١٨\١١\٢٠١٦
باشووری کوردستان
و ئاینده‌ی بارودۆخه سیاسییه‌که‌ی.

ناودار زیاد
پێش هێرش و په‌لاماره‌کانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێم و ناوچه کوردنشینه‌کانی
باشووری کوردستان و ناوچه جێ ناکۆکه‌کان و، سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی
دارایی و ئابوری و موچه له باشووری کوردستاندا خه‌ڵک و میلله‌ت و
هاووڵاتییان تاڕادده‌یه‌ک بڕوایان به چالاکی و خه‌باتیی مه‌ده‌نی و
شارستانی مابوو، هێشتا قسه‌کردن و ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین
و ڕه‌خنه‌گرتن و خۆپیشاندان ئه‌رزشێکی هه‌بوو. ئه‌وانه‌ی خه‌ونییان به
هاتنه ئارای ده‌سه‌ڵاتێکی دامه‌زراوه‌یی و دادپه‌روه‌رو قانونیی و
ئیدارییه‌وه ئه‌بینی پێیان وابوو به هه‌وڵ و کۆشش و به‌رخۆدان له
ڕێی په‌ڕله‌مان و هه‌ڵبژاردن و ڕێکخراوه‌کان و حیزبه‌کان و گروپه‌کانی
فشار‌و ڕای گشتیی و...هتد ئه‌توانن به‌ردێک بخه‌نه سه‌ر به‌ردێک و
وورده وورده‌و یاپشه یاپشه گۆڕانکاری و چاکسازی له کۆی گشتیی
کۆنتێکست و سیسته‌می سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوری و سه‌رله‌به‌ری
سێکته‌رو پاژو بونیاده‌کاندا به‌دیبێنن. به کورتیی ئه‌توانین بڵێین
پێش شه‌ڕی داعش و قه‌یرانیی دارایی خه‌ڵک تروسکاییه‌کی به‌دی ده‌کرد،
هێشتا چاوی ڕووه‌و ئاسۆ‌و ئایینده بوو، هیواو ئومێدێک هه‌بوو ختوکه‌ی
بدات.
له میانه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا که دوو له قورسترین گورزه‌کان به‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه
نیمچه سه‌ربه‌خۆ، ده‌ور دراو به دژ‌و ناحه‌زه‌کانمان که‌وت، ئه‌وانیش
بریتیی بوون له هێرشی گروپێکی به‌هێزو دڕنده‌ی ده‌ره‌کی وه‌ک ده‌وڵه‌تیی
ئیسلامی له عێراق و شام ناسراو به داعش و ئیفلاس بوون و به‌تاڵبوونی
خه‌زێنه‌و بانکه‌کان و که‌مبوونه‌وه‌ی بڕێکی زۆری پاره‌و دارایی و
داهات.
میلله‌ت و خه‌ڵکی به‌گشتیی له چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌دابوون ئه‌م دوو زه‌بره
به‌هێزو کاریگه‌ره ببێته مایه‌ی به‌خۆداچوونه‌وه‌و به ئاگاهاتنه‌وه‌ی
سیاسیی و حوکمڕان و ئیدارییه خراپ و که‌مته‌رخه‌مه‌کان، ببێته وه‌رچه‌رخانێک
له فه‌لسه‌فه‌و کلتوری به‌رته‌سک و کوێرانه‌ی حیزبایه‌تیی و ناوچه‌گه‌رێتی
و خێڵه‌کێتیی حوکمڕانیماندا. به جۆرێک هه‌ندێک چاودێری سیاسیی و به‌شێک
له خه‌ڵکی پێیان وابوو ئه‌م دوو گرفته گه‌وره‌یه په‌یام و زه‌نگێکه
به خێر‌و ئه‌رێنی وه‌رده‌چه‌رخێت و مایه‌ی به‌هۆشخۆهاتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران
و حوکمڕانانه له‌و سه‌رمه‌ستیی و خومارییه‌ی به‌هۆی پله‌وپایه‌و پۆست
و خۆشگوزه‌رانییه‌وه تێیکه‌وتوون و به‌جۆرێک ووڕو کاسیی کردوون که
دوور‌و نزیک ئاگایان له میلله‌ت و خه‌م و کێشه‌و ناسۆرییه‌کانی
هاوڵاتییه‌کانیان نه‌ماوه.
