بازرگانى
هەڵبژاردن و ڕۆڵى کۆمپانیا ئەمریکیەکان لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیدا .
نووسینى : دکتۆر باسم خهفاجى

وەرگێڕانى لە عەرەبیەوە :
نیا کامیل

پێشبینى دەکرێت قەبارەى تێچونى ماڵى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى ئەمریکا
بۆ ئەم سالڕ بگاتە زیاتر لە ملیارێک دۆلار . ئەم ژمارەیە وەک بازێکى
گەورەوایە لە تێچونى ماڵى بۆ هەڵبژاردنەکانى سەرۆکى ئەمریکا ، وە
کۆمپانیا ئەمریکیەکان ڕۆڵێکى کاریگەر دەگێڕن لە هەڵبژاردنەکانى
ئەمریکادا لە چوارچێوەى بەخشین ( تبرع ) بۆ پاڵێوراوەکان لە بەرامبەر
پابەندبوونى پاڵێوراوەکان بە بەڵێنەکانى هەڵبژاردنەوە کە خزمەت
بەبەرژەوەندیەکانى ئەم کۆمپانیانە بکات .
تێچون لەسەر پێشبڕکێى سەرۆکایەتى :
تێچونى ماڵى لە پێشبڕکێى سەرۆکایەتى گەیشتە زیاتر لە نیو ملیار دۆلار
لەگەلڕ کۆتایى کێبڕکێى پێشوودا . بە زیادەیەک کە زیاتر لە 300% لە چاو
هەڵبژاردنەکانى ساڵى 1972 دا . بەڵام هەڵبژاردنەکانى ئەم سالڕ پێشبینى
دەکرێت کە تێچونى گشتى زیاتر لە ملیارێک دۆلاربێت ، هەروەک ئەوەى بۆ
هەرپاڵێوراوێک حکومەتى فیدڕاڵى لە وویلایەتە یەکگرتوەکان لە 70 ملیۆن
دۆلار زیاتر نایبەخشێتە پاڵێوراوان لە میانەى هەڵمەتى هەڵبژاردندا .
بەڵام ئەو جیاوازیەى نێوان بڕى پێویست و نێوان ئەوەى کە حکومەتى
فیدڕاڵى دەستى دەخات ، لە میانەى بەخشینى کەسان و لایەنە خاوەن
بەرژەوەندیە باڵا گرێخواردوەکان بە ئەنجامى هەڵبژاردنەکانەوە بەدەست
دێت . لەگرنگترین ئەم لایەنانەش کۆمپانیا ئەمریکیە گەورەکانە .
کۆمپانیاکان و هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى :
هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى ئەمریکا کە هەرچوار سالڕ جارێک بەڕێوەدەچێت
وادادەنرێت هەلێکە بۆ گۆڕانى ژیانى ئەمریکیەکان ، وە کۆمپانیا
ئەمریکیەکان هەوڵدەدەن ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ پاراستنى دەسکەوتە
ماڵیەکانیان ، وە فشار خستنە سەر بەڕێوبەرایەتى نوآ لە پێناو سەرچاوە و
داهاتى زیاتردا ، لەبەرئەوە کۆمپانیا ئەمریکیە جیهانیەکان گرنگى دەدەن
بە هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى . ئەم کۆمپانیانە هەوڵدەدەن بە پشتگیرى
هەڵبژاردنى ئەو پاڵیوراوەى کە باشترین دەرخستە (عرچ ) پێشکەش بەم
کۆمپانیانە دەکات ، یان دەزانرێت گرنگى بە بەرژەوەندیەکانى کۆمپانیا
گەورەکان دەدات . کۆمپانیا ئەمریکیەکان بڕى ماڵى زۆر گەورە پێشکەش
دەکەن بۆ دڵنیاى ئەو بڕیارانەى لە حکومەتى ئەمریکیەوە دەردەچن تا
خزمەتى بەرژەوەندیەکانیان بکات . بۆ نمونە کۆمپانیاى دەرمانى ئەمریکى
هەستا بەخەرج کردنى 109 ملیۆن دۆلار بۆ دڵیابوون لە پڕۆژەیاساى ئیدارەى
سەرۆک بۆش لە پێناو داڵنیایى تەندروستى (تڕمین الێحى) کە لەلایەن
کۆنگرێسەوە بڕیارى لەسەردەدرا ، ئەم کۆمپانیانە زیاتر لە 800 کارمەندى
تایبەتمەندیان خستە خزمەتى فشارى سیاسى کەبە Lobbyists ناوى دەبەن بۆ
بەدەستهێنانى ئەمە( فشارى سیاسى (وەرگێڕِ)) ، وەلەبەرامبەردا نرخى ماڵى
ئەم یاسایە پاش بڕیارلێدانى زیاتر لە 550 ملیار دۆلار بوو . لەبەر ئەوە
کۆمپانیا ئەمریکیەکان ملیۆنان دۆلار خەرج دەکەن لە فشارى سیاسیدا لە
پێناو بەدەستهێنانى بۆندە گەورەکاندا کە نرخەکەیان دەگاتە ملیاران .
