١٢\١\٢٠١٠
با خه‌ڵکی سڤیلی کوردستان باجده‌ری هه‌ڵدانه‌وه‌ی نهێنییه‌کان نه‌بن؟

تاهیر حاجی‌حه‌سه‌ن
من ئه‌م لێدوانه‌ی نێوان(تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان) ناو ده‌نێم هه‌ستکردن
به ئاستی لێپرسراوێتی له په‌روه‌رده کردنی کۆمه‌ڵگادا، هه‌روه‌ها ئه‌و
ئه‌رکه گه‌وریه‌یه‌ی که ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی که‌سی لێپرسراو به‌رانبه‌ر
ئه‌و ئه‌رکه‌ی پێی هه‌ڵده‌ستێت. بۆیه خوازیارم بوونی ئه‌م وتارانه نه‌گاته
ئه‌و ئاسته‌ی خه‌ڵکی کوردستان بخاته نێو بارودۆخێکی شه‌ڕ ئامێزه‌وه.
چونکه خه‌ڵکی کوردستان، به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش که هه‌رده‌م
سوته‌مه‌نی نێو هه‌ڵگیرسانی جه‌نگه ناڕه‌واکان و بارودخۆه ته‌نگه‌ژه
بوه‌کانی نێو ململانێ سیاسیه‌کانی حیزبه سه‌ره‌کیه‌کان بووه، بۆیه
هه‌رده‌م باجده‌ری سه‌ره‌کیش ئه‌و خه‌ڵکه زه‌حمه‌تکێشه بوون. خه‌ڵکی
کوردستان بۆ 18 ساڵ ده‌چێت به‌ته‌واوه‌تی له‌و بارودۆخه ناعه‌داله‌تیه‌ی
هه‌یه، ناڕازیه. هه‌میشه خوازیاری بارودۆخێک بووه که بتوانێت به
شێوازێکی ڕێکخراو بوون داواکاریه‌کانی خۆی بهینێته سه‌ر جاده. ئه‌و
خه‌ڵکه ناڕازیه هه‌رده‌م به شوێن خواسته سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیانه‌وه
بوون تا چیتر جۆرێک له ژیان و گوزه‌ران هه‌بێت بۆ هه‌موان، نه‌ک
چینێکی چه‌وسێنه‌ری مشه‌خۆر به‌ناوی کوردایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ریه‌وه
هه‌رچی سامانی کۆمه‌ڵگا هه‌یه بخاته ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه، به‌رانبه‌ریش
ته‌نها به ئیحساسی درۆینانه هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنرێت.
کۆمه‌ڵگا هه‌رده‌م ئاستی هوشیاری خۆی له شێوازی هه‌لومه‌رجی ڕێکخستنی
کوللیه‌تی ژیانه‌وه ده‌بینێت و دیاری ده‌کات. بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک
کوردستان- چونکه هه‌رده‌م چاو و ئومێد بۆ گه‌شتن به ژیانێکی سه‌قام
گیر، ئاراسته‌ی خه‌تی سیاسیه‌کان کراوه، لێره‌دا ئه‌وه‌ی سیاسیه‌کانیش
تا ئێستا کاری پێده‌که‌ن ته‌نها به لاڕێدا بردنی خواسته‌کانی خه‌ڵکیه.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی ئێستا له کوردستاندا هه‌یه بۆخۆی به‌رهه‌م
هێنه‌ری سه‌رجه‌م ناڕێکیه‌کانی نێو ژیان و په‌روه‌رده‌ی تاکی سه‌رجه‌م
کۆمه‌ڵگایه. خۆ ئه‌گه‌ر سیاسیه‌کان به‌قازانجی خه‌ڵکی کاریان بکردایه
نه‌ده‌کرا به‌م شێوازه‌ی ئیستا گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی ئیداری خۆی شۆڕ
بکاته‌وه بۆ نێو ژیانی سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی کاربه‌ده‌ستن یان له
دائیره‌کاندا کار ده‌که‌ن. بۆیه ده‌ڵێم ئه‌رکی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ر
که‌سێک و هه‌ر به‌رپرسێک په‌یوه‌ندی به سه‌رجه‌م ئه‌و خه‌ته مۆراڵیه‌وه
هه‌یه که ده‌سه‌ڵات کاری پێده‌کات. ڕۆژ نیه له کوردستاندا خه‌ڵکی
نه‌ناڵێنن به‌ده‌ست ئاستی که‌می خزمه‌ت گوزاریه‌وه یان ناڕه‌زایه‌تیان
نه‌بێت به‌رانبه‌ر کارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌کان یان له جێبه‌جێ کردنی
ئیشوکاری هاوڵاتیاندا. باشه ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆی به‌رهه‌م
هێنه‌ری ئه‌م گه‌نده‌ڵ بونه‌ی کۆمه‌ڵگا نیه کێ لێیبه‌رپرسیاره؟ له
سه‌رجه‌م وڵاتانێکدا که جۆرێک له بنیاتنانی به‌داموده‌زگا کردنی کۆمه‌ڵگا،
بوونی هه‌یه، هه‌ر لایه‌نێک بۆخۆی به‌رپرسیاره له‌و کاره‌ی پێی هه‌ڵده‌ستێت.
