باسێک له‌سه‌ر پڕۆستات The prostate /
گوڵاڵه پشده‌ری Qualified Nurse به‌شی یه‌که‌م: * کارکردنی پرۆستات * نه‌خۆشییه‌کانی پرۆستات: 1- التهابی پرۆستات Prostatitis 2- ئازاری پرۆستات Prostatodynie 3- گه‌وره‌بوونی پرۆستات Benign prostatic hypertrofy 4- شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات Prostate cancer * پووخته
به‌شی دووه‌م:
* شێوه‌کانی پشکنین و لێکۆڵینه‌وه * سه‌ردانی پزیشکی پسپۆر Uroloog توێژینه‌وه‌کان: 1- پرسیار له باره‌ی میزکردن 2- پشکنین له ڕێگای کۆم Rectal toucher 3- پشکنینی خوێن و میز boold&urine 4- پێوانی هێزی میز(چه‌نده به گووڕ دێت) Uroflowmetrie 5- پشکنینی په‌ستان و کارکردنی میزڵدان و بۆری میز(میزدۆش): Urodynamic 6- به ڕێگای سۆنۆگرافی Echo) Medical ultrasonography ( 7- به ڕێگای سه‌یرکردن Cystoscopy 8- پارچه هه‌ڵگرتن Biopsy 9- سکه‌ن کردنی ئێسکه‌کان Bonscan 10- سکه‌نی به‌شبه‌ش CT-scan 11- سکه‌ن به ئامێری موقناتیزی MRI-scen
به‌شی سێیه‌م:
* چاره‌سه‌ری پرۆستاتی گه‌وره‌بووProstate hypertrophy به ڕێگای ده‌رمان به ڕێگای نه‌شته‌رگه‌ری 1-TURP 2 -Open prostatectomye 3- پێش نه‌شته‌رگه‌ری 4- دوای نه‌شته‌رگه‌ری 5- ماوه‌ی چاکبوونه‌وه 6- پێشبینی کردن دوای نه‌شته‌رگه‌ری * زانستی نوێ و شێوازی چاره‌سه‌ری به ڕێگای: Thermotherapy lasertherapy
به‌شی چواره‌م:
*چار چیه ئه‌گه‌ر پرۆستات تووشی شێرپه‌نجه بووبێ؟ چاوه‌ڕوان بوون/کردن نه‌شته‌رگه‌ری 1-هه‌ڵگرتنی پرۆستات له بنه‌ڕه‌ته‌وه Radical prostatectomy 1- پێش نه‌شته‌رگه‌ری 2- دوای نه‌شته‌رگه‌ری 3- ماوه‌ی چاکبوونه‌وه * چاره‌سه‌ری به هه‌ندێک جۆر تیشک (فۆتۆن/ئێلێکترۆن) Radiotherapy 1- -تیشکلێدان له ناوه‌وه‌ڕا 2- تیشک لێدان له ده‌ره‌وه‌ڕا
*کاریگه‌ری کردن به ڕێگای هۆرمۆنه‌کان 1- نه‌شته‌رگه‌ری 2- ده‌رمان: hormontherapie 3- تێکه‌ڵاوCombination therapy
ده‌رمان: Chemotherapie
ره‌چاوکردنی ئه‌م خاڵانه که په‌یوه‌ستن به کێشه‌ی میزکردن شێوه‌ی خۆراک و ژیان وته هه‌ڵه‌کان/گووایه‌کان سه‌رچاوه‌کان
ناوه‌رۆک: هه‌ر پیاوێک پرۆستاتی هه‌یه ؛ دره‌نگ یان زوو ئه‌وه هه‌ندێک کێشه‌ی بۆ درووست ده‌کات.پرۆستات گه‌له‌ندێکه(غوده)،که له‌نێرینه‌ی‌پێگه‌یشتوودا نابێ گه‌وره‌تر بێ له گوێزێک و 10-15 گرام کێشییه‌تی.ئه‌م غوده‌یه پێکهاتووه له سێ به‌ش،که خۆی به ده‌وری میزدۆشدا(Urethra ) و له ژیر میزڵداندا جێگا داوه. میزدۆش یان بۆری میز له میزڵدانه‌وه تا کۆتایی ئۆرگانی جنسی پیاو ده‌ڕوات. له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا دیاره که میزدۆش(Urethra ) به ناو پرۆستاتدا ده‌ڕوات. که پیاو به‌ساڵداچوو(پیربوو) پرۆستات گه‌وره‌تر ده‌بێت له کێشی و شێوه‌ی ئاسایی خۆی،ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی گۆڕانکاری هۆرمۆنه‌کانه. به‌م هۆیه‌وه به‌تاڵکردنی میزڵدان به ته‌واوی ئه‌نجام نادرێت،چۆنکه ده‌روازه‌ی میزڵدان و یان پرۆستات به‌رگری ده‌که‌ن(پاڵ به یه‌کتره‌وه ده‌نێن). ئه‌وه‌ش کاتێک هه‌ست ده‌کرێت که ئیتر میزکردن به شێوه‌یه‌کی ئائاسایی و به سه‌ختی ئه‌نجام بدرێت و هه‌ندێک له‌م کێشانه‌ی خواره‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بن.