تێچونەکانى هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکان :
تیچونى هەڵمەتەکانى سەرۆکایەتى ئەمریکى لە زیادبووندایە ، بەسەرجەمێکى
خێرا بەهۆى بەرزبوونەوەى پڕوپاگەندە تەلەفیزیۆنیەکانەوە بۆ گەیشتنە
دەنگدەران ، بە بەرزبوونەوەى نرخى کارمەندە تایبەتمەندەکان لە
بەڕێوەبردنى ئەم هەڵمەتانەدا . هەروەک ئەم هەڵبژاردنانە دەگۆڕێت بۆ
خۆپیشاندانى سیاسى لە پێناو دەرخستنى هێزى ماڵى حیزبەکان وە تواناى
لەسەر بەدەستهێنانى بەخشەرە (المتبرع) ئەمرکیەکان . تێچونى کۆنگرەى
پارتى دیموکراتى ئەم سالڕ 95 ملیۆن دۆلارى تێپەڕاند ، هەروەک تێچونى
کۆنگرەى پارتى کۆمارى گەیشتە زیاتر لە 160 ملیۆن دۆلار ، ئەم تێچونە کە
هیچ کۆنگرەیەکى سیاسى نەیگەیشتۆتآ پێشتر لە هیچ شوێنێک لە جیهاندا .
هەروەک ئەوەى یاساى نوێى ئەمریکى بۆ هەڵبژاردنەکان پشتیوانى ڕاستەوخۆ
کەم دەکاتەوە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بۆ پاڵێوراوەکان . بەڵام
کۆمپانیاکان فێڵدەکەن لەمە بەپشتیوانى کردنى هەندێک دامەزراوەى سیاسى
ناوخۆیى هەتا هەستن بەم دەورە بەپشتگیرى کردنى پاڵێوراوەکان ، هەروەک
کۆمپانیاکان هەڵدەسن بە خەرج کردنى بڕى زۆرگەورە لە پێناو بەڕێخستنى
ئاهەنگ بۆ پاڵێوراوان کە وەک ئاهەنگى رێزلێنان ڕایدەگەیەنن ، بەڵام لە
ڕاستیدا خۆپیشاندانى فراوانى دەنگەکان و پشتیوانیە بۆ پاڵێوراو لەلایەن
ئەو کۆمپانیانەوە . ڕۆژنامە ئەمریکیەکان بەم دواییانە دیاردەى ئەم
ئاهەنگانەى لەخۆگرت کە تێچونەکانى دەگەنە ژمارەیەک زیاترە لەو
بەخشینانەى (تبرع) کە ئەم کۆمپانیانە دەیبەخشنە حیزبەکان بە
شێوەێوەیەکى ڕاستەوخۆ لە چوارچێوەى یاساکۆنەکەدا . تەنها یەک کۆمپانیا
کە کۆمپانیاى ئەى جى ئەى یە AGA بڕى 700 هەزار دۆلارى ئەمریکى خەرج
کردوە بەرامبەر سازدانى دوو ئاهەنگى ڕێزلێنان بۆ پاڵێوراوان لە هەردوو
حیزبى دیموکرات و کۆمارى ، ئەمە یەک نمونەیە لە دەیان نمونە لە خەرج
کردنى ماڵى زۆرگەورە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە لە هەڵبژاردنەکانى
ئەمساڵدا ، کۆمپانیا ئەمریکیەکان لە پێشودا ئاڕاستەیەکى دیاریکراویان
هەبوو لە پشتگیرى پاڵێوراواندا ، ئەم ئاڕاستەیە بەزۆرى بەستراوەبوو بە
بەرژەوەندى ئەم کۆمپانیانەوە ، وە ئاڕاستە سیاسیەکانیانەوە . بەڵام ئەم
ساڵانەى کۆتایى شاهیدى گۆڕانن لەو سیاسەتەدا ، وە کۆمپانیا ئەمریکیە
گەورەکان پشتیوانى هەموو پاڵێوراوە لەبارەکان بۆ بردنەوە دەکەن . وە
پارێزگارى لە پەیوەندى بەهێزدەکەن لەگەلڕ هەردوو سەربازگەى دیموکراتى و
کۆماریدا . ئەم ئاڕاستەیە بە ڕۆشنى دەرکەوت لە هەڵبژاردنەکانى
