با شانێکیش له کاک نه‌وشیره‌وان بده‌م .
سه‌ردار پشده‌ری
ئینگلیزه‌کان له به‌ریتانیا که کێشه‌یه‌ک ده‌که‌وێته نێوانیان، لوت به لوتی یه‌کتره‌وه ده‌نێن به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست ببزێون و هه‌رچی بیانه‌وێ به‌یه‌کتری ده‌ڵێن، له به‌ر ئه‌وه‌ی من و کاک نه‌وشیره‌وانیش پاساپۆرتی به‌ریتانیمان له‌باخه‌ڵ دایه وه‌ک ئینگلیزه‌کان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ین و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌رخستنی راستیه‌کان لوت به لوتی یه‌کتره‌وه ده‌نێین ره‌خنه له‌یه‌کتر ده‌گرین.
بۆ یه‌که‌م جار من ناوی کاک نه‌وشیره‌وانم له ساڵی 1970 له جه‌مالی حه‌مه خورشه‌وه بیست، جه‌مال کاتی خۆی ماڵیان له قه‌ڵادزه بوو و هاو ته‌مه‌ن و هاو قوتابیم بوو له قوتابخانه، له‌دوایدا ماڵیان رۆیشته‌وه سله‌یمانی و هه‌ر یه‌که‌مان به‌رێگایه‌ک دا رۆیشتین، کوردیه‌که‌ی دوور له ئێستا ئه‌و بوو به جه‌لالی و منیش بووم به مه‌لایی، به‌ڵام دۆستایه‌تیه‌که‌مان هه‌ر مابوو، له ساڵی 1970 له سه‌رده‌می به‌یانی 11 ی ئازاردا سه‌ردانی سله‌یمانیم کرد‌و له‌گه‌ڵ جه‌مال یه‌کترمان دۆزیه‌وه، ئه‌و کاته مه‌لایه‌کان براوه بوون و جه‌لالیه‌کانیش دۆرابوون، له‌پاڵ سوعبه‌ت کردندا جه‌مال ده‌یگوت کاکه‌م لێتان راده‌په‌رێ و هه‌رچی خواردوتانه له‌سکتان ده‌رده‌هێنێته‌وه، منیش نه‌مده‌زانی کاکه‌ی کێیه، له دوایدا ووتی کاکه نه‌وشیره‌وان، من له‌وێوه به ناوی کاک نه‌وشیره‌وان ئاشنا بوو، به‌داخه‌وه جه‌مال هه‌ر له‌و ساڵه‌دا کارێکی ناڕه‌وای ئه‌نجام دا، نارنجۆکێکی هه‌ڵدابۆ ناو قوتابخانه‌یه‌کی کچان، کاک نه‌وشیره‌وان له نوسینه‌کانیدا نوسیویه‌تی: جه‌مال له‌ترسان ئه‌و نارنجۆکه‌ی هه‌لدابۆ ئه‌ودیو دیواره‌که، جه‌مال یه‌که‌م کورد بوو که له‌و سه‌رده‌مه‌دا تۆڵه‌ی کوژراوه‌کانی لێ کرایه‌وه.
له کاتی شه‌ڕه‌کانی ناوخۆی کۆتایی حه‌فتاکان و سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا ناوی کاک نه‌وشیره‌وان ده‌هاته سه‌ر ده‌می خه‌ڵک، منیش هه‌ر کاتێک گوێم له ناوی نه‌وشیره‌وان و چۆنیه‌تی شه‌ڕه‌کان ده‌بوو، یه‌کسه‌ر قسه‌که‌ی جه‌مالم ده‌هاته‌وه بیر که ده‌یوت هه‌رچی خواردوتانه کاکه‌م له وورگتانی دێنێته‌وه ده‌ر، به راستی له وورگی زۆر که‌سیشی ده‌رهێنایه‌وه، قسه‌ی خۆمان بێ به پێی هه‌واڵێک که کاک تاهری عه‌لی والی به‌گی شوڕشگێر بۆی ناردبووم، منیش خرابومه ناو لیستی ئه‌و 160 که‌سایه‌تیه ناودارانه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول که بڕیاری ترۆر کردنیان درابوو وه‌ک نوری حه‌مه‌عه‌لی و عه‌بدولی سۆران و ده‌یان که‌سی تر، هه‌ر ئه‌وه‌ش پاڵی به منه‌وه نا وڵات به‌جێ بهێلم و برۆم بۆ له‌نده‌ن، له له‌ندنیش وازیان لێ نه‌هێنام و پڕۆپاگنده‌ی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌کردم که سه‌ردار پشده‌ری جاسوسی عێراقه.
