باسێک له‌سه‌ر پڕۆستات / The Prostate
گوڵاڵه پشده‌ری Qualified Nurse به‌شی دووه‌م:
* شێوه‌کانی پشکنین و لێکۆڵینه‌وه * سه‌ردانی پزیشکی پسپۆر Urology توێژینه‌وه‌کان: 1- پرسیار له باره‌ی میزکردن 2- پشکنین له ڕێگای کۆم Rectaal toucher 3- پشکنینی خوێن و میز boold&urine 4- پێوانی هێزی میز(چه‌نده به گووڕ دێت) Uroflowmetrie 5- پشکنینی په‌ستان و کارکردنی میزڵدان و بۆری میز(میزدۆش): Urodynamic 6- به ڕێگای سۆنۆگرافی Echo) Medical ultrasonography ( 7- به ڕێگای سه‌یرکردن Cystoscopy 8- پارچه هه‌ڵگرتن Biopsy 9- سکه‌ن کردنی ئێسکه‌کان Bonscan 10- سکه‌نی به‌شبه‌ش CT-scan 11- سکه‌ن به ئامێری موقناتیزی MRI-scen
شێوه‌کانی پشکنین و لێکۆڵینه‌وه: The Uroloog که پزیشکی پسپۆره له نه‌خۆشییه‌کانی تایبه‌ت به به‌شی ئۆرگانی زایه‌نده‌یی ئافره‌تان و پیاوان و ڕیگاکانی میزه‌ڕۆ چ له ئافره‌تاندا و چ له پیاواندا. ئه‌م پسپۆره هه‌ندیک پرسیار له‌باره‌ی کێشه و گرفته‌کان ئاراسته‌ی نه‌خۆش ده‌کات که په‌یوه‌ستن به ته‌ندرووستی گشتی له ئێستادا و له ڕابردوودا. به درووست و به ووردی وڵامدانه‌وه به پرسیاره‌کان،یارمه‌تی پزیشک ده‌درێت بۆ ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی. هه‌روه‌ها پشکنینێکی گشتی جه‌سته ده‌کرێت. زۆر جار هه‌ندێک پشکنین و لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت ئه‌نجام ئه‌درێن بۆ باشتر دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشی.پزیشک خۆی ئه‌زانێ کام پشکنین و توێژینه‌وانه پێویستن.
پرسیار له باره‌ی میزکردن له‌م کاته‌دا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پسپۆره‌کان خشته‌یه‌کی تایبه‌تییان داڕشتووه به پرسیاری تایبه‌ت به کێشه‌کانی میزکردن له‌م نه‌خۆشییه‌یه‌وه، که ئه‌م خشته‌یه داڕێژراوه '' نێوده‌وڵه‌تییه''. لیستی ئه‌م پرسیارانه ، که هه‌ندێک پرسیار باری جۆری میزکردن ده‌گرێته‌وه ئه‌بێ خۆت لیسته‌که به وڵامدانه‌وه پڕ بکه‌یته‌وه. به‌م شێوه‌یه پزیشک و به گوێره‌ی وڵامه‌کان ئه‌توانێت سه‌ر له نه‌خۆشییه‌که ده‌ر بێنێت و زۆر جاریش هه‌ر پزیشک خۆی پرسیاره‌کان ڕاسته‌وخۆ ئاراسته ده‌کات.بۆ نموونه له کوردستان له‌وانه‌یه پزیشک پرسیار بکات ئه‌گه‌ر میز ئه‌که‌ی جێگای میزه‌که‌ت تا چ ڕاده‌یه‌ک خاک قووڵ ده‌کات؟. له په‌نای ئه‌وه‌شدا پزیشک لیستی تایبه‌ت به پرسیاری تایبه‌ته‌وه ئاراسته ده‌کات،که ئه‌وه دوای ئه‌نجامی کرده‌وه‌ی پشکنین و چاره‌سه‌رییه‌که،بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌نجامه‌که‌ی چی لێهاتووه.
