باسێک له‌سه‌ر ڕۆڵی گرنگی ئاو و ئاوی خواردنه‌وه و ته‌ندرووستی .
گوڵاڵه پشده‌ر Qualified Nurse 1-ئاو و پێکهاته‌کانی ئاو. 2-بۆ چی ئاو گرنگه بۆ مرۆڤ؟ 3-مه‌رجه‌کانی ئاوی‌پاک بۆخواردنه‌وه چین؟ 4-وڵاتانی که کوالیتی(جۆری)ئاوی سازگار و سرووشتییان له سه‌ره‌وه‌یه بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤ. 5- هه‌ندێک په‌یڤ له باره‌ی ئاوی خواردنه‌وه و ته‌ندرووستی.
ئاو: ئاو که فۆرمۆلی شیمیایه‌که‌ی بریتییه له دوو پێکهاته‌ی ئه‌تۆم هیدرۆژێن ویه‌ک ئۆکسیژێن(H 2 O ) و به‌م سێ شێوه‌یه له سرووشتدا ده‌بیندرێت - ماده‌ی شل(محلول) - ماده‌ی خه‌ست(منجمد) - ماده‌ی غاز/گاز به‌شێکی زۆر له زه‌وی پێکهاتووه له ئاو(70%).
پێکهاته‌کانی ئاو: هه‌ڵبه‌ته ئاوی خواردنه‌وه یان ئاوی پاک هه‌ندێک پێکاته‌ی تری تیدایه که ئه‌وانهMinerals و metal )کانی/معدن و ئاسن/فلز ( وه‌کو: مز(cu) Cuprum که ئه‌م ماده‌یه بۆ یه‌که‌مجار له مێژوودا له کوردستاندا به‌شی ڕۆژئاوا 8700 ساڵ پێش له دایکبوونی مه‌سیح درووست کراوه ،ماده‌ی سیلینیۆم ناوێکی یۆنانییه که واتاکه‌ی ''مانگ '' ده‌کات(se) selenium و chrome (cr) و (ئاسن)Iron(fe) .
بۆ چی ئاو گرنگه بۆ مرۆڤ؟ ئاو لێره‌دا مه‌به‌ست ئاوی خواردنه‌وه‌یه یان ئاوی پاڵێوراوه که زۆر گرنگه بۆ مرۆڤ،به تایبه‌تی بۆ گه‌شه‌پێساندنی وڵاتانی جیهانی سییه‌م. به شێوه‌یه‌کی گشتی به‌شی په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری به فاکتۆرێکی زۆر گرنگ ده‌بیندرێت،به‌ڵام له‌م میانه‌دا ئه‌وه ''ئاوه'' که ڕۆڵێکی به‌رچاوتری هه‌یه و به هه‌بوونی ئاوه که ئه‌م به‌شه ده‌توانێت سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنێت.نه‌بوونی ئاو کاریگه‌ری نه‌رینی له سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌وه‌ش به‌شی په‌روه‌رده و زانست گه‌شه‌ساندنی وڵات لاواز ده‌کات. له ساڵی 2007دا 1،1 ملیارد که‌س ئاوی پاکییان نیه و ئه‌وه 1/6 یه‌ک له سه‌ر شه‌شی ڕێژه‌ی خه‌ڵکانی جیهانه.به‌م هۆیه‌وه 2.4 ملیارد که‌س پاک و خاوێنیان/ته‌ندرووستییان نییه ده‌ره‌نجامی نه‌بوونی ئاوی پاک. رۆژانه 6000 که‌س کۆچیدووایی ده‌که‌ن له جیهاندا به هۆی نه‌بوونی ئاو. دوایی لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌یه‌ک که له لایه‌ن World bank group کراوه، سه‌لماندی که هه‌بوونی ئاو کاریگه‌ری ئه‌رینی(Positive ) هه‌یه له سه‌ر به ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن له وڵاته هه‌ژاره و که‌مده‌رامه‌ده‌کان وه‌کو وڵاتی Tanzania . ئاو ڕۆڵی به‌رچاو و گرنگی هه‌یه له ژیاندا بۆ مرۆڤ به شێوه‌یه‌ک گشتی و له بواره جیاجیاکان دا.بۆ نموونه له کار و باری بازه‌رگانیدا،کشت و کاڵ‌دا و رێگای خۆگواستنه‌وه‌یه(سه‌فه‌ر به یاخت) و درووست‌کردنی ته‌زوو(کاره‌با) و هه‌ندێک مه‌به‌ستی تر.....و ئێمه ئه‌وه‌ش ده‌زانین که نه ته‌نیا مرۆڤ به‌ڵکو گشت زینده‌وه‌رانی سرووشت بۆ به‌رده‌وامی ژیان پێویستییان به ئاوه.