جێی داخه که نه‌ک نه‌بووه مایه‌ی به‌خۆداچوونه‌وه‌و چاکسازی کردن به‌ڵکو
له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا دۆخه‌که‌یان به ئاستێک گه‌یاند ئیدی له
گرێژنه ده‌رچوو، زۆربه‌ی کێشه‌و گرفته داپۆشراوو تۆز له‌سه‌ر نیشتووه‌کانیشیان
زیندووکرده‌وه. ئه‌و ناکۆکییانه‌ی که دیزه به‌ده‌رخۆنه‌و پینه‌و په‌ڕۆ
کرابوون به‌زه‌قیی هاتنه‌وه گۆڕه‌پان و که‌وتنه‌وه به‌رچاوان. ئه‌م
فه‌تره هه‌ستیاره په‌رده‌ی له‌ڕووی دزێوی زۆرینه‌ی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه
هه‌ڵماڵی که خۆیان به نیشتیمانپه‌روه‌رو خزمه‌تکاری میلله‌ت ده‌زانی،
چیتر بانگه‌شه‌و دروشمه ته‌فره‌ده‌ره‌کانیان و چاوبه‌ستۆکێ و خاپاندن
به گوێی خه‌ڵکیدا سه‌نگ و کاریگه‌رییان نه‌ما. مه‌ترسییه‌که به‌جۆرێک
ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند که خه‌ڵکی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد له‌به‌رانبه‌ر
باشکردنی دۆخ و گوزه‌ران و خزمه‌ت کردن پێیان ئاماده‌ی فرۆشتنی
نیشتیمان و به‌جێهێشتنی ووڵات و نه‌فره‌ت کردن له میلله‌ت و
ڕابردوویان بوون. ده‌سه‌ڵاتدارو فه‌رمانڕه‌وایان وه‌ک ئه‌وه‌ی له گوێی
گادا نووستبن هاوارو ناڵه‌ی میلله‌تییان نه‌ده‌ژنه‌فت. میلله‌تیش که
خۆی به‌شێک له خه‌تاو که‌مایه‌سیی و ڕه‌خنه‌کان ئه‌ستۆی ده‌گرێته‌وه
چیتر تاقه‌تیی له‌به‌ر بڕاو نوززه‌ی تێدا نه‌ما. له‌هه‌ر که‌سێک بپرسیی
ئایا دۆخی ناوخۆی باشووری کوردستان به‌کوێ ده‌گات ؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت
خراپتر نه‌بێت باشتر نابێت. ئه‌رێ گه‌لۆ کاربه‌ده‌ست و بڕیار دروستکه‌ران
هیچ تروسکاییه‌کی ئومێدیان هێشتۆته‌وه؟ گه‌نجان و لاوان ئه‌بێت دڵیان
به چ شتێکی ئه‌م ووڵاته خۆشبێت؟ وه‌ک بڵێی ته‌مێکی تاریک به‌ری
ئاسمانیی داهاتووی باشووری کوردستانی گرتووه. ئه‌م قسانه‌م له‌ڕه‌شبینیی
و بێ هیواییه‌وه نییه، ده‌زانم که هێشتا خه‌ڵکێکی زۆری به‌تواناو خه‌مخۆرو
دڵسۆز هه‌یه، هه‌رچه‌نده له په‌راوێزدا بن و گۆشه‌گیر کرابن به‌ڵام
ئاماده‌ی به‌رخۆدان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ن دژی ئه‌م دۆخه ناهه‌موارو
چه‌وته‌ی که‌وا خوڵقێندراوه، ڕێزیان له‌خۆیان گرتووه‌و قوربانییان به‌خۆیان
داوه، نه‌چوونه‌ته ژێرباری گه‌نده‌ڵی و دزی و سیاسه‌تیی هه‌ڵه‌و ملکه‌چێتییه‌وه.
ئه‌مانه له هه‌وڵ و تێکۆشاندان بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردن و
کۆمه‌ڵگه بخه‌نه‌وه سه‌ر ڕاسته‌ڕێ. بۆیه هیوایه‌ک ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌سه‌ر
ئه‌و کوردانه هه‌ڵچنراوه که تا ئێستا پارێزگاری‌یان له به‌هاو مۆڕال
و باوه‌ڕه عه‌داله‌تخوازیی و ئاشتیخوازی و نیشتیمان په‌روه‌رییه‌که‌ی
خۆیان کردووه. له‌کاتێکدا هیچ ئومێد‌و هیوایه‌ک نییه به‌وانه‌ی که تا
بینه‌قاقایان ڕۆچووه له دزی و گه‌نده‌ڵیدا و نیشتیمانیان له‌سه‌ر
خۆیان تاپۆکردووه‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت له میلله‌ت گه‌وجاندنی خۆیان
نه‌که‌وتوون. ئه‌گه‌ر هیوایه‌کیش به‌مانه هه‌بێت ئه‌وه جگه له وه‌هم
و خه‌یاڵپڵاوی هیچی دیکه نییه، ئه‌مانه هه‌رچییه‌ک بکه‌ن ئه‌وه‌نده‌یان
له‌ده‌ست دێت خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانی خۆیان و که‌س
وکارو نزیکه‌کانیان بکه‌ن، میلله‌ت له‌و ڕاستییه تێگه‌یشتووه ئه‌وانه‌ی
چنگیان گیرکردووه له پۆست و پله‌و پایه به‌رزه‌کان به‌رژه‌وه‌ندی و
خزمه‌تیی گشتی و کۆمه‌ڵ و نیشتیمان له‌لایان بۆته ته‌وس و گاڵته‌جاڕی
و لاقرتێ، به‌ڵکو ته‌نهاو ته‌نها ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه گرنگه بریتییه
له چۆنییه‌تیی پارێزگاری کردن له ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی و پایه‌گاکانی
خۆیان و دار‌و ده‌سته‌و گروپه‌کانیان. هه‌ر چییه‌کیش بڵێن و بکه‌ن له
چوارچێوه‌ی خزمه‌ت کردنه به مه‌رام و ئامانجه به‌رته‌سک و کورت مه‌وداو
تایبه‌تییه‌کانی خۆیان. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه زه‌رورییه‌تی ئه‌و بانگه‌شه‌یه
به‌ده‌رده‌که‌وێت که ده‌ڵێت ئه‌ی میلله‌تی باشووری کوردستان ئه‌گه‌ر
خۆت به ته‌نگ به‌رژه‌وه‌ندی و گرفته‌کانی خۆته‌وه نه‌یه‌یت و قۆڵیان
لێ هه‌ڵنه‌ماڵی چیتر داوا‌و ته‌کلیف کردن له حوکمڕان و فه‌رمانڕه‌وایان
به‌واتای به‌هه‌ڵواسراوی و بێ چاره‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌یانه.
znawdar910@gmail.com
|