لێره‌دا تۆزێک خاتری کاک نه‌وشیره‌وان ده‌گرم، ناچینه سه‌ر باسی شه‌ره‌کانی ناوخۆ و هه‌ڵه‌کانی خۆی و تێکڕای به‌ره‌ی کوردستانی له هۆکاری کیمیا باران و ئه‌نفال و ناوه‌رۆکی کتێبه‌کانی کاک نه‌وشیره‌وان، ته‌نها ره‌خنه له‌و نوسینه‌ی ئه‌و دواییه‌ی ده‌گرم که به ناوی (مفاوه‌زاتی به‌ره‌ی کوردستانی و به‌عس له 1991) له سایتی سبه‌ی دا بڵاوی کردۆته‌وه:
1 – کاک نه‌وشیره‌وان وه‌ک نوسه‌رێکی سه‌رده‌م پێویسته هه‌وڵی پاک کردنه‌وه‌ی زمانی کوردی بدات، نه‌ک هه‌ر له یه‌که‌م وشه‌وه به عه‌ره‌بی ده‌ست پێ بکات (مفاوه‌زاتی به‌ره‌ی کوردستانی - به‌عس (1991)) مفاوه‌زات وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بیه‌و ده‌کرا بنوسێ گفتوگۆی به‌ره‌ی کوردستانی و به‌عس.
2 – کاک نه‌وشیره‌وان له گفتوگۆکه‌دا ناوی به‌ره‌ی کوردستانی ده‌هێنێ، به‌ڵام له گرتنی که‌رکوکدا ناوی به‌ره‌ی کوردستانی ناهێنێ، کاک نه‌وشیره‌وان بێجگه له‌وه‌ی که غه‌دری له به‌ره‌ی کوردستانی کردوه، غه‌دری له که‌رکوکیه‌کان و جه‌ماوه‌ری کورد‌و زوربه‌ی سه‌رۆک جاشه‌کانی وه‌ک حوسه‌ینی حه‌مه‌سوراغا کردوه که رۆڵێکی گه‌وره‌یان هه‌بووه له رزگار کردنی که‌رکوک دا.
3 – کاک نه‌وشیره‌وان له نوسینه‌که‌دا باس له‌وه ده‌کات که خۆی وه‌ک (رۆمێڵ) هه‌مه‌کاره بووه هه‌ر له خڕی ناوزه‌نگه‌و بۆ که‌رکوک جارێکی تر بۆ ناوزه‌نگ، له نوسینه‌که‌یدا سه‌رکه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی که‌رکوکی بۆخۆی تۆمار کردوه، وا من به رۆمێڵم وه‌رگرت، رۆمێل ئه‌فسه‌رێکی ئه‌ڵمانی بوو، له‌شه‌ڕێکدا له سه‌رووی ئه‌فه‌ریقا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا وه‌ک رۆمێڵ ناوی ده‌رکرد، به‌ڵام که له شه‌ڕی دووهه‌می عه‌له‌مین دا تێشکا، هیتله‌رو ئه‌ڵمانه‌کان وتیان ده‌بێ خۆت بکوژی، رۆمێڵیس وه‌ک جه‌نگاوه‌رێکی سه‌ر به‌رز داواکه‌ی هیتله‌رو گه‌له‌که‌ی خۆی قبوڵ کرد‌و خۆی کوشت، که‌چی کاک نه‌وشیره‌وانی ئێمه‌و تێکڕای سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی تێششکان و تاکه که‌سێکیشیان خۆیان نه‌کوشت، کاک نه‌وشیره‌وان خه‌ریکه رێڕه‌وی مێژوو بگۆڕێ سه‌رکه‌وتنی خه‌ڵک بۆخۆی داگیر بکاو خۆشی له تێشکانه‌که بدزێته‌وه، بێجگه له‌وه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باس له تاڵانی کوردستان و که‌مته‌رخه‌می له کۆکردنه‌وه‌ی چه‌که قورسه‌کانی ده‌وڵه‌ت و تێشکانه‌که ناکات.
