٦\١٠\٢٠١٣
باوەڕ و سیستەمی
باوەڕ.

جوانە ئەسوەد
باوەڕ چیە؟ پێناسە
گشتیەکەی.
وا‌قیعێکه دروستکراوی ئه‌و ئامۆژگاری و نه‌ریه‌ت و په‌یره‌وانه‌یه
که رۆژانه تاک روبه‌رویان ده‌بێته‌وه،که بیرکردنه‌وه ،چۆنیه‌تی
ده‌ربرین و کرداری تاک کۆنترۆل ده‌که‌ن.باوەڕ تێکەلێکە لە
کولتور،نەریەت ،ئایدلۆژیا و دین ،کە میکانزمن بۆ جولە و کرداری رۆژانەی
مرۆڤ.
رووبەرووبونەوەی ئەمانە کارێکی ئاسان نیە،چونکە مرۆڤ دەگەرێت بۆ
سەلماندی ئەم باوەڕانەی کە لای خۆی دروستە ،به‌ڵگه و بیانوو
دەهێنێتەوە،بۆ سەقامگیرکردنیان،هەرچەندە دەزانینن نیەت باشی و چۆنیەتی
زندەگی هەلبژاردنە ،نەک زگ‌ماک.
لە چی قۆناغکدا باوەڕ دروست دەبێت؟
به‌هێزترین باوەڕ له سه‌ره‌تای ساڵی دووه‌م و سێیه‌می ته‌مه‌نی
مندالدا دروست ده‌بێت،منداڵ باوەڕه‌کانی له‌سه‌ر خۆی و ده‌وروبه‌ری
له‌سه‌ر بناخه‌ی یه‌که‌م شارازه‌بونی له‌و ناوه‌نده
کۆمه‌له‌یه‌تییه‌وه فۆرم ده‌کات که تیدا گه‌شه ده‌کات.
مندال له قۆناغی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا پڕ ده‌کرێت له‌و باوەڕانه‌ی که
په‌یوه‌ست نین پێیه‌وه،وه‌ک چۆن خاولییه‌کی پاک و سپی بخرێته ناو
ستلێک له ئاوی پیس پاشماوه‌یه‌ک خاولیه‌که هه‌موو پیسی ناو ستله‌که
هه‌ڵده‌مژێت،مندالیش به هه‌مان شێوه‌یە ،زانست سه‌لماندویه‌تی شێوازی
ره‌فتار، ڕه‌چه‌له‌کی بۆ ماوه ، کار‌و کاردانه‌وه ، حه‌زو
ئاره‌زوه‌کان ، ئازار‌و مه‌ینه‌ت کێشان هه‌موو ئه‌مانه له بێئاگای
مرۆڤدا پرۆگرام ده‌کرێن،لەگەل گەشەکردن و گەورەبووندا دەچەسپێن و
کەسایەتی مرۆڤ دروست دەکەن.
ئه‌و مندالانه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌کی ته‌ندروستیان
هه‌یه،خۆشه‌وستن،په‌سند ده‌کرێن وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌ن و جێی بایه‌خن
.ئه‌و باوەڕه‌یان له دروست ده‌بێت که ژیان گۆنجان و به‌خته‌وه‌ری
دێنێت له‌گه‌ل خۆی،توانای باوەڕ به‌خۆبونیان و په‌سند کردنی
ده‌وروبه‌ریان به‌لاوه ئاسانترە بەراورد بە گه‌شه‌کردنی سیسته‌می
باوەڕ ،لای ئه‌و مندالانه‌ی له‌سه‌ره‌تای قۆناغه‌کانی ژیانیاندا به
ئازار‌و ناپه‌سند کردنیان له‌لایه‌ن خێزان و کۆمه‌لگاوه دێنە ژیان.
له‌گه‌ل سنورداریه‌تی توانای فێربون و ته‌واوی پشتبه‌ستن به مرۆڤه
کامڵه‌کان .ئه‌وانه‌ی که‌مته‌رخه‌من له به‌خشینی خۆشه‌وستی و په‌سند
کردن و پارێزگاریکردن.منداڵ هیچ رێگایه‌ک له‌به‌رده‌می نامێنێته‌وه
جگه له گه‌یشتن به قۆناغی گۆشەگیری،به‌ر ئه‌نجام مرۆڤی بێهه‌ست یان
بێ گیانیان لێدەکەوێتەوە.
کاریگەری باوەڕ لەسەر مرۆڤ.