به‌ڵام له کوردستاندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به ته‌واوه‌تی خه‌مێکی
لای ته‌رتیب کردنی ژیانی کۆمه‌ڵگا نیه‌و ته‌نها خه‌می لای کورسیه‌که‌ی
و ئه‌و جۆره کیبه‌رکێیه‌ی که له‌سه‌رده‌می شاخه‌وه له‌سه‌ری ڕاهاتوه،
تا دێت بارودۆخی ژیانی خه‌ڵکی به‌ره‌و خراپتر بوون ده‌چێت- به کۆمه‌ڵگاش
ده‌ڵێن نابێت، له‌م سه‌روه‌ریه بدرێت؟
بۆ تا ئه‌و کاته‌ی هه‌ر که‌سێک یان هه‌ر تاکێک له نێو ئه‌و ته‌فکیره
سیاسیه‌ی حیزبتاندا بووبێت، به سه‌رجه‌م که‌موکوڕیه‌کانیه‌وه جێگای
شانازی بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌کی هه‌بوو ئیتر جێگای
نابێته‌وه، یان ده‌بێت تۆبه بکات. ئاخۆ ئه‌م که‌لتوره چ جیاوازیه‌کی
هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌لتوره‌ی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان کاری پێده‌که‌ن؟
کۆمه‌ڵگا ناتوانێت تا دوا خاڵ له‌م گه‌مه‌یه‌دا یاری که‌ری دوڕاو بێت و
ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریش براوه. کۆمه‌ڵگا پێویستی به دابین کردنی ژیان
هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بتوانێت درێژه به داهێنان و پێشکه‌وتن بدات.
ئه‌و بارودۆخه پڕ له کێشمه‌کێشه‌ی ئێستا له نێو سیاسه‌تی سه‌رکردایه‌تی
یه‌کێتی و باڵی گۆڕاندا هه‌یه، وا ده‌رده‌که‌وێت ئاراسته‌ی ئه‌و نهێنی
درکاندنانه به‌ره‌و بارێکی ناجێگیر ببات. ڕه‌نگه به‌ره‌وپێشچونی ئه‌م
ئاڵۆزیانه وا بکات هه‌رلایه‌ک به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان خه‌ڵکی
بخه‌نه نێو ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌وه، تا دواجار خه‌ڵکی به‌سوته‌مه‌نی
کراو! ته‌نها باجده‌ر ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئێستا قه‌رار وایه کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی بنیات بنرێت و هه‌ر
له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه بتوانرێت ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی هاتوه به‌سه‌ر خه‌ڵکی
کوردستاندا له مێژوی ڕابردوودا، به شێوازێکی مه‌ده‌نیانه و خۆیان
واته‌نی به ڕێگای دیموکراسیانه، ئه‌م نهێنیانه ئاشکرا بکرێت بۆ ڕای
خه‌ڵکی و ئاگادار کردنه‌وه‌ی دادگا بۆ لێپرسینه‌وه به‌رانبه‌ر ئه‌و
تاوانانه‌ی ئه‌نجام دراوه ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی سڤیل، بۆخۆی کارێکی ته‌واو
دروسته‌و نزیکه له‌و ڕێچکه‌یه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی هه‌یه‌تی. به‌ڵام
پرسیار ئه‌وه‌یه؛ ئاخۆ ئه‌م سیاسیانه‌ی کوردستان ئاماده‌ن بچنه ژێر
درکاندنی ئه‌و نهێنیه قورسانه‌ی ڕابردویان که‌هه‌ر هه‌موی به زه‌ره‌ری
خه‌ڵکی ته‌واو بووه، یان ته‌نها هۆکار ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شکسته به‌رانبه‌رکێیه‌ی
نێوان خۆیانه‌و ئێستا ڕۆژگار وا ناچاری کردوون په‌رده له‌سه‌ریان هه‌ڵده‌نه‌وه؟
به‌ڕاستی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له نێوان(تاڵه‌بانی و هه‌ڤاڵانی- به‌رانبه‌ر
ڕه‌قیبی ئێستای و هاوڕێی قه‌دیمی نه‌وشێروان مسته‌فا)هاتۆته ئاراوه،
ئه‌گه‌ر بارودۆخێکی ئاوا له‌هه‌رچ کۆمه‌ڵگایه‌کدا ڕوو بدات، به‌مه‌رجێک
ئه‌و کۆمه‌ڵگایه خاوه‌ن ڕێچکه‌ی هه‌ست به بوونی خۆی و ئیراده‌ی سیاسی
خۆی بکات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ترسێکی لا هه‌بێت که کۆمه‌ڵگا ده‌که‌وێته
نێو جه‌نگێکی ماڵ‌وێران که‌ره‌وه، ڕاسته‌وخۆ لێپێچینه‌وه‌ی دروست ده‌کات
له‌و به‌رپرسه سیاسیانه و ڕاپێچ کردنیان بۆبه‌رده‌م دادگا. چونکه ئه‌گه‌ر
ئه‌م کاره ئه‌نجام نه‌درێت و ئه‌و که‌سایه‌تیانه نه‌درێنه دادگایه‌کی
عادیلانه، دوا ئه‌نجام خه‌ڵکی ده‌بێت باجی ئه‌م په‌رده‌هه‌ڵماڵینه-
نهێنیه نه‌گه‌تیفانه‌ی نێوان ئه‌م دوو باڵه بدات. سیاسه‌تی بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا هه‌رده‌م له‌نێو ئاوا بارودۆخێکدا
مێژوی خۆی بردۆته پێشه‌وه، بۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانیش شایه‌د حاڵی
ئه‌و هه‌لومه‌رجانه بوون، وه ته‌نها هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ش باج ده‌ر
بووه.
