٢٥\٥\٢٠١١
بارزانی و تاله‌بانی
سه‌رۆکیشن و پاشاشن!!! لێ داخه‌که‌م!

دارا ئه‌حمه‌د
ده‌سه‌ڵاتی پاشایی وه‌ک میکانیزمێک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می حوکم له‌سه‌ر
بنچینه‌ی خاوه‌نداریێتیی زه‌وی و هه‌بوونی هێزێکی سه‌ربازیی سه‌رکوتگه‌ری
به‌هێز و تایبه‌ت به پاراستنی بنه‌ماڵه خاوه‌نداره‌کان دامه‌زراوه،
ئه‌گه‌ر هه‌ندێک به هووردیی سه‌رنج بده‌ین ده‌بێ بێژین شه‌رمه بۆ
کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی که تا ئێستاش چه‌ندین وڵاتی به‌ناو پێشکه‌وتووی وه‌ک
به‌ریتانیا و سوێد و ... هتد له‌ژێر حوکمی پڕ له سته‌مه‌گه‌ریی و
داڕزیوی پاشایی ژیان ده‌گوزه‌رێنن!
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتی پاشایی له وڵاتانی ئه‌وروپا به هۆی کاریگه‌ریی
به‌هێزی پێگه‌ی ئابووریی و سیاسی‌یان توانیویانه به گوێره‌ی
پێداویستییه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی بۆ حوکمڕانیی خۆیان بگونجێنن
و درێژه به حوکمی پاشایی بده‌ن، لێ هێشتا نه‌یانتوانیوه ئه‌و
راستییه ئاوه‌ژوو بکه‌نه‌وه که ده‌سه‌ڵاتی کۆماریی - وه‌ک خودی
بنچینه‌که‌ی خۆی نه‌ک کۆمارییه‌کی بێ نێوه‌ڕۆک و رووکه‌ش - زۆر له ده‌سه‌ڵاتی
پاشایی باشتر و گونجاوتره بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پتری یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تی،
چونکه به لایه‌نی که‌م پاشا - که به شێوه‌یه‌کی گشتی پایه‌ی سه‌رۆکی
وڵاتی هه‌یه - تا ده‌مرێ به بێ هه‌ڵبژاردن
هه‌ر پاشایه و که مردیش یه‌کێک له نه‌وه‌کانی - ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
گه‌مژه یان نه‌خۆش و بێ توانا و نه‌شیاویش بێ - به بێ هه‌ڵبژاردن
شوێنه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه.. هاوکات هه‌موو ده‌ستوور و یاساکانی وڵات
راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به گوێره‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
پاشا و داروده‌سته‌که‌ی داده‌ڕێژرێن، به‌ڵام له کۆمارییدا سه‌رکۆمار
پێچه‌وانه‌ی پاشا و خاوه‌نداریێتییه‌که‌ی - که نه‌وه دوای نه‌وه بۆی
ماوه‌ته‌وه و شانی پێ گه‌رم نه‌بووه - کاتی حوکمڕانییه‌که‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی
دیارکراوه و کۆتایی پێدێ.. هیچ نه‌بێ چه‌ند ساڵ جارێک سه‌رۆک به هه‌ڵبژاردن
دێته سه‌رکار و تا راده‌یه‌ک به گوێره‌ی
سیسته‌می باو که‌سی شیاو بۆ کاری شیاو هه‌ڵده‌بژێردرێ و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی
ده‌وڵه‌ت جۆرێک له یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌موو تاکه‌که‌کان تا
راده‌یه‌ک وه‌ک یه‌ک دابین ده‌که‌ن.
دیاره شتێکی شاراوه نییه ئه‌و مۆدیل یان میکانیزمه‌ی (کۆماریی)
بۆنێکی هزر و بۆچوونی بزاڤی سۆسیالیزمیی لێ دێ که وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک
له به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مکارییه گه‌وره بێ راده و بێ وێنانه
هاتۆته ئارا که به درێژایی مێژووی پاشایی له لایه‌ن پاشاکان و
داروده‌سته‌کانیانه‌وه په‌یڕه‌و کراون، لێ کاتێک ره‌وتی دیالێکتیکانه‌ی
مێژوو پێویستی به میکانیزمێکی له‌و جۆره بوو بۆ حوکمڕانیی.. ده‌سه‌ڵاتداران
و سیسته‌مه چه‌وسێنه‌ره‌که‌یان له‌و سه‌روبه‌نده‌دا - که هه‌ر حوکمی
که‌مایه‌تییه‌کی که‌می بێ ره‌نج و نابه‌رهه‌مداری نێو کۆمه‌ڵ بوو به‌سه‌ر
زۆربه‌ی زۆری ره‌نجده‌ر و به‌رهه‌مداری نێو کۆمه‌ڵ - ده‌سته‌وه‌ستان
دانه‌نیشتن و به شێوه‌یه‌کی به‌رنامه‌ڕێژ که‌وتنه‌خۆ و توانیان به
جۆرێک جوانکاریی و په‌رداختی ئه‌و میکانیزمه بکه‌ن که جارێکی‌تر چینه
چه‌وساوه و زه‌حمه‌تکێشه‌کان - ئه‌وانه‌ی به ته‌واویی دابڕێندرابوون
له به‌کارهێنانی کاریگه‌رانه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆژیای ئه‌و سه‌رده‌ماندا
- له‌ژێر ناوی بێ نێوه‌ڕۆکی (دیموکراسیی و یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تی و
کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن و لیبرالیزم و ته‌کنۆکراتیی و سه‌روه‌ریی یاسا و ...