سەرۆکایەتى ئەم ساڵدا . لە نێوان 10 گەورەترین بەخشەر بۆ هەردوو
پاڵیوراوەکە ، چوار کۆمپانیاى هاوبەش هەبوون کە پشتگیرى هەردوولایان
دەکرد ، لە لێکۆڵینەوەیەکدا بەم دواییانە لەلایەن Center for
Public-Integrity کە ناوەندێکى فکریە لە واشنتۆن لەسەر لێکۆڵینەوەى
ئەلیکس نوت " ئێمە شاهیدى گۆڕانین لە هەڵوێستى کۆمپانیا ماڵیەکاندا لە
هەڵبژاردنەکاندا ، لەگەلڕ ئەوەى کۆمپانیا ماڵیە گەورەکان لە ڕابردودا
حیزبى کۆمارییان پێباشتر بوو تەنها لەڕووى پارەپێدانەوە ، بەلام ئەم
ساڵ دەبینین گرنگى دەدەن بە پاڵێوراوى دیموکراتەکان " ، ئەگەر سەیر
بکەین 10 گەورەترین کۆمپانیاى پشتگیرى پاڵێوراوى کۆماریەکان هەموویان
کۆمپانیاى ماڵی گەورەن . کەڕەنگە ئەم کۆمپانیا ماڵیانە گرنگى بدەن بە
هەندێک سیاسەت کە سەرۆکى ئەمریکى بڕیارى لێداوە ، کە هەندێک لەو
سیاسەتانە دابەزاندنى یەک لە دواى یەکى باجە لە داهاتى کۆمپانیاکان ،
کە جۆرج بۆش لە ماوەى سەرۆکایەتى یەکەمیدا پێى هەستاوە . ئێستاش
کۆمپانیا گەورەکان پشتگیرى ڕەوتى کۆماری بە شێوەیەکى گەورە دەکەن
هەروەک ڕەوتى دیموکراتى ، ئەو چوار گەورەترین کۆمپانیانەى کە پشتگیرى
هەریەک لە جۆرج بۆش و جۆن کیریان دەکرد بەڵام زیاتریان دابە سەرۆکى
ئەمریکى .
کۆمپانیاکانى ڕاگەیاندن و تێچون لەسەر
پاڵێوراوان:
هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا یەکێک لە وەرزە گەورەکانە بۆ دامەزراوە و
کۆمپانیاکانى ڕاگەیاندن لە وویلایەتە یەکگرتوەکاندا . یەکێک لە
چاودێران وەبیرى هێنایەوە کە نرخى پڕوپاگەندەى سیاسى بۆ پشتیوانى
پاڵێوراوان کەلەڕاگەیاندنى ئەمریکیەوە بۆ ئەم ساڵ پەخش کراون 105 ملیۆن
دۆلارى ئەمریکى تێپەڕاندوە ، هەڵمەتێکى ڕاگەیاندن بۆ ماوەى تەنها دوو
هەفتە بۆ شیکردنەوەى ژیانى سەربازى جۆن کیرى زیاتر لە ملیۆنێک دۆلارى
ئەمریکى تیچوە . نرخى یەک پڕوپاگەندەى تەلەفیزیۆنى بۆیەکجار نزیکەى 200
هەزار دۆلارە لە تۆڕێک لە تۆڕە گەورەکانى ئەمریکادا ، سەرەڕاى
کاتژمێرەکانى پەخش کردنەوەى ڕاگەیاندن کە دابەزى لە 180 کاتژمێر
پەخشکردنى ڕاگەیاندنەوە لە ساڵى 1972 دا بۆ ماوەى 20 کاتژمێر لە
هەڵبژاردنەکانى کۆتایدا . کە چاوەڕوان دەکرێت تێچونى ڕاگەیاندنەکان
بگاتە زیاتر لە ملیارێک دۆلار لە چاو تەنها 24 ملیۆن دۆلار لە ساڵى
1972 دا . لە بەرژەوەندى کۆمپانیاکانى ڕاگەیاندنى ئەمریکیە کە تێچونى
سیاسى لە بوارى ڕاگەیاندندا بمێنێتەوە لە زیادبونێکى بەردەوامدا ،
لەبەرئەوە کۆمپانیاکانى ڕاگەیاندن پارەدەدەن بە پاڵێوراوان لە پێناو
دەستەبەرکردنى نەگۆڕینى سیاسەتى ڕاگەیاندنە پەیوەندیدارەکان بە
