٢٥\٢\٢٠١١
باشتره
خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌رییش له هه‌ولێر
بکرێ.

شوان سدیق
به‌هۆی ئه‌و ده‌نگه ناڕه‌زاییانه‌ی ئه‌مرۆ شه‌قامی کوردی گرتۆته‌وه،
باشتره زۆرێک له هاونیشتمان و خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێر،
بڕژێنه سه‌رجاده‌و رێگا‌و بانه‌کان دژ به‌و فه‌زا خولقاوه‌ی که ئه‌مرۆ
هه‌ندێک له به‌رپرسی نا به‌رپرسی کورد به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان
و هاونیشتمانیانی ئه‌م هه‌رێمه‌یان هێناوه‌ته کایه‌وه. له رێگه‌ی
خۆپیشاندانه‌که‌شه‌وه داوای چاکسازی و به‌خۆدا چوونه‌وه بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی
به‌ده‌ردی سه‌رانی میسر و تونس و لیبیای عه‌ره‌بی نه‌چن.
بیگومان، ئه‌وه خه‌ڵکی کوردستانه ده‌مێکه هه‌ستی به‌وه‌کردووه که
ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری و بوونی جیاکاری ره‌گه‌زی
و ئینسانه له‌م هه‌رێمه هه‌یه، بێگومان ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستانیش ده‌نگی
خۆیه‌تی و هیچ هێزێکی ناسیۆنالیست و بزووتنه‌وه‌یه‌کی وه‌ک گۆران و
ئیسلامییه‌کانیش ناتوانن بیکه‌ن به ده‌نگی خۆیان جیاله شوێن که‌وتوانیان.
ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگی هه‌ستکردنه به‌بوونی ناعه‌داله‌تی و
جیاکاری بوونی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئه‌مرۆ هه‌یه، واته به‌رهه‌می خه‌ڵکی
کوردستانه به‌گشتی نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی هێزێکی ناسیۆنالیست یان ئیسلامی
و ئۆپۆزسیۆنێکی رێگه پێدراو بێت وه‌ک مه‌رامێکی شه‌خسی و به‌رژه‌وه‌ندیخواز
به خه‌ڵکی بفرۆشێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌م ئه‌زموونه، ئه‌زموونی هیچ هێزێکی ئیسلامی
فۆندامۆنتالیست یش، نییه وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یبین له ژێر سێبه‌ری چه‌تری
ئایدۆلۆژیایه‌کی ته‌قلید به‌هه‌شتگه‌رایدا ده‌یانه‌وێت سنووری ئه‌خلاقه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئینسانی کورد له‌وه‌ێدا کۆتای پێ‌بێنن، که مه‌به‌ستیانه.
چونکه کاتێک هێزیکی ئیسلامی باڵا ده‌ست ده‌بێت، سنووری جوڵانه‌وه و
هه‌موو بیرۆکه‌کان راده‌گیریت، واته سه‌پاندنی یه‌کجۆر له ئه‌خلاق و
یه‌کجۆر له بیکردنه‌وه و یه‌کجۆر له پراکتیکی ئاینی زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر
ژیاندا.
بوونی خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری گرنگه به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه، له‌و
خۆپیشاندانه‌دا په‌یام و ئامانجی خۆپیشاندانه‌که‌ش به نووسراوێک دیاری
بکرێ و به‌چه‌ند خاڵێک به‌رزبکرێته‌وه، بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و
داوای به‌ڵێن نامه‌یه‌ک بکرێت، که له‌ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا کێشه‌کانی
خه‌ڵکی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی رێگا چاره‌ی گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه.
هه‌وڵوسراوانی خۆپیشانده‌ران باشتره له که‌سی مه‌ده‌نی و سه‌ربه‌خۆ و
دووربن له هه‌موو ئه‌جێندایه‌کی سیاسی و حزبی و ته‌نیا ئامانجیان به‌رژه‌وه‌ندی
خه‌ڵکی کوردستان بێت، بێگومان ئه‌وه‌ش واده‌کات که روویه‌کی مه‌ده‌نیانه
نمایش بکرێت له خۆپیشاندانه‌که‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ که‌سێکی ئاژاوه‌گێر
و تێکده‌ر نه‌توانێت، رێره‌وی خۆپیشاندانه‌که به‌ره‌و خراپی ببا‌و
ئاڵۆزی پشێوه‌ی له شاری هه‌ولێر بێته کایه‌وه..
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|