هتد) هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن و ئه‌و میکانیزمه له‌په‌لوپۆ بخه‌ن و هه‌مان تاس
و حه‌مام به شێوه‌یه‌کی رووکه‌شانه دابمه‌زرێننه‌وه.
ئیدی وه‌نه‌بێ خه‌ڵکانی هۆشیاری چینه چه‌وساوه‌کان به گشتیی و یه‌کسانییخوازه‌کان
به تایبه‌تیی هیچ به‌رانگژییه‌کیان نه‌نواندبێ به‌رانبه‌ر به‌و سه‌رلێشێواندن
و گۆڕینی ره‌وتی ئه‌و کۆمارییخوازییه له رێچکه‌ی خۆی، به‌ڵکه خه‌باتێکی
بێ وچانیان گرته‌به‌ر و قوربانییه‌کی یه‌کجار زۆریشیان له‌پێناویدا
داوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌ماندا سه‌رمایه‌داریی وه‌ک
قۆناغێکی تازه سه‌رهه‌ڵداو به شێوازی جۆراوجۆر له وڵات و ناوچه
جوداجودایه‌کانی جیهان که‌وته‌سه‌رپێ و رژێمه‌کانی گه‌شه‌یان سه‌ند وه‌ک
پێداویستییه‌کی مێژوویی قۆناغه‌که زه‌مینه‌یه‌کی له‌باری بۆ ره‌خسابوو
که به پێی به‌رژه‌وه‌ندیی و پێداویستته‌کانی خۆی ئه‌و میکانیزمه بۆ
خۆی بگونجێنێ و ئه‌و ره‌وته یه‌کسانیخوازییه‌ی که له بنچینه‌ی ره‌سه‌نی
خۆیدا هه‌یبوو لێی دابته‌کێنێ و به شێوه‌یه‌کی تاکتیکییانه‌ش له
به‌رانبه‌ر سته‌مکارییه چڕه‌که‌ی پاشایه‌تی رایبگرێ ته‌نانه‌ت توانی
ئه‌و رژێمانه‌ش که ده‌ستبه‌رداری میکانیزمی پاشایه‌تیی نابن ناچار
بکا هه‌ندێک کاڵ ببنه‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌که خۆ بگونجێنن.. ئیدی
هێدی هێدی له‌یه‌ک نزیک بوونه‌وه و ره‌نگ و ره‌فتاری یه‌کدیان گرت و
له هه‌موو بواره‌کانی حوکمرانیی بوونه ته‌واوکه‌ری یه‌کدی.. ته‌نانه‌ت
له دوای شکستی شۆڕشی سۆشیالیستی ئۆکتۆبه‌ری ١٩١٧ و یه‌کێتی سۆڤیه‌تی
جاران - که سه‌ره‌تایه‌که‌ی له گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن (ستالین)ه‌وه
ده‌ستیپێکرد - وای لێهات سه‌رۆکانی چه‌ندین وڵاتی کۆماریی نه‌وه و
خزمانی خۆیان بۆ پاش مردنی خۆیان ئاماده‌کرد بۆ گرتنه‌وه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات..
بێ شه‌رمترین نموونه‌ش له رۆژهه‌ڵاتی ناوین (حافز ئه‌سه‌د) سه‌رۆکی
سوریا بوو - که وه‌ک کۆمارێکی پێشکوتووخوازتر له کۆماره‌کانی ناوچه‌که
ده‌هاته به‌رچاوان - (به‌شار)ی کوڕی ئاماده‌کرد و له پاش خۆی ده‌سه‌ڵاتی
گرته ده‌ست!
به داخ و ئه‌فسووسێکی زۆره‌وه بۆ سه‌رۆک و مه‌رۆکه‌کانی خۆمان، وه‌یش..
جه‌رگ و دڵم بۆیان هه‌ڵده‌قرچێ، ئاخر ئه‌وان به‌سته‌زمانانه ئه‌وه یه‌که‌م
جار بوو له مێژووی کورد (سه‌ری کوردان
به‌رزبکه‌نه‌وه!) و ناوی سه‌رۆکی وڵات و هه‌رێم له کورد
بندرێ.. که‌چی له‌پڕ باهۆزی رۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌ڵیکردێ و خه‌ریکه قل
به قل سه‌رۆک و پاشه‌یه‌کانی ناوچه‌که ده‌وه‌رێنێ.
