په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٦\٢٠١٦

باوکی شاگوڵ.

مەریوان جەلال   

 

 

لە ئێوارە کۆرێکی نمایشی چیڕۆک لە لەندەن چیرۆکی باوکی شاگوڵ لە رۆژی: ٥\٦\٢٠١٦ نمایشکرا.
لە نووسین و خوێندنەوەی: قادر عەبدولسەمەد.
پیانۆژەن: ئاوات ئەفروز.
ھەڵسەنگاندنی: ئەڤین شەوکەت.
دەرھێنەر: رێـبوار حامید.
 

 

لەم نمایشەدا قادر ێەمەد بە شێوازی گێرانەوەی ڕاستەوخۆ چیرۆکی مرۆَفێکی نامۆ بە ژیان و یاخی لەیاساکانی کۆمەڵگاکەمان بۆ وێنە دەکات کە ڕێچکەی ڕووداوەکان بە ئاقارێکی سەیردا دەیبات. ڕەنگە ھەموو یەکێکمان لە ھەر سوچێکی ئەم چیرۆکەدا خۆی تێدا ببینێتەوە, چونکە چارەنووسی قارەمانەکان ھەمان ئەو چارەنووسەن کە مرۆفی ئەم سەردەمەی پێدا تێپەر دەبێ. قادر لە ھۆڵێکی شانۆییدا بەبەکارھێنانی مۆزیک و دەنگ و رووناکی و فیژوالڕ ئیفێکتی جۆراو جۆر, پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەگەلڕ بینەردا دروستدەکات و دەیانکاتە ھاو قسەو و ھاودەمی قارەمانەکانی ناو چیرۆکەکە.


رێبوار حامید بەم شێوەیە لەسەر کارەکەی دوا:


خۆێندنەوەی چیرۆک بۆ بینەر دیارە شتێکی تازە نیە, بەڵام ئەم نمایشە بەم شێوەیە کە لە ئەتمۆسفیرێکی زۆر جیاوازو بە ئامادەبوونی مویزیک و نواندن کە بەشێکی زۆر گرنگی نمایشەکە بوون.تایبەتمەندی ئەم چیرۆکە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە نووسەر بە شێوازێکی زۆر فەنتازی چیرۆکێکی تراجیدیامان بۆ دەخوێنێتەوە کە ھەموو تاکێکی کۆمەڵگەی ئێمە بەرپرسە لێی, وە کەسانێک بە ناوی شەرەفەوە دەبنە دڕندە و نزیکترین کەسانی خۆیان لە ناو دەبەن.


بە ھیوام لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا ئەم کارەمان لە شارەکانی بەریتانیا و وە ئەوروپادا نمایش بکرێت. وە زۆر سوپاس بۆ ھاوڕیی بەرێزم کاک کـاژاو خاوەنی شاپۆست کە وەک سپۆنسەر و ھەموو ئەوانەی کە یارمەتیدەرمان بوون لەم پرۆژەیەدا.


بەرێوبەری کۆر: سۆزان مامـە
پۆستەر: ڕێناس عـارف
ئەکتەر: لەنیا فەرھاد

ماڵپه‌ڕی مه‌ریوان جەلال

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک