١٢\٢\٢٠١٦
"باخەکەی باوکم"ی
"شوان عەتووف" لە دوو فیستیڤاڵی جیهانیی نمایش دەکرێ.
مەنسوور جیهانی
کورتە
فیلمی "باخەکەی باوکم" لە نووسین و دەرھێنانی "شوان عەتووف" لە دوو
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی لە وڵاتی ئەمەریکا نمایش دەکرێ.
کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" لە نووسین و دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شوان
عەتووف" بە تیشک خستنەسەر شێعرێکی "مەولانا جەلالەدین ڕۆمی" لە نوێترین
بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی فیستیڤاڵی
نێودەوڵەتی کورتە فیلمی "کۆتایی تەکساس" لە ویلایەتی تەکساس لە وڵاتی
ئەمەریکا نمایش دەکرێ.
ئەم فیستیڤاڵە یەکێکە لەو فیستیڤاڵانەی جیھانی کە کورتە فیلمە
سەرکەوتووەکان بە ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار
دەناسێنێ.
ئەم فیلمە کوردییە ١٣ خولەکییە لە درێژەی بەشدارییە نێودەوڵەتییەکانی
خۆیدا مانگی مارسی ئەمساڵ لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی مۆنتاژ لە
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "قووڵایی گۆڕەپان" لە ویلایەتی دیلەوێر لە
وڵاتی ئەمەریکا نمایش دەکرێ.
"باخەکەی باوکم" کە بە سپۆنسەریی سەرەکیی ھۆتێل "ڕامادا" لە شاری
سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان سازکراوە و لە ڕێگای کۆمپانیای "ئای لۆڤ
فیلم" لە ئاستی جیھاندا بڵاودەکرێتەوە، لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی
خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی کورتە فیلمەکانی "گۆڵفی مۆھر" لە
میانەی دوازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دوبەی نمایشکرا.
ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی زیاتر لە ١٢٠ فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی
جۆراجۆری جیھان لە چەندین بەشی جیاواز، لەوانە: بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی
"مۆھر"، بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی کورتە فیلمی "مۆھر"، بەشی پێشبڕکێی "مۆھری
ئیماڕات"، بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی کورتە فیلمەکانی "گۆڵفی مۆھر"، بەشی
دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای جیھان"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "شەوانی
عەڕەبی"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکی "سینەما بۆ منداڵان" و ھەروەھا بەشی
وتووێژ لەگەڵ ئەکتەری ئەمەریکی "جەک جێلنھال" لە شاری دوبەی لە وڵاتی
ئیماڕاتی یەکگرتووی عەڕەبی بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی گشتیی کورتە فیلمی "باخەکەی
باوکم"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|