4 – کاک نه‌وشیره‌وان له ئاستی گفتووگۆکه‌شدا له ناوه‌راسته‌وه باسی ده‌کات، خه‌ریکه چاوی خوێنه‌ر ببه‌ستێ، کاکی خۆم له‌دوای وه‌ستانی شه‌ڕی ئێران و عێراقه‌وه به‌ره‌ی کوردستانی بڕیاری دا ده‌ست به گفتوگۆ بکه‌ن له‌گه‌ڵ رژێمی عێراقی، ئه‌وه بوو دکتۆر مه‌حمودتان نارد بۆ تونس بۆ لای یاسر عه‌ره‌فات، بۆ ئه‌وه‌ی دڵی سه‌دامتان بۆ نه‌رم بکات و له ئاشبه‌تاڵ رزگارتان ببێت و له‌ژێر ناوی گفتوگۆدا برۆنه‌وه ژێر ئاڵای عێراقی، بیجگه له کارونه‌که‌ی دکتۆر مه‌حمودیش، له‌پاڵ ده‌یان که‌سی وه‌ک مکه‌ره‌م تاڵه‌بانی و تاک تاکی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی هه‌موو حیزبه‌کان که په‌یوه‌ندی نه‌هێنیان له‌گه‌ڵ رژێم دا هه‌بوو به‌کار هێنران بۆ رێخۆشکردن بۆ گه‌ڕانه‌وه.
5 – کاک نه‌وشیره‌وان وا ده‌زانی باسی شه‌ڕه‌کانی ده‌وری ئه‌سحابه‌کان بۆ خه‌ڵک ده‌نوسێته‌وه‌و خه‌ڵک بێ ئاگایه له رووداوه‌کان، سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی به پێچه‌وانه‌ی شۆڕشگێرانی خۆیان و جه‌ماوه‌ر و به‌شێک له جاشه‌کان هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌کرد، له‌کاتێکدا که شۆڕشگێره‌کان و جه‌ماوه‌رو به‌شێک له جه‌شه‌کان په‌لاماری رژێمیان ده‌دا، سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ رژێم ده‌کرد، کاتێک که خه‌ڵک ئه‌فسه‌رێکی پایه به‌رزی رژێمی به‌دیل ده‌گرت، سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی له خه‌ڵکه‌که ده‌ستانده‌وه‌و به پاره ده‌دایه‌وه به که‌س و کاری یان ده‌یانکرده ده‌ست و دیاری گفتوگۆکه‌یان له‌گه‌ڵ به‌غدا، گفتوگۆکه‌ی سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی بۆ فرۆشتنی راپه‌ڕینه‌که‌ی جه‌ماوه‌رو شۆڕشگێران و خۆ رزگار کردن له ئاشبه‌تاڵ بوو، نه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی بۆ کورد، کاک نه‌وشیره‌وان بۆخۆی باش ده‌یزانی له 1984 چیان ده‌ستکه‌وت له‌و گفتوگۆیه‌شدا هه‌ر ئه‌وه‌یان ده‌ست ده‌که‌وێ، کاکم نه ده‌ستکه‌وته سیاسیه‌کانی ئه‌و گفتوگۆیه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌کات، نه ئه‌و جانتا پارانه که سه‌دام و عه‌لی کیمیاوی ده‌یدانێ.
6 – کاک نه‌وشیره‌وان نوسیویه‌تی (ئه‌و رۆژه‌ی مام جه‌لال ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ سه‌دام نوسی بو و (واوێکی که‌مه) داوای ده‌سپێکردنی گفتوگۆی لێ کرد بو، هه‌ر له‌و رۆژه‌دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بڕیاری ژماره 688 (1991) ی بۆ پاراستنی کورد ده‌رکرد) کاک نه‌وشیره‌وان پێمان بڵێ کام سه‌رکردایه‌تی حیزب یان سه‌رکردایه‌تی کام نه‌ته‌وه‌ی دنیا ئه‌وه‌نده گێژو گه‌مژه‌یه له‌کاتێکدا که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و هاوپه‌یمانان بڕیاری پاراستنی کورد ده‌ربکه‌ن و تۆ به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان خواستی نه‌ته‌وه‌که‌ت بڕۆی پیسیه‌کانی دوژمنی کورد پاک بکه‌یته‌وه‌و ناویشی لێ بنێی گفتووگۆ !.