کار یان ڕۆڵی پرۆستات پرۆستات غوده‌یه‌که که وه‌کو غوده‌کانی تری جه‌سته، که ماده‌ی شله بۆ له‌شی مرۆڤ به‌رهه‌م دێنێت. پرۆستات ئه‌و ماده شله‌ی به‌رهه‌م دێنێت که،له کاتێ به‌رهه‌ڵدابوونی توخم(تۆ‌و)،له گه‌ڵ خانه‌کانی توخم دێته ده‌ره‌وه(Spermatozoid ). پرۆستات گرنگییه‌کی به‌رچاوی هه‌یه بۆ کاری زایه‌نده‌یی،نه‌ک بۆ سێکس. ته‌ڕایی/ شله‌ی پرۆستات خانه‌کانی توخم زیندوو ڕاده‌گرێت له کاتێ خۆگواستنه‌وه‌یان به‌راو خانه‌ی هێلکه‌وه. خانه‌کانی توخم له ناو کیسه‌کانی توخمدا(گون)Testicle به‌رهه‌م دێن. هۆرمۆنه‌کان کاریگه‌رن له سه‌ر: گه‌شه‌ساندنی پرۆستات،به‌رهه‌م هێنانی شله‌ی پرۆستات و هه‌رواها به‌رهه‌م هێنانی خانه‌کانی توخم.
گۆڕانکارییه‌کان له پرۆستاتدا / یان نه‌خۆشییه‌کانی پرۆستات ئه‌م نه‌خۆشییانه‌ی پرۆستات که له خواره‌وه ئاماژه‌یان پێ ده‌کرێت ئه‌بن به هۆکاری کێشه و ئازار. بۆ دۆزینه‌وه‌ی جۆری نه‌خۆشی پرۆستات،ئه‌بێ پزیشک هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه و پشکنین ئه‌نجام بدات و ده‌ستنیشانی نه‌خۆشییه‌که بکات ،ئه‌وسا ئه‌توانێ ده‌ست به چاره‌سه‌ری بکات.
