٤\٣\٢٠١٦
بارزانی وەك
بۆریسۆڤ هەڕەشەی لێ دەكرێ؟

شوان سديق
باندی قاچاخچی بۆ بازرگانی بەمرۆڤ, بەئاشكرا لە شارەكانی كوردستان.
هەیەو بەرپرسانی كاروباری وڵات زۆر بە باشی لە هەموو كەس ئاگادارن.
هەندێ لە كاربەدەستانی حیزبی تۆمەتبارن بە بازرگانی نەوت و شتومەك
لەگەڵ ریكخراوی تیرۆریستی داعشی ئیسلامی. گروپی جیاجیا لەناو هەردوو
حیزبی باڵادەستی فەرمانڕەوا بازرگانی جگەرەو مەشروب و ماددە گران
بەهاكان دەكەن. بەبێ ئەوەی سامان و داهات و قازانجی ئەم بازرگانیە
بچیتە سەرخەزینەی گشتی و كۆمەڵگا لێی سوودمەند بیت.
هەروەها, داگیركردنی زەوی و دابەشكردنی ئەم سامانە گرنگە بەشێكی دییە
لەو گەندەڵی و بەهەدەردانە لە كوردستان بەدی دەكرێت. لەگەڵ ئەوەش پیگەی
حیزب لەناو حوكمڕانی و ریگری لە بەدامەزراوەییكردنی دامودەزگای حكوومی
و ناشەفافی لە داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆش ئەمانەو چەند پرسیكی تر
بەشیكن لەو گەندەڵیەی ئەمڕۆ دونیای ئیمەی داگیركردوەو نوخبەیەك لە
كۆمەڵگای سەربەحیزب لێی سوودمەند بوونە. دەشێ كەسی زیرەوك و چاونەترس
لە ئاستی باڵا رووبەڕوویان ببیتەوە.
ئەو كەسەش لە ئیستادا بەو پێیەی لە كایەی حوكمڕانی و ئاستی حیزبیش
باڵادەستە لە هەریمی كوردستان. بەریز مەسعود بارزانیە كە باس لە
چاكسازیش دەكرێت. بۆیە ناوی ئەومان هینا لەو چوارچێوەیە بارزانی لە
ماوەكانی رابردوو پرۆژەیەكی بەناوی چاكسازی راگەیاند هەڵبەت بەشی زۆری
پرۆژەكەی رووی لە كاروبارو بەرپرسانی حیزبەكەی خۆی كرد.
دیارە یەكەم جارنیە بارزانی پرۆژەی چاكسازی رابگەیەنێ لە ساڵانی
رابردووش پرۆژەی بەناوی سەرۆكی هەریمی كوردستان, راگەیاند وەك خۆیان
دەڵێن پرۆژەكە لێكەوتەی باشی هەبووە. بەڵام بەپێی بوون و بەردەوامی
گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی گەواهی ئەوەن. كە ئەم چاكسازیە
ریشەی نەبووە. هەڕەشەیەكی جدیش نەبووە لەسەر ئەو باندە مافیایانە لە
ئاستی حیزب و حكوومەت كە سامانی گشتی تەخشان و پەخشان دەكەن.
ئاشكرایە. گەندەڵی نەك نەخۆشی بگرە. ستەمكاری و برسێتی و قاتوقڕیش
بەدوای خۆیدا دینیت. لەناو گۆمەڵگاو وڵات. لە كوردستانیش بوونی ئەو
نابەرانبەری و جیاكارییە كە بەرۆكی كۆمەڵگەی گرتووە. هۆكاری سەرەكی
گەندەڵیەو گەندەڵكارانیش ئاشكران, كێن و سەربە چی حیزبیكن.
راستە, زۆرێك لە وڵاتانی تریش گیرۆدەی گەندەڵی و باندی مافیایین. بەڵام
ئەو دۆخەی لە كوردستان دروست بووە. رەنگە جیاوازی لەوەدابێ هی ئیرە
بەراورد بە وڵاتان ئەوەیە كە لە كوردستان. ئەگەر ئیرادەیەكی راست و
دروست هەبێت. بەزووی دۆخەكە كۆنترۆڵ دەكرێت.
بۆ نموونە بارزانی لە حیزب و بنەماڵەو كوڕ و برازاكانی خۆیوە دەست
پێبكات. تا دەگاتە ئاستی حیزب و حكوومەتیش ئەوكاتە ئەنجامیكی باشی
دەبێت. ئەگینا پرۆژەكان هەر قسەبن و كرداریان لەگەڵدا نەبێ
بەدڵنیاییەوە شتێك بە شتێك ناكرێت!
هەڵبەت. دژایەتی گەندڵی ئیرادەی دەوێ و رەنگە قوربانیشی بوێت. بەڵام
سەرئەنجام ئەوەی دەبیتە فریادرەس بۆ دژایەتی گەندەڵی لە ناوكۆمەڵگاو
لەئاستی دونیاش بەكەسیكی چاو نەترس و دەوڵەتمەداریكی باش وێنا دەكرێت.
چونكە ئەم رێگایە بژاردەیەكی باشە خۆ ئەوكەسانەش بەم كارە هەڵدەست دەبێ
توانای رووبەڕووبوونەوەیان هەبیت. بێگومان هەر كار بەدەستیكی وڵات
بیەوێت ئەو كارە دەكات. یان ئەگەر نا خۆی بەشیكە لەو پرۆسەیە.