7 – کاک نه‌وشیره‌وان نوسیویه‌تی له‌و کاته‌دا به‌ره‌ی کوردستانی نوێنه‌رێکی دیپلۆماسی له ده‌ره‌وه نه‌بوو تاکو ئاگاداری روداوه سیاسیه‌کانی ده‌ره‌وه بێ، قسه‌کانی کاک نه‌وشیره‌وان ئه‌وه دگه‌یه‌نێ که وشیار زێباری و به‌رهه‌م ساڵح گه‌مژه‌و بێخه‌به‌ر بوون و تاوانه‌که ده‌خاته ملی ئه‌وان، چونکه ئه‌وان له‌و کاته‌دا نوێنه‌ری پارتی و یه‌کیه‌تی بوون، ئه‌ی باشه پێمان ناڵێن که ئه‌و دوانه ئه‌وه‌نده گه‌مژه‌و نه‌زانن بۆچی ئێستا گه‌وره‌ترین شوێنی دیپلۆماسیتان پێ سپاردوون ؟، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش نه‌زان دلسۆز نه‌بوبن، مامۆستا برایم ئه‌حمه‌دو دکتۆر له‌تیفی ئاوه‌ڵ زاوای مام جه‌لال و موحسن دزه‌یی له له‌نده‌ن بوون و ئاگاداری خوله‌ک به خوله‌کی هه‌واڵه‌کان بوون.
8 – کاک نه‌وشیره‌وان نوسیویه‌تی کاتێ وه‌فدی به‌ره‌ی کوردستانی رۆیشت بۆ به‌غدا، به‌غدا ووتی بێجگه له جیابوونه‌وه ئاماده‌ی هه‌موو قسه‌کردنێکین، کاک نه‌وشیره‌وان و سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی بێخه‌به‌ر بوون که ئێمه له‌و کاته‌دا له‌ناو نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانی جنێف به پشتیوانی هاوپه‌یمانان داوی جیابوونه‌وه‌ی کوردستان‌مان ده‌کردو به‌رزان تکریتی برای سه‌دام رۆژانه ئاگاداری هه‌لوێست و پێشوازیه‌کانی نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانان بوو که له ئێمه‌یان ده‌کرد له ناو نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا، ئه‌و مافناسه‌ی که بۆیان دابین کردبوم په‌یوه‌ندی تایبه‌تیشی له‌گه‌ڵ به‌رزان تکریتی هه‌بوو و پێی ده‌گوت ته‌نها چاره‌ی ئێوه بۆ خۆ رزگار کردن له گه‌مارۆ و گورزێکی تر ئه‌وه‌یه که ده‌بێ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به ره‌سمی بناسن، تا ئه‌ندازه‌یه‌ک سه‌رکه‌وتنیشی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وه‌بوو تاریق عه‌زیز به‌ره‌سمی ئاشکرای کرد که ده‌وڵه‌تی عێراق ئاماده‌یه دان به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دابنێ به‌ڵام من له‌سه‌ر سنوره‌که له‌گه‌ڵیان رێک نه‌که‌وتم، بڕوانه ئه‌و نامه‌یه‌ی که مافناسه‌که بۆ مام جه‌لال و کاک مه‌سعودی نوسی و به‌شێک له‌و گفتوگۆیه‌ی ئاشکرا کردووه. '' ووته‌ی تارق عه‌زیز (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق)له‌و رۆژانه له‌گه‌ڵ راپۆرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان داده‌نێت ؛ عێراق پێش هه‌موان ددان به سه‌ربه‌خۆیی کورد داه‌دنێت، له رۆشنای ئه‌و ووتانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هه‌ڵبسه‌نگێردرێت .'' http://www.kurd-oil.net/kurdish/image7.htm
9 – کاک نه‌وشیره‌وان هه‌ندێ کات و رۆژی په‌راندوه بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌ندێ په‌یوه‌ندی و دانیشتن، کاکه ده‌کرێ بۆمان روون بکه‌یه‌وه ئه‌نجامی ئه‌و دانیشتنه چی بوو که له‌مانگی چواری 1991 له‌ماڵی هه‌مزه‌ی عه‌باساغای مستاشار له سه‌رکه‌پکانی لای رانیه کۆبونه‌وه‌کانتان له‌گه‌ڵ جسداشه له‌به‌ره‌کانی مخابه‌رات ده‌کردو مام جه‌لال له‌به‌رده‌م تۆ‌و کاک کۆسره‌ت و مامۆستانازم و عه‌زیز به‌گی رانیه‌و مه‌لا ده‌ڵگه‌ی بۆ خاتری ئه‌وه‌ی که جزداشه له‌به‌ره‌کانی مخابه‌رات دڵخۆش بکات و بیانخاته پێکه‌نین به عه‌ره‌بی ده‌یگووت (من‌و یعرف نکته علی الأکراد) به‌مانای کێ نوکته‌یه‌کی خۆش ده‌زانێ له‌سه‌ر کورد، خۆ ئه‌گه‌ر حاشا له‌و دانیشتنه‌ش بکه‌ن ئه‌وا فلیمی ڤیدویه‌که‌تان نیشان ده‌ده‌م.