هەڵبژاردنەوە ، تەنها کۆمەڵەى گشتى ڕاگەیاندنەکان ئێن ئەى بى NAB
هەستابە پێدانى 33 هەزار دۆلار لە شێوەى بەخشیندا بۆ هەریەک لە حیزبى
کۆمارى و حیزبى دیموکراتى بۆ دەستەبەرکردنى دەرنەکردنى یاسایەک کە
کۆمپانیاکانى ڕاگەیاندن پابەند دەکات هەستن بە داشکاندنى نرخەکانى
پڕوپاگەندە سیاسیەکان . کۆمپانیا ڕاگەیاندنەکان هەڵدەسن بە فشارى سیاسى
و بەخشینى ماڵى گەورە بۆ دەست بەسەرا گرتنى پڕۆژەى ئەم یاسایە ، ئەمە
بەتەواوى لە ساڵى ڕابردودا بوو . وە کۆى گشتى تێچون لە فشارى سیاسى
لەلایەن پێنج گەورەترین کۆمپانیاى ڕاگەیاندنەکانەوە ( دیزنى ، نیوز
کورب ، جى ئێن ، ڤیا کۆم ، تایم ) لە ماوەى ڕابردودا زیاتر لە 100
ملیۆن دۆلار بووە ، وە لەبەرامبەردا ئەم کۆمپانیانە بەشێکى گەورەیان
دەستکەوت لە داهاتى پڕوپاگەندە سیاسیەکان لە وەرزى هەڵبژاردنەکاندا ،
لەبەر ئەمە تێچونى سیاسى ئەم کۆمپانیانە دەگەڕێتەوە بۆ وەبەرهێنانێکى (استپمار)
ماڵى بەداهات .
ململانە لەنێوان دەوڵەمەنداندا تەنها :
کۆمپانیا ئەمریکیەکان گرێخواردوون بە بەرژەوەندى گەورەوە لەگەلڕ
پاڵێوراوەکانى کە پێگەى سەرۆکى گەورەترین هێزى ئابورى لە جیهانى
ئەمڕۆدا دەگرێتەوە ، وە ئەوکەسانەى کە پاڵێوراون بێگانەنین بە فەزای
ئابور ئەم کۆمپانیانە ، نرخى ئەو سامانەى هەریەک لە پاڵێوراوەکان
هەیانە گەورەیە ، وە وەبەرهێنانە ماڵیەکانیان زۆرگەورەیە . لەبەرئەوە
سەیرنیە کە هەموان هاوڕابن لە سەر خزمەتى بەرژەوەندیەکانى ئەم کۆمپانیا
ئەمریکیە گەورانە . عەقڵى بەرژەوەندخوازى دەستى گرتوە بەسەر کۆمەڵگاى
ئەمریکیدا و هەموو میکانیزمەکانى کارکردن دەجوڵێنێت ، هەتا
هەڵبژاردنەکان ڕزگارى نابێت لە گەمارۆى بەرژەوەندى کەسێتى (شخێى) کە
تێکەڵە لەگەلڕ بەرژەوەندى گشتیدا . وە هەژاران لە ئەمریکادا لەلایەن
هەموانەوە بەکاردەهێنرێن ، پاڵێوراوان بە بەڵێنى هەنگوینى لەگەڵیاندا
دەدوێن کە بەشێکى کەمى نەبێت جێبەجێى ناکەن ، وە ڕاگەیاندن نادوێت جگە
لەوەى کە خزمەت بە چینى باڵا لە کۆمەڵگاى ئەمریکیدا دەکات کە دەستى
بەسەر هەموو شتێکداگرتوە بەدامەزراوەى سیاسى دەست پێدەکات تا ڕاگەیاندن
و هەروەها دامەزراوە ماڵى و ئابوریەکان ، وە پاشان سیاسەتى دەرەوە کە
دەگۆڕێت بۆ پڕۆژەیەکى وەبەرهێنان . لەبەر ئەوە جێگەى سەرسوڕمان نیە کە
کۆمپانیا ئەمریکیە گەورەکان گرنگى دەدەن بە هەڵبژاردنەکان . ئەوە
پڕۆژەیەکى بازرگانى ترە لە دەوڵەتدا دەگۆڕێت بۆ کۆمپانیایەکى گەورە کە
هەموو مرۆڤەکان ئیستغلال دەکات بۆ پێکانى ئامانجە ئابوریەکانى ژمارەیەک
کەسى کەم .
سەرچاوە : '' مجلە البیان
''
nya-kamil@windowslive.com
|