Prostatitis التهابی پرۆستات التهابی پرۆستات که جۆرێک هه‌وکردنه ،که له هه‌ر ته‌مه‌نێک دا ڕووی ئه‌دات. به هۆی التاب/هه‌وکردنی شانه‌کانی پرۆستات تووشی ئاوسان ئه‌بێت،که ده‌ره‌نجام بۆڕی میز(میزدۆش) به هۆی په‌ستان تا ڕاده‌یه‌ک داده‌خرێت. ئینجا میزکردن به سه‌ختی دێت و زۆر جاریش به ئازاره. هه‌روه‌ها هه‌ستی ئازارێکی سووتانه‌وه له شوێنی گون و کۆمدا رووی ئه‌دات. به‌رهه‌ڵبوونی توخم(تۆ‌و)یان فڕێدانی شه‌هوه‌ت هه‌ندێکجار له‌وانه‌یه هۆکاری ئازاری هه‌ندێک به‌ش له جه‌سته بێت وه‌کو ناوڕان و به‌شی ژێره‌وه‌ی جه‌سته. میزکردن له‌وانه‌یه هه‌ندێکجار به سووتانه‌وه بێت .بۆ زانینی هۆکاره‌که و ده‌ستنیشانکردنی جۆری ئه‌و باکتریایه‌ی که التهابی درووست کردووه، لێره‌دا پشکنین /کشت (زه‌رعی) له سه‌ر توخم ده‌کرێت له تاقیگه‌دا. ئینجا پزیشکی پسپۆر The Uroloog ده‌رمانیAnti-biotica دژه به‌م جۆره باکتریایه‌ی که دۆزراوه‌ته‌وه ده‌نووسێت. ئه‌م چاره به ده‌رمانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که که ئه‌بێ به ته‌واوی و ڕێکوپێکی به‌کار بهێندرێت. ئه‌نجام یان چاکبوونه‌وه دوای ته‌واوبوونی به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کان دیار ده‌کات. له‌م شکڵه‌ی خواره‌وه‌دا ئه‌یبینین که پرۆستات هه‌وی کردووه و سوور بۆته‌وه.
Prostatodynie ئازاری پرۆستات له کێشه‌ی ئازاری پرۆستاتدا دا ئازاره‌که له نێوان گون و کۆتایی ڕیخۆڵه‌ی گه‌وره که له کۆم زۆر نزیکه هه‌ست پێ ده‌کرێت،که ئه‌م ئازاره خۆی ده‌گه‌یه‌نێته نێو ڕانه‌کان و ئۆرگانی سێکسی. ئه‌م ئازاره به شێوه‌کانی جۆراوجۆر خۆی ده‌نوێنێت وه‌کو ئازاری سووتانه‌وه،موچڕکه،کوتان ،ترشان یان ئازاری تییژ(گه‌زیو).هه‌ندیک جار کێشه‌ی میز کردن ڕووی ئه‌دات.ئه‌م کێشانه به‌رده‌وام نین،به‌ڵام خۆیان وه‌ک به به‌رزی و نزمی پێشان ئه‌ده‌ن(جارجار هه‌ن و جارجار وون). ئازار به تایبه‌تی له کاتێ سه‌رما، گرژی(ناله‌باری ده‌روونی)،تووڕه‌یی،په‌رێشانی،به‌کارهێنانی خواردنه‌وه‌کانی ئه‌لکوحۆلی،به‌هارات و گژوگیای تووند و تیژ و بۆ ماوه‌ی دوور ودرێژ دانیشتن په‌یدا ده‌بێت. له حاله‌تی ئازاری پرۆستات دا پرۆستات به هۆی باکتریا تووشی هه‌و نه‌بووه به‌ڵکو التهابی کردووه یان ئاوساوه. پیاوانی ته‌مه‌ن نێوان 35-50 زیاتر ئه‌م گرفته‌یان تووش ده‌بێت تا له گه‌نجان یان خوود پیاوانی به ساڵاچووه‌کان،به‌ڵام ئه‌م گرفته ئه‌گه‌ری هه‌یه له گشی ته‌مه‌نێکدا ڕووی بدات. نه‌خۆشی ئازاری پرۆستات له گۆشه‌ی ته‌ندرووستییه‌وه به کێشه‌یه‌کی قووڵ به‌راوورد ئه‌کرێت.ئه‌م کێشه‌یه قۆناغی ئاماده‌یی بۆ تووشبوونی شێرپه‌نجه نییه، وه‌کو هه‌ندێک پیاو واها بیری لێ ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسی ژیانی له سه‌ر نییه به‌ڵام زۆر به کێشه‌یه. هه‌ندێکجار مرۆڤ ئه‌توانێت به باشی مامه‌ڵه له گه‌ڵ گرفته‌که‌دا بکات دوای ڕاوێژ له گه‌ڵ پزیشکی پسپۆر‌دا و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی هۆکاره‌کان و هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رییان.بۆ نموونه هۆکارێکی که به شێوه‌یه‌کی گشتی دابه‌زینی سیستێمی به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ و لاوازبوونی،گرژی و ئاڵۆزی ده‌روونی...... هه‌ندێک جار حه‌مامێکی گه‌رم(ناو بانیۆ) و پشوودان(ئیسراحه‌ت) ئه‌بن به هۆی که‌متربوونه‌وه‌ی ئه‌م ئازاره له‌م شکڵه‌ی خواره‌وه‌دا ئه‌یبینین کام شوێنانه به‌ر هێڕشی ئازار ده‌که‌ون
Benign prostatic hypertrophy گه‌وره‌بوونی پرۆستات پرۆستات ی گه‌نجان بچووکه به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن ئه‌وه گه‌وره‌تر ده‌بێت. ئه‌م پڕۆسه‌یه دوای ته‌مه‌نی 50ساڵی ڕووی ئه‌دات که پرۆستات واها گه‌وره بێت و کێشه/گرفتی'' نه‌توانینی خاڵی/به‌تاڵکردنی'' میزڵدان درووست بکات. تا چ ڕاده‌یه‌ک پرۆستات گه‌وره ده‌بێت ئه‌وه له که‌سێکه‌وه تا که‌سێکی تر جیاوازه. له زۆر پیاواندا قه‌باره‌ی (volume ) زیاد ئه‌کات. له هه‌ندیکیشیاندا کشان یان په‌ستان له ناو پرۆستات دا زیاتر ئه‌بێت.به‌ڵام مه‌رج نییه به‌م هۆیه‌وه هه‌ر پیاوێک ئازاری هه‌بێت. هۆکاری تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه بریتییه له به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن و گۆڕانکاری له هۆرمۆنه‌کانی جه‌سته‌ی مرۆڤدا.
پڕۆستات به دوو شێوه زیاد ئه‌کات/قه‌باره‌ی گه‌وه‌ره ئه‌بێت ،له ده‌ره‌وه یان له ناوه‌وه،ئینجا خۆی به تووندی به ده‌وری بۆڕی میزدا ده‌به‌ستیت و ئه‌م بۆڕییه ته‌سک ده‌کاته‌وه. ئینجا که بۆڕی میز (ڕێگای میز) باریک بۆیه‌وه،گرفتی میزکردن درووست ئه‌بێت،چۆنکه ماسوولکه‌ی میزڵدان ئه‌بێت زیاتر کار بکات و په‌ستانی له سه‌ر په‌یدا ئه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت میز به ناو ئه‌م بۆڕییه ته‌سکه‌دا فڕێداته ده‌ره‌وه. ده‌ره‌نجامی ئه‌م زیاده په‌ستانه دیواری میزڵدان لاوازتر ئه‌بێت و ده‌شبێت که له یه‌کترا ڕاکێشرێت. دوای تێپه‌ڕبوونی زه‌مان /کات میزڵدان ناتوانێت خۆی کۆبکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت میز به ته‌واوی فڕێداته ده‌ره‌وه،ئینجا ڕێژه‌یه‌ک میز له میزڵداندا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه نه‌کرێت،ئه‌وه کێشه‌ی هه‌وکردنی میزڵدان و گورچیله‌کان ڕووی ئه‌دات. وێنه‌ی خواره‌وه نیشان ئه‌دات پرۆستاتی ساغ (خه‌ته‌کانی سوور) و پرۆستاتی گه‌وره‌بوو. (له‌م شکڵه‌ی خواره‌وه‌دا ئه‌یبینن که پرۆستات له قه‌باره‌ی ئاسایی خۆی گه‌وره‌تر بووه)
Prostate cancer شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات
کوورته و پووخته‌یه‌ک له باره‌ی شێرپه‌نجه شێرپه‌نجه(Cancer ) چییه؟ جه‌سته‌ی مرۆڤ پێکهاتووه له چه‌ندین ملیارد خانه. خانه‌کان دابه‌ش ده‌بن،ئه‌وان کۆپی له خۆیان درووست ده‌که‌ن. ئاوا مرۆڤ (مناڵ) گه‌وره ده‌بێت.هه‌روه‌ها له مرۆڤی پێگه‌یشتوو(گه‌نج) ، گه‌وره ش دا خانه‌کانی دابه‌ش ده‌بن. ئه‌م کرده‌وه‌یه پێویسته،چۆنکه خانه‌کان ته‌مه‌نییان کوورته و ده‌مرن.هه‌موو نه‌رمکه‌یه‌ک/شانه‌یه‌ک خۆی نوێ ده‌کاته‌وه.به‌م شێوه‌یه برینه‌کان چاک ئه‌بنه‌وه و ده‌رنه‌جامی ئه‌وه‌یه ئێمه‌ی مرۆڤ ته‌ندرووستیمان پایه‌دار ده‌بێت. به‌ڵام جاری وایه ئه‌م دابه‌شبوونه‌ی ئاسایی تێک ده‌چێت.لێره‌دا گرێ په‌یدا ده‌بێت.ئه‌م گڕێیانه‌ی که ناتوانن خۆیان بگوازنه‌وه بۆ شانه‌کانی تر و له وێدا بته‌ننه‌وه یان بڵاو بێته‌وه=Metastasering ، پێیان ئه‌ڵێین گرێی باش/بێ‌زیان(Benign ).ئه‌مانه هه‌ندێکجار له سه‌ر ڕێگان و ئه‌بن به هۆکاری ئازار(په‌ستان له سه‌ر ئۆرگانێک ده‌که‌ن).ئینجا ئه‌بێ له ڕێگای نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه لابردێن. بۆ نموونه بالۆک(بالووکه) Wrat که گڕییه‌کی بێزیانه، که درووست ئه‌بێت. ئه‌و گڕێیانه‌ی که ئه‌توانن خۆیان بگوازنه‌وه بۆ ناو شانه‌کانی تر''هێڕش به‌که‌نه سه‌ر شانه‌کانی تر'' پێی ئه‌ڵێن گڕێی هار/ زیانمه‌ند Maligne or Cancer (شێرپه‌نجه). ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه ئه‌توانیت خۆی بڵاو بکاته‌وه له جه‌سته‌دا(Metastase ). به گوێره‌ی ئه‌م شوێنه‌ی که له سه‌ره‌تادا شێرپه‌نجه‌ی لێ درووست بووه ، ناوی بۆ ده‌ستنیشان ده‌کرێت.
شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات ئه‌توانێ خۆی به ڕێگای شله‌ی ناو لووه‌کانی جه‌سته یان خوێن بۆ نموونه ناو غوده‌کانی له‌مفاوی (lymph node )،ئێسکه‌کان(Bones ) و سییه‌کان(Lung ) بگوازێته‌وه. Prostate cancer لێره‌دا زیاتر ، غووده‌یه‌کی زیانمه‌ند له ده‌وری پرۆستات درووست ئه‌بێت و که‌متر له شانه‌ی پرۆستاتدا که یه‌کسه‌ر بێت به‌ده‌وری بۆڕی میزدا. ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی پرۆستات پێی ئه‌ڵێن Prostate Cancer / Prostate Carcinoom واتا شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات، که وورده وورده گه‌وره ئه‌بێت. ئه‌م جۆره شێرپه‌نجه‌یه له گه‌نجاندا زۆر به که‌می پێش دێت. له‌م شکڵه‌دا ئه‌یبینین که پرۆستاتی تووشبوو به شێرپه‌نچه چۆن دیاره
پووخته کێشه‌کانی میزکردن ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه که په‌یدابوونی هه‌وکردنی پرۆستاتProstatitis ، یان ئازاری پرۆستات Prostatodynie ،یان گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی پرۆستات Prostatehypertophy وه یان شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات Prostatecarcinoom بێت. کێشه‌کانی پرۆستات له ته‌مه‌نی به‌ساڵاچوواندا زیاتر دێته پێش. مرۆڤ ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانیت که لێره‌دا هۆی زیاتر هه‌ن بۆ گرفتی میزکردن وه‌کو ته‌سکبوونه‌وه‌ی ڕێگای میز وه یان به‌ردی میزڵدان،..... پزیشکی پسپۆر The Uroloog ئه‌توانێت به پشکنین هۆکاره‌کانی کێشه‌که‌ت ده‌ستنیشان بکات.
هۆڵه‌ندا Goli-67@hotmail.com
|