10 – کاک نه‌وشیره‌وان له‌کۆتایی به‌شی سێهه‌م دا نوسیویه‌تی (((پوخته‌ی بۆچونه‌کانمان ئه‌وه بو: که ئه‌گه‌ر مفاوه‌زه هیچ ئه‌نجامێکیشی نه‌بێ ئه‌وا سودێکی گه‌وره‌ی ئه‌بێ "مۆڵه‌تێکی زه‌مانی" مان ئه‌داتێ، ده‌رفه‌تمان بۆ بڕه‌خسێ، دو کار بکه‌ین: یه‌که‌م، گه‌له‌که‌مان که ئاواره بوبو بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ماڵ و نیشتمانی خۆی. دوه‌م، هێزه‌کانمان، رێکخراوه‌کانی پێشمه‌رگه و رایه‌ڵه‌ی رێکخستنه سیاسیه‌کانی حیزب... که هه‌موی هه‌ڵوه‌شا بون، سه‌رله‌نوێ رێک بخه‌ینه‌وه.))) منیش له کۆتاییدا ده‌ڵێم: 1 - مادام نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و هاوپه‌یمانان هاتبوونه هاواری کورد‌و ناوچه‌ی پارێزراویان بۆ کورد دروست کردبوو، گه‌ل پێویستی به به‌ره‌ی کوردستانی نه‌بوو که له ئاواره‌یی رزگاریان بکات. 2 - گفتوگۆکه‌تان به‌عسیه‌کانی به‌هێز کرده‌وه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی به‌ره‌ی کوردستانی بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که به‌عسیه‌کان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و ئێمه نه‌یه‌نه پێش بۆ دان نان به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دا.
3 – ئه‌و گفتوگۆیه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ئێوه رێڕه‌وی ده‌نگدانی کوردتان له ساڵی 1992 له داوای سه‌ربه‌خۆییه‌وه گۆڕی بۆ داوای عیراقچیه‌تی و هه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئاڵای عێراقی له‌سه‌ر په‌رله‌مانی کوردستان، چونکه هه‌موو لایه‌کتان تا ساڵی 2003 هه‌ر په‌یوه‌ندیتان به رژێمه‌وه هه‌بووه و له‌پاڵه‌وه نه‌وتی کوردستانیشتان به قاچاغ بۆ فرۆشتوه.
4 – هه‌ڵه‌کانی رابردوتان و گه‌نده‌ڵیه‌که‌ی ئه‌مڕۆتان هه‌مووی بۆته هه‌ژدهایه‌ک و له‌ناکاو پێتانه‌وه ده‌دات و له حیزبی به‌عس خراپترتان به‌سه‌ر دێت.
تێبینی: ئومێده‌وارم کاک نه‌وشیره‌وان ئه‌و نوسینه له سایتی سبه‌ی بڵاو بکاته‌وه‌و ره‌خنه‌و وڵامیش ته‌نها له ئه‌و قبوڵ ده‌که‌م.
له‌نده‌ن 6 – 2 – 2008
|