٣٠\٧\٢٠١٩
باوکم.

ئەرسەلان مەحمود
باوكم،
جاران دەست نوێژی،
لەڕۆشنایی نەسیم دەشۆرد!
بەردە مۆرەی ڕۆناكی دادەناو كەچی لەبەر خۆیەوە دەیگوت:
بەم زوانە رێواس لێرە ناڕوێت، بەم نزیكانە، كەو لێرە ناخوێنێت،
ڕۆژی نەهامەتی ئاوا نابێت، ئەوەی مااانگ دەیكاات، بەهیچ
شەرعێك ڕەوااااااااااااااااااااا
نیییییییییەو نااااا
نابێت !
ئەووو
هەتا توانی،
وەرزێرێك بووووووو، سەرسەخت!
نەیدەزانی دانیشێت، گڕی گەروووی دەنگی،
پڕشنگی لێدەباری، كاری لەناو دەقی دیراوەكاندا، دەكرد،
بەجومگەی جێخونەوە دەنووست، خەونەكانی شەنە دەكرد،
كیلۆی پشودانی بەفلسێك نەدەویست، بەخامەی هاوین،
كیڵگەكانی دەكێڵا، خۆۆۆۆۆۆۆۆشخوێن بوو،
خەت خۆشێك بوو رەنگ هەناری،
دەستەكانی
لەنوور!
رۆخساری
جاراااااااااانی باوكم،
دەتگوت چنارەو، ڕیشۆڵەی گرتووە!
هەر بەڕێووە، هەر بەپێووە، دڵی تەماتەو، سینەی هەنجیرە
ڕەشەیەكی قاااااااااااااااااااااااااااااش
قااااااااااااااااااااااش
دەكررد!
باوكم،
ئەوسااااااااااااا هەموو بەیانییەك
گیرفانەكانی ئێمەی خاڵیدەكردەوە لەعادەت،
دەیگوت دەبێ: میراتگری ڕۆشنایی
بنننن!
باوكم،
ئێستاااااشی
لەگەڵداااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااابێ،
گنگر ناخوات، زوو زوو دەیگوت: ژیان گرینگە،
ئەوەی بەتوێكڵەوە گاز لەهەر شتێك دەگرێ
مرۆڤ نییە،
بزنە!
باوكم،
لەدەرەوەی فوارەی
فەلسەفەو زاااااانست،
تۆوی دەچااااند، ژیاااانی دەچنیەوە!
بەجامی فافۆن ئاوی لەكااااارێزەكان دەخواردەوە،
بەچنەیەك كوزەڵەییی دەكردو، سەر شیرەیەكی
ڕادەخست، كۆلارەی خەیاااااڵی
هەڵدەدااا، لەبەر خۆیەوە
دەیگوت:
ئەم
دەربەندە
پڕ بووە لەماستاوچی!
خۆیشی دەفرێك ماستاوی بەناااااان و
ڕەیحاااااااانەیەكەوە،
دەخواااا
رد!
باوكم
ئێستاااااااش
سەیری ئاوێنە ناكات! رونتر دەنوێنن
دەستەكاااااا
نیییی!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|