مه‌رجه‌کانی ئاوی پاک بۆ خواردنه‌وه چین؟ ئاوی خواردنه‌وه به گوێره‌ی یاسای ئاو له ئه‌وروپا نابێ میکرۆباکتریای Colibactria و Streptococs تێدابێت ئه‌گه‌ر ئاو گه‌رم بێ و بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ له بؤڕی دا بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که تووشت میکرۆبی جۆری Legionellabacteria بێت و لووێدا خۆیان دابه‌ش بکه‌ن،که له‌وانه‌یه له کاتێ هه‌ناسه‌کێشان له ڕێگای یه‌ک دڵۆپه ئاوه‌وه خۆیان بگوازنه‌وه بۆ ناو سییه‌کانی مرۆڤ به تایبه‌ت لاکتێ حه‌مامکردن یان له‌به‌رده‌م Airconditioner دانیشتن و یان به ڕێگای په‌نکه‌وه ئه‌م باکرتیایانه ببن به هۆی تووشکردنی نه‌خۆشی چڵکگرتنی سییه‌کان: legionella pneumophila . ئه‌گه‌ر تام و ڕه‌نگی ئاو گۆڕابێت تام و ڕه‌نگی ئاو په‌یوه‌ست به جۆری ئه‌و ئاوه که درووست ئه‌کرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی که ده‌پاڵێورێت و ده‌خرێته به‌ر ده‌ستی کڕیار/ئه‌وه‌ی که به‌کاری دێنێت لێره‌دا هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه بۆ چۆنییه‌تی ڕه‌نگ و تامی ئاو. ماده‌ی ئاسن و ماگنه‌زیۆم ده‌بن به هۆکاری گۆڕانی ڕه‌نگ و تامی ئاو،ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ڕێژه‌که‌یان زۆر بوو زیانمه‌ندییه‌کی واهای نییه بۆ مرۆڤ به‌ڵکو ته‌نیا ڕه‌نگ و تامی ده‌گۆڕێت. ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی به‌ڵغی ئاو واتا (caco3) lime mineral زۆر بوو،زیانی نییه بۆ ته‌ندرووستی.سه‌لماندراوه که ئه‌م ماده‌یه له ئاوی مینڕاڵ دا ڕێژه‌ی زیاتره تاکو ئاوی ناو بۆڕیه‌کان. ماده‌ی کلۆر ڕۆڵێکی تایبه‌تی هه‌یه بۆ پاککردنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه.
وڵاتانی که کوالیتی ئاوی سازگار و سرووشتیان له سه‌روه‌وه‌یه بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤ.