ترس تەنیا فاکتەرێکە ،کە هەمیشە کارەساتی بنچینەیی بەدوای خۆیدا
دەهینێت ،هه‌ڵه‌یه‌ک له‌وه‌دا نیه مرۆڤ باوەڕی هه‌بێت ،هه‌ڵه‌که
له‌وه دایه له خۆت نەپرسیت[بۆچی ئه‌م باوەڕه تایبه‌تیه‌ت
هه‌لگرتوه]. هه‌ر باوەڕێک ،کە لەلایەن مرۆڤەوە هەلدەگیرێت، هه‌ستێکی
ناوەخنی ده‌خاتە کار یان زیندووی ده‌کاته‌وه که پابه‌نده به
هه‌ڵوێستی ترس له خودا،دەوروبەر،سروشت و بوونەوەر .ئه‌و کاته ترس
ده‌بێته راستی له مرۆڤدا به‌رزده‌بێته‌وه تا ئاستی بێهیوای و گومان
له خود .هەلبەتە،مەبەست لەو باوەڕانەیە،کە هەلبژاردەی خودی تاک نینن.
کاریگەری لە مانای خودی باوەڕەوە نایەت،لە دلنییایی بوونی باوەڕەوە
دێت،هیچ باوەڕێک هەرچەندە پڕ مانا،بەهاو مەزن بێت،کاریگەرێکی ئەوتۆی
نابێت ،تا نمایش نەکرێت و گیانی پێدا نەکریت،وەک راستیەکی تەواو و
رەها.حەقیقەتی مەزن،ترس و دۆگما،هەموو ئەمانە خوێندنەوەی کۆمەلگان
،بەبێ هیچ بنەمایەکی زانستی و هۆشمەندی بۆ قوربانی و کۆیلەکردنی
مرۆڤ،بەمەرجێک ،کە مرۆڤ پەسندی بکات وەک حەقیقەتێکی ناوەوەی خۆی.
ئایدۆلۆژیا.
هەموو باوەڕێک ،پێوستە تێیبگەین،بۆ ئەوەی باوەڕی پێبکەین،چونکە
،تێگەیشتن لە هەر باوەڕێک ،کەمکردنەوەی بەهاو لێسەندنەوەی هێزی
باوەڕەکە خۆیەتی.کێشەی باوەڕدارانی راستەقینە، سەلماندنی باوەڕە ،وەک
راستیەکی تەواو لەدلەوە نەک بە ئەقل،چونکە دل هەلگری نمایشکەری
حەقیقەتی رەهایە ،وەک چۆن،رۆدۆلف هیس،هاواری کرد بۆ نازییەکان وتی 'لە
هیتلەر مەگەرێن بە مێشکتان،هەمووتان دەیدۆزنەوە لە ناو هێزی دلتان'.
تا ئێستاش هەلگرانی ئایدلۆژیا،گۆرانکاری لە کۆمەلگادا بە گواستنەوەی
سیستەمێک بۆ سیستەمێکی تر دەبینن،یا گۆرینی سەرۆک و کارزمە بە چارەسەر،
کە نابیت لە بیرمان بچێت،گۆرانکاری لە کۆمەلگادا پرۆسەیە،چەند
پرۆسەیەکی یەک بەدوایەکی ریشەییە،نەک گۆرانێکی کتوپر.کە ئەمە باسێکی
ترە لێرەدا مەبەستم نیە.
دۆگما و حەقیقەتی رەها.
هینری مێنکن دەلێت،پێوستی پلەو پایەی کۆمەلایەتی و حەقیقەت ،کوێرانە
بەرەو ئەنجامێکی رادیکالانە دەمانبەن،کە حەقیقەتی رەها سەرچاوەی
بەدخوازی کۆمەلگا نیە،بەلکو بیری حەقیقەتی رەها هۆکاری نادادپەروەری
،نایەکسانی و رێگرە لە توانای مرۆڤ،وە هەروەها دزینی ئازادی مرۆڤە لە
بیرکردنەوە و کردار.بەهەمان شێوە،دۆگما نەهێشتنی هەموو گومانیگە،کە لە
جەوهەردا هەمووشتەکان گۆمانلێکراون،ئیرک فرۆم دەلێ گومان رۆیشتنە بەرەو
پرسیار.پرسیاکردنیش لە بۆشایەوە دروست نابێت،کەواتە دوگمای دینی و
ئایدلۆژیا گۆمان نەهێلن ،شتەکان وەک گوێزی پاکراو دەخەنە بەردەستی
مرۆڤ،بوارێک بۆ تاک نەهێلنەوە بۆ هەلبژاردن.
دین.
دین یەکێکە لە ترسناکترین فاکتەر بۆ دروست بوونی باوەڕی دۆگما‌و
حەقیقەتی رەها.کە زۆربەی دینەکان لەسەر بنەمای بۆ ماوە،شوێن و
نەریەت،سەپێندراون لەسەر مرۆڤ،بێئەوەی هیج شێوە هەلبژاردنێک هەبێت بۆ
تاک،دواتر سوود وەرگرتن لەهەستی ترس،لێپرسینەوە، دابینکردنی ئارەزو و
غەریزەکانی مرۆڤ لە رێگای بەهەشتەوە،سایکۆلۆجی مرۆڤ ئامادەکرێت بۆ
پەسندکردن ،بێ هیج بیرکردنەوەیەک و مۆتیڤێکی مرۆڤانە.غەریزەی زیندوو
مانەوە [نەمری] و جوت بوون لای مرۆڤ،دوو غەریزەی بەهێزن .بۆ ململانێ
کردنی ئەم غریزانەش،پەیمانیکی درێژخایەنی دینی بوونی هەیە ،ئەمەش
هێشتنەوەی مۆرالی دینیە نەک مۆرالی تاک،کە ئەم پەیمانە،زۆر جار دەبێتە
هۆی دروستبوونی کەسانی رادیکال‌و قوربانیدەر لە پێناو باوەڕی بە زیندوو
مانەوە[نەمری]،کە رۆحە نەک جەستە.