ئێستا یه‌کێک له‌و گرفته گه‌ورانه‌ی ڕوو به‌ڕوی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی
کوردستان ده‌بێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان و که‌موکورتیه‌کانیان
له‌ڕێگای خۆپیشاندان و هاتنه سه‌رجاده بڵێن به حکومه‌تی کوردی. ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته ڕاسته‌وخۆ ده‌که‌وێته وێزه‌یان، ده‌یان ناوناتۆره‌یان بۆ
ڕێکده‌خات، تادوا جار سه‌رجه‌م ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی خه‌ڵکی ده‌خاته
گه‌ردنی ئه‌ستۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ش له ڕاستیدا
خوازیاری ئه‌و هه‌لومه‌رجه نیه‌و، ئه‌میش ناخوازێت خه‌ڵکی به‌ده‌ر له‌و
تێگه‌یشتنه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه هه‌یه‌تی بۆ ئاینده‌ی خۆی- ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه
به شێوازێک بن، زه‌ره‌ر به‌م نه‌گه‌یه‌نن. خودی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ش
ته‌نها بۆ قازانجی به‌رژه‌وه‌ندیه کانی خۆی ته‌مایلی هه‌یه له‌گه‌ڵ
خواسته‌کانی خه‌ڵکیدا، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌مان زیاتر ده‌خوازن له ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه،
(ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی هیچ کات ناتوانێت نوێنه‌ری چینی زه‌حمه‌تکێش و به‌شێک
بێت له داخوازیه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی ئازادی خواز و سته‌مدیده)کورسیه‌کانی
خۆیان و ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌یانه بگه‌یه‌نن به دوا مه‌به‌ست. خه‌ڵکی
کوردستان پێویستیان به هه‌لومه‌رجێکی وا هه‌یه نه‌کرێن به قوربانی
نێو ئه‌م ململانێیه. بۆ گه‌شتن به بارودۆخێکی دوور له شه‌ڕ و
تیاچونی هه‌زاران کوڕی خه‌ڵکی، باشترین ڕێگاچاره ئه‌وه‌یه خه‌ڵکی به‌و
ئیحساسه درۆینانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و هێزانه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێ.
ئه‌وه‌ی ئێستا خه‌ڵکی وا ده‌زانێت ئه‌م لایه‌ن یان ئه‌ویان خێری پێده‌که‌ن
و بڕه پاره‌یه‌کی ده‌ده‌نێ له بری ئه‌و ئه‌رکه‌ی پێی هه‌ڵده‌ستێت، ئه‌مه
نه‌خێره، نه‌به‌ره‌که‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته. به‌ڵکو ئه‌وه به‌ری ڕه‌نجی
شاراوه‌ی خودی ئه‌و چینه زه‌حمه‌تکێشه‌یه که ئه‌مانی سیاسه‌ت مه‌داری
گه‌یاندۆته کورسی پاشایانه‌و خودی ئه‌و چینه‌شی که هه‌رده‌م سوته‌مه‌نی
مێژووه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان بووه، گه‌یاندۆته ئه‌و ئاسته‌ی ته‌نها
بۆداواکردنی هه‌قی بژێویان، ده‌خوازن لێیان سه‌ری ملکه‌چ بوون دانه‌وێنن!
لێره‌دا ده‌کرێت بڵێین له کوردستاندا خه‌ڵکێکی مه‌ده‌نی باش هه‌یه،
ده‌با ئه‌و خه‌ڵکه مه‌ده‌نیه و سه‌رجه‌م ڕێکخراو و گروپه ئازادی
خوازه‌کان، بتوانن خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت وشیار بکه‌نه‌وه له‌و بارودۆخه
ناهه‌مواره‌ی نێوان قازانج په‌رستانی سیاسه‌ت مه‌دار و جارێکی دیکه
ڕێگا به‌و خه‌ڵکه نه‌ده‌ن بچنه نێو ئه‌و شه‌ڕه‌ی که شه‌ڕی خه‌ڵکی چه‌وساوه
نیه، تا نه‌بنه‌وه سوتوو بۆ شۆڕشی چه‌واشه؟
06/01/2010
هۆڵه‌ندا
|