١٦\٣\٢٠٢٤
بازرگانییکردن به
باڵاپۆشیی ژنانهوه.

ئارام حهمهساڵح
سەرچاوەی ئاینی ئیسلام عەرەب و کۆمەڵگای عەرەبیە، ئیسلام لە کلتور و
داب و نەریتی عەرەبی نوقوم بووە، لە ماوەی نزیکەی ١٥٠٠ ساڵی ڕابردودا
عەرەب باشترین کەڵکیان لە ئیسلام وەرگرتوەو لەو رێگایەوە توانیان زمان
و ئەدەب و کلتوری خۆیان بەسەر گەلانی دونیادا بسەپێنن، لەهەمان کاتیشدا
توانیان چەندین زمان و کلتورو نەتەوەی دی لەناوبەرن یان زەلیل بکەن و
بچوک بکەنەوە ، بەڵام کاتێک بەم دواییە پێیان زانی کەچیتر ناتوان ئەو
کارە بکەن و چیتر ئیسلام بەرگەی دونیای زانست و گلۆبەلایزەیشن و
کرانەوە ناگرێ بۆیە بە ناچاری وا خەریکن وردە وردەو لەسەرخۆ بە پێی
پلان و پرۆسێسێکی هێواش وازی دێنن و خۆیانی لێدەکێشنەوە ، ئەوەتا
بەچاوی خۆمان دەیبینین کە میسر و تونس دەستپێشکەریان کردو خوێندنی
وانەکانی ئاینی ئیسلامیان لە قوتابخانەکاندا قەدەغەکرد بۆ ئەوەی مێشکی
منداڵان نەشۆنەوەو چیتر تێرۆریست و خۆکوژ و بێچوە داعش دروست نەکەن،
وڵاتی سعودیەش کە مەرکەزو سەرچاوەی بنەڕەتی ئیسلامە دەستیان بە چاکسازی
و دورخستنەوەی ئیسلام و شەریعەت کردووە ، بەم دواییەش تابۆیان لەسەر
کیژانی بێ پەچە هەڵگرت و روخسەتی ماشێن لێخورینیان دا بە ژنان وا
خەریکن کافیتریاو ریستۆرانت و شوینە گشتیەکانیش بۆ هەردوو ڕەگەزی نێر و
مێ فەراهەم دەکەن، سەدجار حەیف و مەخابن تازە بەتازە لە کوردستانی
ئێمەدا مەلا و بانگخواز و بازرگانانی ئیسلام خەریکی بەئیسلامکردن و
تەعریب کردنن و برەو بە خوێندنی ئاینی ئیسلام دەدەن و سەدان حوجرە و
مەردەسەی ئیخوانی سەلەفی دەکەنەوە بێچوە داعش بەرهەم دێنن!
تازە بە تازە هەر ساڵەو پەلاماری شارێکی هەرێمی باشوور دەدەن و ئاهەنگی
باڵاپۆشیی بۆ ژنان کیژانی منداڵ و تازە پێگەیشتوو ساز دەکەن و
دەیانخەنە ژێر عەبای ڕەش و پەچەی ئیسلامیەوە و لە خشتەیان دەبەن و بەو
منداڵیە مێشکیان دەشۆنەوە ! نەگبەتیەکە لەوەدایە بۆچی هیچ شارێکی عێراق
جگە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئاهەنگی باڵاپۆشیی چێناکرێ ! ئەگەر
ئەمە پیلانی دوژمنان نییە بۆ لەناوبردنی زمان و ئەدەب دابو نەریتی
کوردی !! بەچ هەقێک پۆشاکی جوان و رازاوەو سەروپێچی ژنانی کورد بە
(حیجاب و نیقاب و عەبا)ی ڕەشی عەرەبی پڕ بکرێتەوە ! لە وەش ناخۆشتر
ئەوەیە کە دەسەڵاتدارانی هەرێم لەبەر دزی و گەندەڵی ناپەرژێنە سەر ئەم
بابەتە گرنگ و چارەنوس سازە و بێدەنگیان هەڵبژاردووە وەکوو نەبایان
دیبێ و نە بۆران.
با سەرانی هەرێم ئاگاداربن ئەگەربێتوو دەسەڵات بکەوێتە دەست
ئیسلامیەکان هەمویان تێرۆر دەکەن ، ئەنوەر ساداتی میسر باشترین نمونەیە
کەهەموو کارێکی بۆ ئیخوان و ئیسلامیەکانی میسر مەیسەر کردو ئەوپەڕی
موجامەلەی کردن بەڵام هەرئەوەندەی بۆیان هەڵکەوت بستیان بەقەرز نەداو
تێرۆریان کرد ! ئەنوەر سادات لە میسردا بەپێی خواست و ویستی ئەزهەر و
ئیخوانەکان دەجوڵایەوەو باشترین پەیوەندی لەگەڵیاندا هەبوو ، هەر لەسەر
قسەی ئەوان دەستکاری پرۆگرامی خوێندنی کردوو ئەو وانانەی کە بۆ ئیسلام
نەدەگونجا وەکوو وانەی بایۆلۆژی و خویندنی بیردۆزەکانی چارلس داروین
دەربارەی نەشونماو پەرەسەندن لابرد، دواتر هەزاران کەسی نیشتمان پەروەر
و چەپ و مارکسی و کۆمۆنیستی لە بەندیخانەکان توند کرد یان دەربدەری
کرددن بۆ ڕازیکردنی ئەزهەرو ئیخوانەکان، پێویستە سیاسی و دەسەڵاتدارانی
هەرێم سادات لەبیر نەکەن پەندێکی لێ وەرگرن!
ماڵپهڕی ئارام حهمهساڵح
|