Albania 97% Chile 93% Iran 92% Syria 92% Tunisia 80% Algeria 89% Cuba 91% Mexico 88% Sudan 67% Venezuela 83% Azerbaijan 78% Egypt 97% Morocco 80% South Africa 86% Zimbabwe 83% Brazil 87% Iraq 85% Peru 80% Turkey 82%
هه‌ندێک په‌یڤ له باره‌ی ئاو
خواردنه‌وه‌ی ئاو به ڕێژه‌یه‌کی زۆر، ئه‌بێت؟ و بۆ چی هه‌ندێک جار له کاتی پارێز یان( ڕجێمکردن )دا بۆ مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی کێش ئه‌بێ ئاو زۆر بخۆیه‌وه؟
به خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر کێشت داده‌به‌زێت ئه‌وه گوومانه: لێره‌دا تا ئێستا گوومان له ڕاستی ئه‌م بۆ چوونه ئه‌کرێت . وایه که ئاو کالۆری تێدا نییه، هه‌ستی برسییایه‌تی که‌م ده‌کاته‌وه وه زووتر هه‌ستی تێربوونت پێ ئه‌دات. ئینجا به هۆی خواردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌کی زۆر له ئاو که‌متر خۆراک بخۆی و یان که‌متر خوواردنه‌وه‌کانی که کالۆرییان تێدایه بخۆیه‌وه، چه‌ند کیلۆیه‌ک له کێشت دائه‌به‌زێت.به ڕێژه‌یه‌کی پێویست خواردنه‌وه‌ی ئاو له کاتێ پارێز کردن بۆ مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی کێش یان (رجێمکردن )دا گرنگه.به هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاو گشت ماده پاشماوه‌کان که له ئه‌نجامی سووتانی چه‌وری له ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ درووست ئه‌بن (مێتابۆلیسم)، زووتر له له‌شی مرۆڤ دێنه ده‌ره‌وه.
جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌شێکی گه‌وره‌ی پێکهاتووه له ئاو ئه‌وه راستییه: ئه‌م بۆچوونه ڕاسته. جه‌سته‌ی ئافره‌تان پێکهاتووه له ئاو 52% ئاو و پیاوان 63% . کۆرپه‌له‌کان 75% ی جه‌سته‌ییان له ئاو پێک هاتووه.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ رۆژانه ½ لیتر ئاو بخواته‌وه باشه/به‌سه ئه‌وه گوومانه: به هۆی ئاره‌قه‌کردنی جه‌سته،میزکردن و هه‌ناسه‌کێشان، جه‌سته ڕێژه‌یه‌کی زۆرله ئاو له ده‌ست ئه‌دات. بۆ ئه‌وه‌ی که پارسه‌نگی ئاوی جه‌ست ڕێک ڕابگره‌رێت باشتر وایه که مرۆڤ له نێوان 1،5 تا 2 لیتر ئاو (8 په‌رداخ) له ماوی 24 کاتژمێردا بخواته‌وه.
ئاوی ناو شووشه(بطڵ) ساغتره له ئاوی به‌لووعه(ئاوی ناو بۆڕییه‌کان) ئه‌وه گوومانه: لێره‌دا گوومان له ڕاستی ئه‌م بۆچوونه ده‌کرێت. ده‌سته‌ڵات له زۆربه‌ی وڵاتان ناچاره/به‌رپرسه له دابینکردنی(ئه‌بێت) ئاوی پاک بۆ شاره‌وانیان و ئه‌وه‌ش له یاسای هه‌ر وڵاتێک‌دا ئاماژه‌ی پێ کراوه.هه‌ندێک وڵات و یان شار هه‌ن که خۆیان به هه‌ر هۆییه‌ک کێشه‌یان هه‌یه که ناتوانن یان بۆیان ناکرێت ئاوی پێویست بۆ شاره‌وانیانیان دابین بکه‌ن بۆ نموونه ئاوی شاری( ق‌م) له وڵاتی ئێران سوێره و و بۆ خواردنه‌وه سازگار نییه. له یاسای ئاوی بۆڕی وڵاتی هۆڵه‌ندا دا هاتووه که ئه‌م دام و ده‌زگایه‌ی که ئاو دابین ده‌که‌ن بۆ شاره‌وانیان به‌رپرسن له دابینکردنی ئاوی پێویست و پاک بۆ به‌کارهێنان بۆ گشت شێوه‌کان له ژیانی ڕۆژانه‌دا.له ئاودا نابێ ماده‌کانی وه‌کو فڵۆر،کلۆر،نیترات و قوورقووشم تێدا بێ. ئینجا که ئاوی بۆڕی بێکێشه بێ پێویست به خواردنه‌وه‌ی ئاوی ناو بطڵ ناکات.