قوربانیانی باوەڕ کێن؟
وەک باسم کرد، بە پلەی یەکەم ئەو مندالانەن ،کە لە خۆشەوستی خێزان و
کۆمەلکا دابراون.دواتر ئەو گەنجانەن لە قۆناغی گەشەکردنیاندا،بێ شوناسن
،لە هەوڵی خۆ خۆدۆزینەوە و هاتنەوەیان بۆ ناو کۆمەلگا بەشێوەیەکی
تر،لەگەل هەموو ئەو رقە شاراوەی لە قۆناغی مندالیدا هەلیانگرتوە
،لێرەدا باوەڕ وەک دەرمانێک بۆ سارێژکردنی دەروون، کە توانای بە
ناسینکردن و خۆ گونجاندنیان پێدەداتەوە ،لە لایەن گروپێک یا
بزوتنەوەیەکی ئایدلۆژی یا دینی،ئەم رێکخراو و گروپانەش،لە کەسانی
کارزما و رادیکالی نەتەوەیی یا دینی پێکهاتون ،رووکەشیانە کار دەکەن
لەسەر هێشتنەوەی پیرۆزیەکان ،بەلام لە جەوهەردا بەتال کردنەوەی پیرۆزی
نەتەوە و دین رادەگەیەنن،چونکە گرنگیدانیانە بە خالە لاوازەکانی دین و
نەتەوە ،نەک جەوهەری شتەکان.
خالیکردنەوەی کەسایەتی تاک و بەستنەوەیان بە جەستەی بزوتنەوەکە،وەک پۆل
بۆرگەیت دەلێ ،تاک پێوستە بژیت وەک ئەوەی خۆی بیردەکاتەوە یان کۆتای بە
بیرکردنەوە بێنێت بۆ جێبەجێکرن بژیت،لێرەدا، تاک واز لە بیرکردنەوە
دێنێت لە پێناو ئەو بزوتنەوە یا گروپانە کە شوناسی پێ دەبخشنەوە.بە
کەلک وەرگرتن لە سروشتی مرۆڤ ،کە ناتوانێت بە تەنیا بژیت،هەستی بەشێک
بوون لە کۆمەلگا و گروپ ،وە پەسندکرنی وەک ئەندامێکی دیار، تاک
والێدەکات بەلانسێک لە نێوان باوەڕو پێداوستیەکانی خۆی راگرێت،کە
بەداخەوە. ناکۆکی لەنێوان بیرکردنەوەی تاک و واقیع زیاد دەکات،،بەهای
پەسندکردن ،درویەکی ئیگۆیانەیە بۆ گۆنجان لەگەل شوناسی مرۆڤدا،لە
هەمانکاتدا ،ئەوە خودی راسەقینەی مرۆڤ نیە بەلکو نا راستەقینەکەیەتی کە
ئیگۆیە.
تاک، وایلێدێت بەرپرسیارەتی بەها ومۆرالی خۆی لە بیر بکات،
بەرپرسیارەتی توانای وەلام دانەوەیە،بە کارایی،متمانە، راوبۆچون و
هەستداری [هەستداری دینی،ئەخلاقی،خۆشەوستی ، نەریەت و رامیاری].باوەڕ
زۆر جار وا لە تاک دەکات بەرپرسیارەتی بداتە دەست کەسانێکی تر بۆ خۆ
رزگارکردن لە بەرپرسیارەتی،ئەمەش بە پێکەوەبەستی سێ فاکتەر،کە ئەم گروپ
و بزوتنەوانە کاری لەسەر دەکەن بۆ بەدەستهێنانی کەسانی باوەڕداری
قوربانیدەر ،ئەم فاکتەرانە ،بروابوون بە چارەنوس،ناروونی لە تەوقوعاتی
حەقیقەتی رەها وبێتوانای [تەمبەلی، سستی، نەگۆڕان]لە ئەنجامدا هەموو
مۆتڤێکی تاکی باوەڕدار دەکەوێتە ژێر دەستی کارزمایەک.کە توانای
بیرکردنەوەی تاک کۆنترۆل دەکات.
لە کۆتایدا،وتەیەکی نیتشە دەلێت،لە دۆخی ئاشتیدا ،شەرانگێز هێرش دەکاتە
سەر خۆی.
٥\١٠\٢٠١٣
ماڵپەڕی جوانە ئەسوەد
|