمەرگە و... دەیان کەسایەتیی ناسراوی تیرۆر کردووە.
دوور نییه زۆربەی ئەو کارە تیرۆریستییانەی لە جیهاندا دەکرێن، کاری
راستەخۆی کۆماری ئیسلامی نەبێ.
لەم ماوەیەدا هێرش بۆ سەر چالاکوانانی سیاسی و رێبەرانی زۆر لایەنی
کوردی زیادی کردووە و لەم ماوەیەدا سێ لایەنی کوردستانی و رێبەرانیان
کەوتوونەتە بەر پەلامار و هەڕەشەی کوشتن.
لە هێرشکردن بۆ سەر سەرکردایەتیی "یەکیەتی دێمۆکراتی کوردستان"ەوە بگرە
(کە برینداربوونی پێشمەرگەیەکی ئەو رێکخراوەی لێکەوتەوە) تا هەڕەشەکردن
لە سکرتێر و ئەندامانی "پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان" و دواتر لە
هەموویان هەڕەشەکردن لە بەڕێز "حاجی ئەحمەدی" سکرتێری پژاک، کە
بەداخەوە کاردانەوەی ناشیرین و کێشە و تەنزئامێزیشی لەناوخۆماندا
لێکەوتەوە.
لە دانیشتنەکانی ئەم دوایییەی وەزارەتی ئیتلاعاتی رژێمدا زۆر بە
راشکاویی باسیان لە تێکدانی دۆخی باشووری کوردستان و فشارخستنە سەر
پارته دەسەڵاتدارهکانی هەرێم و پاشەکشەپێکردنیان بە قازانجی لایەنە
ئیسلامی و هاوبەرژەوەندەکانی کۆماری ئیسلامی کرایەوە و ئەگەری ئەوەشیان
داناوە کە بە هۆی بوونی هێزەکانی ئامریکا و هێزی پێشمەرگەی لایەنەکانی
رۆژهەڵاتەوە هێرش بۆسەر ئێران لە ئارادا بێ و بە مەبەستی ئامادەبوون و
خۆتەیارکردنیان، سێ تیپی پۆشتە و پەرداخی هێزیان رەوانەی مەریوان
کردووە و نەخۆشخانەیەکی سەحراییشیان لە دزڵی دروستکردووە.
لێرەدایە کە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی ئێمە بۆ دروستکردنی مەڵبەندێکی
ئاشتی، بەرەیەکی یەکلاییکەرەوەی کێشەکان و یەکخستنی هەوڵەکان دووبارە و
چەندبارە دەبێتەوە بە رۆژەڤ و دەبێ بە هەموومان کاری بۆ بکەین.
ئێمە هەتاکو قۆناغی رزگاریی نیشتمان دەبێ هاوهەڵوێست و هاوخەم و
هاوخەباتی یەکتر بین و لە راستیشدا ئەمە گەورەترین ئارەزووی نەتەوەی
کورد و تەنانەت پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بۆ چارەسەریی کێشەی کورد لە
رۆژهەڵاتی کوردستانە.
ئەگەر رۆژێک لە ناخۆشییەکانی دێمۆکرات و کۆمەڵەدا پژاک بەشدار بێ.
ئەگەر لە کاتی لێقەومانی "یدک" دا "پژاک" هاوکاری و هاوخەمیی خۆی
پێشکەش بکا، ئەمە لە گەورەیی پەیامی هیچ لایەنێک کەم ناکاتەوە.
ئەگەر پارتێکی جەوانی وەک "پارتی لیبراڵ لادێمۆکراتی کوردستان" و "
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان" رووبەڕووی هێرش دەبنەوە، جددی
بیگرن. لەوانەیە ئەم ئاگرە لە ماڵی مندا نەبێ، کەچی لە ماڵی منەوە
بستێک دوورە و باوەشینکەرانیش چاک دەزانن چی ئەکەن.
تکایە تۆزێک ئاگادار بن. با رۆژێک بۆ "راچەنینی کورد لە خەونی خۆکوژیی"
دابنێین.
kurditaza@gmail.com
|