٣١\١\٢٠١٤
باوێشک لە
کاتژمێرێ نوستووا.

فاتیح
سەلام
شەو کاتژمێرێکى
نوستووى مەچەکێ باوێشکاوییە
کات لە خۆیدا دەهاڕێت و
تەمەن لە چۆڵەوانیا
بە بەتاڵى بە جێ دێڵێ ، تا دواین خاڵ
دواین رەتلى بیرچوونەوەى کۆچەریانەى تارمایى بوون
پێى دەڵێ: ئەم پەشۆکاوییە.. یانى خەونێ
هەڵبزکاو
لە شانەى جاڵجاڵۆکەدا.. پێش تێپەربوونى رێبوارێ
پێش ونبوونى شکۆمەندیی سێبەرى باڵى فرین و
چاوەروانى نیشتنەوە، لەسەر چڵێ
باڵاى هەر بەرزە چنارێ
ئەو بەردانەى لە نێو دەستى چەپى دڵتا
شێتانە لە وەهمى دەگرى
بەرلەوەى لە پەنجەرەوە
سڵاوێک ورد و خاش بکات
من پێم لە بەردە بازێکا
مل دەنێ بۆ هەڵکشان و
تۆ..! لە بەربەرۆچکەى نامۆیی
وشەیەکى زەردیا دەمرى.
ماڵپەڕی فاتیح سەلام
|