٢٥\٧\٢٠٢٢
باخچەی
عەشق.

کەژاڵ ئیبراهیم
خدر
لە باخچەکانی عشقما
سێ گوڵت پێشکەش دەکەم
یەکەمیان بۆ دەستت، سەمای پێ بکەی
دووەمیان بۆ لێوت، گۆرانی پێ بڵێی
سێیەمیان بۆ چاووت،
فرمێسکەکانی پێ بسڕی
تا بزانی باخەکەی من
دەستێکی تیا نیە، بۆ خوێن رشتن
لێوێکی تیا نیە بۆ توڕەبوون
چاوێکی تیا نیە بۆ گریان
* * *
لەماڵی دڵەوە
بەبەرچنەیەک ماچەوە
دەبمە میوانی دڵەکەت
تا خونچەی حەزەکەنم
لەکەناری موولوولە خوێنەکانی دڵتدا بنێژم
من چیم دەوێ لەمە زیاتر
پێناسەیەک بۆ خۆشەویستیت
بدۆزمەوە
* * *
هەموو پەیڤە جوانەکان
هەموو زمانە عاشقەکانو
خواوەندی خۆشەویستیت
پێ دەناسێنم
لەنێو سەمای نێرگزەکاندا
لەگەڵ ئاوازە پڕ جۆشەکاندا
ئەبینە دوو پەپولەو
وانەی عەشق فێری گوڵەکان دەکەین.
ماڵپهڕی
کهژاڵ
ئیبراهیم خدر
|