پشکنینه‌کان: / Rectaal toucher پشکنین به ڕێگای کۆم دا له پشکنینی گشتی جه‌سته‌ییدا هه‌میشه پشکنین به ڕێگای کۆم دا ئه‌نجام ئه‌درێت که پزیشک به په‌نجه یی به ده‌ستکێش و چه‌ور کراو ،له ڕێگای کۆمه‌وه به‌راوردی پڕۆستات ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت قه‌باره‌ی گه‌وره‌یی،شکڵ/شێوه، ڕه‌قی/ تووندی وشوێنی(به‌رزی و نزمی) پڕۆستات بزانێت. ئه‌م پشکنینه ئاساییه و له چه‌ند چرکه زیاتری پێ ناچێت. شێوازی ئه‌م پشکنینه به چه‌ند جۆر ده‌کرێت(داهاتنه‌وه،پاڵکه‌وتن/ڕاکشان له سه‌ر ته‌نیشت) و له کاتێ ئه‌م پشکنینه‌دا هه‌ست به ئازار ناکرێت به‌ڵام کرده‌وه‌یه‌کی ناخۆشه وه‌کو له لایه‌ن زۆر له پیاواندا به‌یان کراوه چۆنکه په‌نجه به ماسوولکه‌ی کۆمدا ڕه‌ت ده‌بێت که ئه‌م ماسوولکه‌یه خۆی به تووندی گرژ‌و کۆ ده‌کاته‌وه. Rectal toucher
/ Blood & urine testپشکنینی خوێن-میز خوێن وه‌رده‌گیرێت بۆ پشکنینی باری ته‌ندرووستی به شێوه‌یه‌ک گشتی و به تایبه‌تی بۆ دیاری کردنی کارکردنی گورچیله‌کان. هه‌روه‌ها پشکنینی خوێن بۆ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م مادانه‌ی که نیشانه‌ی تایبه‌ت ئه‌ده‌ن ده‌ست بۆ هه‌بوونی کێشه‌ی نه‌خۆشییه‌کانی پڕۆستات( (PSA= Prostate Specific Antigen ئه‌م ماده‌یه ڕێژه‌که‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه له ناو خوێن ئه‌گه‌ر پڕۆستات؛ تووشی التهاب بووبێ، پڕۆستات قه‌باره‌ی گه‌وره بووبێ و یان ئه‌گه‌ر پڕۆستات تووشی شێرپه‌نجه بووبێ. پێوه‌ره‌کانی PSA په‌یوه‌ستن به ته‌مه‌ن(سه‌یری ئه‌م خانه‌یه بکه/شکڵ). به گوێره‌ی چوونه سه‌ره‌وی ته‌مه‌ن و گه‌وره بوونی پڕۆستات،ئه‌م ماده‌یه‌ش ڕێژه‌ی له ناو خوێندا ده‌چێته سه‌ره‌وه. هه‌روه‌ها میز پشکنینی له سه‌ر ده‌کرێت. هه‌ندێک جاریش پشکنین له سه‌ر توخم/تۆ‌و ده‌کرێت.
Normaal PSA 40-49 ساڵ PSA< 2,5 ng/ml 50-59 ساڵ PSA<3,5 ng/ml 60-69 ساڵ PSA<4,5 ng/ml 70-79 ساڵ PSA<6,5 ng/ml 80-89 ساڵ PSA<8,5 ng/ml
پشکنین به شێوه‌ی Uroflowmetry له‌م تاقیکردنه‌وه‌دا (به ئامێری (Uroflowmetryمرۆڤ سه‌یری ئه‌وه ده‌کات که تا چ ڕاده‌یه‌ک میز به هێز دێته خوارێ و هه‌روه‌ها ڕێژه‌که‌ی ده‌پێون. پێش ئه‌نجامی ئه‌م تاقیکردنه‌وه،پزیشک داوات لێده‌کات که میزڵدان ئه‌بێ پڕ له میز بێت.
Urodynamic-test ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه پشکنینه بۆ پێوانی په‌ستان(زه‌خت) و کارکردنی میزڵدان و بۆڕی میز(میزدۆش). له هه‌ندێک حاڵه‌تدا کێشه‌کانی میز ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر پڕۆستات که گه‌وره بووه و له سه‌ر ڕێگادایه،به‌ڵکو ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ تێکچوونی میزڵدان و گه‌رده‌نه‌یی میزڵدان(ده‌روازه‌ی میزڵدان). ئه‌م توێژینه‌وه به ڕێگای سۆنده‌یه‌کی زۆر باریک که قه‌باره‌که‌ی(mm (2-3 ئه‌ستووره ئه‌نجام ئه‌درێت، که ئه‌م سۆنده‌یه به ڕێگای بۆڕی میزه‌وه ده‌برێته ناو میزڵدان. به ڕێگای ئه‌م سۆنده باریکه پزیشک ئه‌توانێت میزلدان پڕ بکات و دیسان خاڵی/ به‌تاڵی بکاته‌وه.له‌م تاقیکردنه‌وه‌شدا پزیشک ئه‌توانێت هێزی فڕێدانی میز بپێوێت. له ڕێگای ئه‌م توێژینه‌وانه هۆکاری ڕێبه‌سته‌کانی میز که به هۆی پڕۆستات و یان کاری نائاسیی میزڵدان درووست بوون ده‌رئه‌که‌ون. توێژینه‌وه‌که به ئازار نییه. به‌ڵام ئه‌م ماده‌یه ڕه‌نگییه/ شله‌ی که کراوه‌ته ناو میزڵدا، بۆ ماوه‌یه‌کی کوورت تامێکی تاڵ و گه‌رم ده‌دات.رۆژێک پێش توێژینه‌وه ده‌رمانێک ئه‌بێ به‌کار بهێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناو ڕیخۆڵه‌کان پاک بکاته‌وه(مسهل) یان Laxantiamiddel و هه‌روه‌ها شه‌وی پێشتر نابێ خۆراک بخورێت.ئه‌گه‌ر ناو ڕیخۆڵه‌کان پاک بن،ئه‌وه ڕێگه‌ڕۆی میز باشتر دیار ده‌کات.