ئه‌وجا ده‌رێم حه‌یران حه‌یرانه.. حه‌یرانی لێدی..
هه‌ی کوێراییم دایێ لۆ ئه‌و (سه‌رۆک)ه
نازدارانه‌ی خۆمان.. که تووشی کونه‌ڕه‌شه‌ی
خۆیان بوونه...
ئاخر ده‌ستبه‌ردان له‌و هه‌موو سه‌ره‌وه‌ت و سامانه ده‌رده‌کی گه‌لله‌ک
گرانه.. وه‌ی لۆۆۆۆۆ.. وه‌ی لۆۆۆۆۆ..
ئێ خۆ بارزانی و تاله‌بانی گه‌لله‌ک ئازا و زیره‌ک و چاونه‌ترسیش بوون،
هه‌ر له یه‌که‌م رۆژی ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه زۆر پیاوانه و به‌وپه‌ڕی مه‌ردیی
و له‌خۆبووردوویی گرنگیان به نه‌وه و خزمانی خۆیان دا، له کاتێکدا
که جه‌ماوه‌ری نه‌زان و ده‌ستوپێ سپی له ساڵانی نۆهه‌ته‌کان نان و
چایه‌کیان بۆ خۆیان پێ په‌یدا نه‌ده‌کرا.. ئه‌وان نه‌وه و خزمان و
خزمه‌تکارانی خۆیان وه‌کو گوڵ به‌خێوده‌کرد و ده‌یانناردنه وڵاتانی ده‌ره‌وه
بۆ خوێندن و بڕوانامه‌ی به‌رز به‌رزیشیان هێنایه‌وه، ئێستاکه‌ش له هه‌ردووک
به‌ره‌باب به ده‌یان به‌رپرسی به‌رز به‌رزیان لێهه‌ڵکه‌وتووه له‌نێو
حیزب و حکومه‌ت ته‌نانه‌ت ئێستا مه‌ولود مسته‌فا ئه‌مین(نه‌وشێروان)یش
که هێشتا نه‌بۆته سه‌رۆکیش - ره‌نگه هه‌ر نه‌شبێتێ.. چونکه زۆر
ناوچه‌گه‌ر و مێشک ژه‌نگاوییه - لێ له رێزی سه‌رۆکانه.. له‌نێو
گۆڕانه (هه‌رگیز نه‌گۆڕه ٧/٢٢)ه‌که‌ی چه‌ندین خزم و که‌سی خۆی کردۆته
باڵاده‌سترین به‌رپرس.
ئافه‌رین بارزانی و تاڵه‌بانی که زۆر جه‌ربه‌زه و ئازایانه ویستیان
به پێی سیسته‌می باوی وڵاته کۆماریی پاشاییه‌کانی ناوچه‌که هه‌م سه‌رۆک
بن و هه‌م پاشا.. ته‌ماشا؛ چه‌ند حه‌کیمانه و ژیرانه چه‌ندین که‌سیان
له نه‌وه‌کانی خۆیان ئاماده‌کردووه بۆ ئه‌وه‌ی کاتێک که ده‌مرن ئه‌وان
جێگه‌ی به‌رز و خاوه‌نشکۆییان بگرنه‌وه تا هه‌رگیز مێگه‌لی کورد بێ
شوان نه‌مێنێته‌وه و له‌ده‌می گورگان بیانپارێزن، لێ داخه‌که‌م ئێستا
گێتی گۆڕاوه و ئه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوینه له‌عنه‌تییه‌ش هه‌موو ریسه‌که‌ی
لێ کردنه‌وه خوری. ده‌ی قیڕوسیا له نه‌وه‌کانیان.. گرفته‌که ئه‌وه‌یه
ئێستا ئه‌و جه‌ماوه‌ره نه‌زان و هیچ له‌بارنه‌بووه زۆربه‌ی زۆریان
به سه‌رۆکایه‌تی و پاشایه‌تییه‌که‌یان ناڕازیین و ده‌یانه‌وێ به ده‌ردی
(بن عه‌لی و موباره‌ک)یان ببه‌ن. ئه‌وجا لێره جێی خۆیه‌تی دیسان ئه‌من
برێم:
حه‌یران حه‌یرانه.. حه‌یرانی لێدی
قڕان قڕانه .. قڕانی لێدێ
داخ و که‌سه‌ره‌کی گه‌له گرانه
قڕان قڕانه.. قڕانی سه‌رۆک و پاشایانه
وه‌ی لێ له من.. وه‌ی لێ له من
سه‌رۆک و پاشای کوردانیش
رووبه‌ڕووی هه‌مان قڕانه.
وه‌ی لێ له خۆمان قه‌له‌نده‌رێ.. ئوهوء..
ئوهوء.. ئوهوء....
٢٤\٥\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|