یەكێك لەو وڵاتانەی نوقنی گەندەڵی و گیرۆدەی دەستی قاچاخچیە لە ناوخۆدا
ئەمڕۆ وڵاتی بولگاریایە ئەم وڵاتە بەشیكە لە ئەوروپای شەرقی راستە
وڵاتەكە لەڕووی مافی مرۆڤە وڵاتیكی خراپەو مامەڵەی خراپیش لەگەڵ
هاوڵاتیانی بیانی دەكەن. بەتایبەتی كۆچبەران. كە هەركەسیك بچیتە
وڵاتەكەیان ئاوات دەخوازێ جارێكی تر رووی تێنەكات. كەچی نوقمی گەندەڵی
بووە. كاری مافیای رۆژ بەرۆژ پەرە دەستینێت. دامودەگا دەوڵەتییەكان
تووشی ئیفلاس بوون. بوون. بەرتیل و سەرانە بەئاشكرا لە خەڵك وەردەگرن.
تەنانەت لە سنورەكان. پۆلیس و جەندرمەی دەوڵەت پەناخواز دەستگیر بكات.
شتومەكیان لێ وەردەگرن. پاشان ئازادیان دەكەن. هاوڵاتیەكانیان
دابەشبوونە بەشیكیان لەرێگەی باندەكانەوە كاری نایاسایی و لەشفرۆشی و
كاری مافیای وەك دەرمان و ماددەی هۆشبەرو بازرگانی بەمرۆڤەوە دەكەن.
لە رۆژانی رابردوو میدیای بولگاری بڵاویكردەوە. كە نووسراوێك هیچ
واژۆیهكی لهسهر نهبووه لهنامهیهكدا كه وێنهیهكی سەرۆك
وەزیرانی ئەوڵاتە بۆیكۆ بۆریسۆڤ-ی تێدابووه لهگهڵ فیشهكێك
رهوانهی بارهگای حكوومهت كراوه. سەرۆكیش هەڕەشەكانی
پشتڕاستكردوەتەوە.
بۆریسۆڤ. لە بەرامبەر هەڕەشەكان پێیوایە هۆكارەكەی پەیوەندی
بەڕووبەڕووبوونەوەیە كە ئەو لە دژی باندە قاچاخچیەكان گرتویەتیە بەر...
سەرچاوە. م. بە كوردی, خ.
هەروەها بۆیكۆ بۆریسۆڤ ئەوەش دەڵێت. "دهستبگیردرێت بهسهر ملیارو
٦٩٠ ملیۆن دۆلاری قاچاغچی بهدڵنیاییهوه زیان به
بهرژهوهندییهكانیان له بواری جگهرهو خواردنهوه كهولییهكان و
شهكرو گۆشت دهدهیت و رێگری دهكهیت له كڕینی چهندین شمهكی
خراپ بهبڕی 1 ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار و ههر رۆژهی گهندهڵكارێك
دهربكهیت، ئهوا بهدڵنیاییهوه دهبێت چاوهڕێی ئهو جۆره
ههڕهشانهش بكرێت".
ئیستا پرسیار و گومانەكان. لەوەدا سەرچاوە دەگرن. ئەوەیە ئایا بارزانی
گەر بەجدی قۆڵ هەڵبكا لە دژی گەندەڵكاران. هاوشیوەی بۆریسۆڤ رووبەڕووی
مەترسی دەبیتەوە. تیرۆر و لە ناوچوون دەبیتەوە? یان كاریگەری خراپی
دەبیت بۆ سەر كورسیەكەی وەك سەرۆكی حیزب. دەبێ ئەوەشمان لەبیر بێ
لەئاستی كۆمەڵگا ئەو كارە خراپانەی لەبولگاریا ئاماژەم بۆی كرد هیشتا
لەناو كۆمەڵگای كوردی وەها بەزەقی نابینریت. بەڵام لە گشت كاتیكدا
هۆكاری سەرهەڵدانی ژینگەیەكی خراپ لە كۆمەڵگا گرێ دەدریت. بە بازاڕی
سیاسەت و ئیدارەدان.
هەروەها سەرۆكی هەریمیش مەسعود بارزانی كە بۆچوونی جیاواز لە رووی
یاسایی لەسەر پۆستەكەی هەیە? بەدڵنیاوە نەخیر خۆ بارزانی بۆیكۆ
بۆریسۆڤی بولگاری نیە چونكە ئەوەی ئەم دوو دەوڵەتمەدارە لیك
جیادەكاتەوە. ئەوەیە بارزانی لەئاستی حیزبەكەی خۆی كەس ناتوانیت. ریگری
لێ بكاو پشكی زۆری گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتیش بەر پارتی
دەكەوێت.
بەدەلیلی ئەوەش زۆرێك لە بەرپرسانی پ.د.ك جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە.
كەسیان لە قسەی بارزانی دەرناچێت. گەر وابێت. بارزانی بەجدی كار لەسەر
پرۆژەكەی بكاو لە حیزبەكەی خۆی كە خاوەن زۆرترین نفوزە لە كوردستان و
هەموو جومگە گرنگەكانی حكوومڕانی و ئیداری بەدەستە ئەو زۆر بەباشی
پرۆژەی چاكسازیەكەی لیكەوتەو دڵخۆشكەری بەدواوەدیت. ئەوكاتیش حیزبەكانی
تر و كۆمەڵگای كوردیش پاڵپشتی لێ دەكەن. ئەگەرنا پرۆژەكە نابیتە كردارو
هەر لە ئاستی تیۆردا دەمینێتەوە!
ماڵپهڕی شوان سدیق
|