Echo) Medical ultrasonography)/ توێژینه‌وه به ڕێگای سۆنۆگرافی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ڕیگای مه‌وجه‌کانی ده‌نگ،که ئۆرگانێک دێنێته به‌رچاو(سه‌ر شاشه). ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌م له ده‌روه‌ی جه‌سته له ڕێگای پێستی زگه‌وه و هه‌روه‌ها له ناوه‌وه له ڕێگای کۆمه‌وه ده‌کرێت. له ڕیگای زگه‌وه ئه‌تواندڕێت گورچیله‌کان و میزڵدان نیشان بدرێن. هه‌روه‌ها پزیشک ده‌توانیت ببینێت که دوای میزکردن چ ڕێژه‌یه‌ک میز له ناو میزڵدان دا ده‌مێنێته‌وه. له ڕێگای چاولێکردنی ناوه‌وه ئه‌تواندرێت به ڕێگای کۆم وکۆتایی ڕیخۆڵه گه‌وره‌یی،چۆنییه‌تی شێوه‌ی پڕۆستات ببیندرێت.ئه‌م کرده‌وه‌یه له ڕێگای ئامێرێکی باریک،که به بێ ئازار له ڕێگای کۆمه‌وه ده‌برێته ناوه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێت.
Cystoscopy ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ڕێگای ئامیرێکه‌وه که ده‌برێته ناو میزڵدان سه‌یر ده‌کرێت بۆ زانینی چۆنییه‌تی ڕێگای بۆڕی میز،گه‌وره‌یی به‌شه‌کانی پڕۆستات (پێکهاتووه له سێ به‌ش) و چۆنییه‌تی یان پێکهاته‌ی په‌رده‌ی ناو میزڵدان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. بۆڕییه‌کی باریک که ده‌چه‌مێته‌وه،ئامێری چاولێکردن Cystoscoopکه به ڕێگای بۆڕی میزه‌وه ده‌نێردرێته ژووره‌وه.هه‌ڵبه‌ته پێشتر ماده‌یه‌کی لینج بۆ لووسکردنی ئه‌م بۆڕییه به‌کار هاتووه و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی که په‌رده‌ی ناو بۆری میز(میزدۆش) سڕ بکرێت. ئه‌م ئامێره دارایه(بریتیه) له چاولێکه‌رێک(کامیره) و ڕوناکی که به‌م شیوه‌یه پزیشک له ڕێگای بۆڕی میزه‌وه،ئه‌توانێت ناو پڕۆستات و میزڵدان سه‌یر بکات. به ڕێگای Cystoscoop وه میزڵدان پڕ ده‌کرێت له هه‌ندێک ئاوی ستریل(پاک) بۆ ئه‌وه‌ی پزیشک بتوانێت باشتر ناو میزڵدان ببینێت. دوای ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌وانه‌یه هه‌ست به وه بکه‌ی که زوو زوو میزت دیت به‌ڵام ئه‌م هه‌سته دوای چه‌ند کاتژمێرێک له خۆیه‌وه نامێنێت.
Biopsy هه‌ندێکجار پێویست ده‌کات که توێژینه‌وه له سه‌ر شانه‌ی پڕۆستات بکرێت ئه‌وه‌ش به هه‌ڵگرتنی چه‌ند پارچه‌یه‌ک له شانه‌ی پڕۆستاته. پارچه‌هه‌ڵگرتن به ڕێگای ده‌رزییه‌کی باریکه‌وه ده‌کرێت که به ڕێگای کۆتایی ڕیخۆڵه‌وه ده‌برێته ناو پڕۆستات. پزیشک بۆ به‌رگه‌ری له ''هه‌وکردن'' /چلکی بوون ده‌رمانی دژ به باکتریا(antibiotica ) ده‌نووسێت.ئه‌م ده‌رمانه پێویسته پێش توێژینه‌وه‌که به‌کار بهێندرێت. پارچه لێکراوه‌کانBiopsy ده‌خرێته ژێر میکرۆسکۆپ تا لێی وورد ببنه‌وه.ئه‌مه بۆ مه‌به‌ستی زانین له سه‌ر ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌یه.ئه‌نجامه‌که‌ی چه‌ندین ڕۆژ ده‌خایه‌نێت(10-15 ڕۆژ). دوای ئه‌م توێژینه‌وه‌یه مرۆڤ له‌وانه‌یه خوێنی به‌ر بێت له کاتێ میزکردندا،کاتێ پیساییکردن و یان کاتێ فڕیدانی توخم/Sperma .هه‌ندێک جاریش له‌وانه‌یه تا (گه‌رمای جه‌سته) به‌رز بێته‌وه تا ڕداه‌ی 38.5 گراد. ئه‌گه‌ر تا به‌زبوو،پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکرێت. پارچه‌هه‌ڵگرتن ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستاتی نییه،ئینجا ئه‌بێ بزانین که له‌م باره‌وه بێ زیانه.
