٢٠\١\٢٠١٨
بايكۆتى هەڵبژاردن
لە ئێستادا.

شوان سدیق
ئەزموونى هەلبژاردن لەسالآنى رابردوو لەسەرئاستى كوردستان و هەم
عيراقيش دەريخستووە، كە هەلبژاردن بەناوى دياريكردنى نوينەرى خەلك و
حیزب، گۆرانكارى لەژيانى ئينسانى كورد بەتايبەت نەكردووە، هەروەها هيچ
گۆرانكاريەكى بەخۆوە نەبينوە جگە لە سەرمايەداركردنى كۆمەلك كەس و
لايەن و هەنديك لەوانەى دەنگيان بەحیزبەكان داوە.
ديارە، من دژى هەلبژاردن نيم پيموايە گۆرانكارى لەكايەى سياسى و
كۆمەلآيەتى و هەنگاوى عەمەلى كۆمەلگاش بۆ ژيانيكى باشتر لەوەى ئيستا
بيگومان بەهەلبژاردن ديتەكايەوە.
بەلآم كام هەلبژاردن؟ ئەم هەلبژاردنانەى كراون؟ يان ئەوەى بريارە
ئەمسال لەسەرئاستى هەريم و عيراقيش بكريت؟
پيمباشە ئەم هەلبژاردنە لەلايەن خەلكى كوردستانەوە بايكۆتبكريت،
لەبەرامبەر ئەو گروپ و حیزب و هاوپەيمانيەتييە كە بۆ هەلبژاردن
ئامادەگيان نيشانداوە، پيويستە هاوپەيمانيەتيەكيش؛ بۆ بايكوتى
هەڵبژاردن لەئيستادا هەبيت!
هۆكارەكەى بۆچى؟ چونكە بارودۆخى ئيستاى كوردستان، بۆ هەلبژاردن
لەبارنييە حیزب تەواوى ئۆرگانەكانى پەيوەست بەهەلبژاردن و چاوديرى
كۆنترۆ لكردووە، چاوديرانى نيودەولەتيش ئەو بوارەيان نييە بتوانن
چاوديريكى وردى ئەم پرۆسەيە بكەن. ئەمە هەنگاوى يەكەم.
هەنگاوى دووەم ئەم هەلبژاردنە كەپيويستى بەبايكۆتكردنە بۆ ئەوەيە مانگ
سەرلەئيوارە ديارە ئەو هيزانەى ئەمرۆ دەچنە كيبركيى ئەم هەلبژاردنە
لەكوردستان، زۆرينەيان ئەزموونيكى خراپيان نيشانداوە، كە ئەوانە
ناتوانن، وەلآم بەداخوازييەكانى خەلكى كوردستان بدەنەوە. بۆيە بەهۆى
پاوانكردنى داهاتى گشتى و سيكتەرەكانى بەريوەبردنى ولآت بەئاسانى
دينەوە سەر دەسەلآت!
گومانى تيدانييە. ئەم هيزانە شكستيانهيناوە، گەر لەگەليان نەچيتە
كيبركيوە هەنگاويكى گرنگە بۆ ئەوەى شەرعيەت بەو ئەزموونەى هەلبژاردن
نەدريت، دەنگى راستەقينەى ئەوانە دەربكەويت، كەنايانەوى شەرعييەت
بەكۆمسيۆن و هەلبژاردنيك بدريت، كە خوودى حیزبە دەسەلآتدارەكان
بەشانازى خۆيانى بزانن كە لەژير سايەى ئەزموونى حوكمى ئەواندا پرۆسەيەك
بەناوى هەلبژاردن ئەنجامدەدريت!
خاليكى تر كەگرنگە پيويستە هەموولايەك ئەوە بزانيت داهات و سەرمايەى
ئەم حیزبانەيە كە دەچنە پرۆسەى هەلبژاردنەوە. پرسياريكى زۆر سادە ئايا
خەلكى كوردستان، دەزانيت داهاتى ئەو هەموو قەوارەوە و حیزبانە چەندە
كەدەچنە هەلبژاردنەوە؟ ئايا خەلكى كوردستان و خووودى دادگاو لايەنى
پەيوەنديدار دەزانيت ئەم حیزبانە چى ولآت و لايەنيكى دەرەكى تەمويل و
پالپشتيان دەكەن؟
وەك خۆم وەلآمى ئەو دوو پرسيارە بدەمەوە بيگومان كار و پرۆژەو پشتيوانى
و خوودى دارايى ئەم حیزب و قەوارانەى كە ناويان تۆماركراوە بەشدارى
هەلبژاردن دەكەن، سيڤييەكى گوماناويان هەيەو تا ئيستا هيچ حیزبيك بەو
ليستە تازانەى كەخۆيان راگەياندووە، ئامادەنين سەرچاوى دارايى و
پشتيوانيان بۆ خەلكى كوردستان بخەنەروو!
ماڵپهڕی شوان سدیق
|