بۆ گرتنه‌وه‌ی شووشه شیری مناڵ باشتر وایه هه‌ر ئاوی ناو شووشه (بطڵ) به‌کار بێنی ئه‌وه گوومانه: ئه‌م بۆ چوونه له ڕاستی دووره چۆنکه ئاوی ڕۆژانه‌ی ئێمه کوالیتی باشی هه‌یه و له ژێر چاودێری پسپۆران دایه (له ئه‌وروپا) به‌ڵام ئه‌گه‌ر له خانووه‌که‌دا بۆڕی جۆری قووڕقووشم ( به عه‌ره‌بی رصاص) وه( به فارسی سرب) تێدا بوو و یان ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی ماده‌ی نیتراتی ناو ئاو زۆرتر بوو باشتر وایه ئاوی مینراڵی ناو شووشه به کار بێنی. ئه‌وه زیانی بۆ کۆرپه‌له‌ی ته‌مه‌ن ژێر یه‌ک ساڵ هه‌یه.
مرۆڤ ئه‌توانێت ئاوێکی زۆر بخواته‌وه ئه‌وه راستییه: به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که ژه‌هراوی بوونی جه‌سته واتا hyponatremia به هۆی چه‌ندین لیتر خواردنه‌وه‌ی ئاو ڕووی ئه‌دات به تایبه‌ت له‌م که‌سانه‌ی که دووای پێشبڕکێی وه‌رزش چه‌ندین لیتر ئاو ده‌خۆنه‌وه.به‌م شێوه‌یه بارسه‌نگی ڕێژه‌ی خویی جه‌سته واتا natriumbalans تێک ده‌چێ.
کاتێ پیری که‌متر تینوومان ئه‌بێت ئه‌وه راستییه: ئه‌وه به هۆی ئه‌وه‌یه که ئه‌و مێکانیزمه‌ی که کرده‌وه‌ی وه‌رگرتن و ده‌رکردنی ئاو و خوێی جه‌سته‌ی مرۆڤ ڕێک ده‌خات لاواز ئه‌بێ و به باشی کاری خۆی ناکات. هه‌رواها هه‌ستی که‌مبوونه‌وه‌ی تینووایه‌تی له کاتێ پیریدا هۆی به کارهێنانی ده‌رمان بێت. خواردنه‌وه‌ی ئاو زۆر گرنگه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌زت له خواردنه‌وه‌ی ئاو نیه ئه‌توانی شیر یان شه‌ربه‌ت بخۆیته‌وه. له هه‌ندێک جۆر نه‌خۆشیدا ئه‌بێ ڕێژه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاو یان شله‌ی جه‌سته سنووردار بێ وه‌کو جۆرێک له نه‌خۆشی گوورچیله(که‌م یان سستکاری گوورچیله).
نرخی ئاو( له هۆڵه‌ندا) و مرۆڤ ڕۆژانه چه‌ند لیتر ئاو به کار دێنێ؟ به گوێره‌ی ئامارێک که له ساڵی 2004 دا کراوه، که‌م یان زیاد هه‌ر که‌سێک له‌م وڵاته ڕۆژانه 124 لیتر ئاوی به کار هێناوه. نرخی 1000 لیتر ئاو واتا یه‌ک cubic metre له ساڵی 2007 دا 1.15 تا 1.78 euro بۆ ئاوی بۆڕی واتا 0،0015-0،00178 euro (0،12تا 0،18 eurocent ).
سه‌رچاوه‌کان: گۆڤاری هه‌یڤانه Zin ژماره ی هه‌یڤی پووشپه‌ڕ 2007 به‌شی ته‌ندرووستی http://www.pidpa.be/nl/water/inleiding.htm http://nl.wikipedia.org/wiki/Drinkwater
21 نۆڤه‌مبه‌ر 2007 هۆڵه‌ندا Goli-67@hotmail.com
|