Gradation پایه‌به‌ندی ئه‌گه‌ر دوای لێکۆڵینه‌وه‌ی میکرۆسکۆپی شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات ده‌ستنیشان کرا،ئینجا پایه‌به‌ندی (ده‌ره‌جه) ده‌کرێت و هه‌روه‌ها پله‌ی ''هاری/زیانمه‌ندی'' خانه‌کانی شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات ده‌ستنیشان ده‌که‌ن. ئینجا مرۆڤ باس له Differentiates-grade ده‌کات. ئه‌گه‌ر پایه‌ی باش بێت،ئه‌وه شێرپه‌نجه‌ی پرۆشتات دره‌نگتر گه‌وره ده‌بێت(په‌ره‌پێساندن یان ته‌شه‌ناکردن) تاکو پایه‌ی تر که هاره و زووتر گه‌وره ده‌بێت. جۆره پایه‌به‌ندییه‌کی تر پایه‌به‌ندی Gleason-score(2-10) .
ئه‌م توێژینه‌وانه‌ی خواره‌وه که ناو ده‌برێن کاتێک ئه‌نجام ئه‌درێن که: 1) گوومان له هه‌بوونی شێرپنجه بکرێت 2) ئه‌گه‌ری بڵاو بوونه‌وه‌یی شێرپه‌نچه هه‌بێت و یان به دواییدا بگه‌ڕێن
Bones-Scan ئه‌م توێژینه‌وه‌یه وێنه‌ی کاکوت/ ته‌واوی ئێسکه‌کانی مرۆڤ(Skelet ) که 206 پارچه‌یه ده‌گیرێ و ده‌خرێته به‌رچاو. هه‌روه‌ها ئه‌م توێژینه‌وه‌یه Isotop-Scan پێی ئه‌ڵێن.له‌م جۆره پشکنینه‌دا ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م له ماده‌ی Radio-active به ڕێگای بۆڕی خوێنه‌وه له جه‌سته ده‌درێت،ئینجا ئه‌م ماده‌یه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی که شێرپه‌نچه‌ی تێدا بڵاو بۆته‌وه داده‌نیشێت.به‌م شێوه‌یه بڵاوبووه‌کان ده‌رده‌که‌ون. له‌م توێژینه‌وه‌یه دا ،دوای لێدانی ماده‌که له جه‌سته ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک ده‌خایه‌نێت تا ئه‌م ماده‌یه ده‌گاته سه‌ر ته‌واوی ئێسکه‌کان،ئینجا دوایی ده‌ست به وێنه‌گرتن ده‌کریت. ڕێژه‌وی ئه‌م ماده رادیۆ ئه‌کتیڤه زۆر که‌مه و زیانمه‌ندی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و بۆ ده‌ورووبه‌ریش نییه.
CT-Scan Computer-Tomography کاتێک پێویسته که زۆر به ووردی له وێنه‌کانی پڕۆستات بکۆڵنه‌وه .هه‌روه‌ها زانییارییه‌کیش له باره‌ی ئۆرگانه‌کانی تر و غوده‌له‌مفاوییه‌کان ئه‌دات. له‌م ته‌کنیکه‌دا تیشکی X و کۆمپیۆته‌ر به‌کار دێت. زیاتر، پێشه‌کی ماده‌یه‌کی ڕه‌نگی تایبه‌ت له بۆڕی خوێنه‌وه ده‌نێردرێته ناو جه‌سته؛ جاری وایه پێش گرتنی وێنه‌کان ئه‌بێ ماده‌یه‌کی شڵ که شێوه‌ی دۆشاوی خۆرما/ترێیه بخوڕێته‌وه.
MRI-Scan Magnetic Resonance Imaging که جاری وایه پێویسته بۆ زانییاری زۆر وورد و شاراوه که به توێژینه‌وه‌کانی تر نادۆزرێنه‌وه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به هێزی موقناتیزی کار ده‌کات که هه‌روه‌ها پێی ئه‌ڵێن . Radio frequency energy
26 نۆڤه‌مبر 2007 هۆڵه‌ندا گوڵاڵه پشده‌ری Goli-67@hotmail.com
|