١٦\٣\٢٠١٣
بێ ئاگا.

بەنگین پیرۆت نورى
هەموو گەڵاکانى تەمەنە وەرى
نیوەى درەختى ژیانم وشکى کرد
وەرزێکم نەبینى
درەختێکم نەدى
لەمێژووشدا باس نەکراوە
ئەو ئایەتانە نەبێ،کە دەڵێ:
دوو جۆر میوە لەبەرى یەک دار
ئایا بەرى دارێک سێو و مەمک دەگرێ؟
چۆن لەهەنجیرێکى شیرین
بەدار هەڵوژە وە وەیە؟
چۆن لەجیات مژینى لێوى هەڵوژە
شیللەى لێوى هەنجیر دێتەخوار!
دایکم ووتى مەلا دەڵێ:
دار و درەختەکانى بەهەشت
لەیەک کاتدا ئا لەیەک کاتدا
سێو پرتەقاڵ دەگرێ
پرتەقاڵیش بەتامى سێو دەڕوێ
سێو هەنار دەگرێ
هەناریش بە تامى سێو
یان سێو بەتامى هەنار دەخورێ
بەهەنگاوەکانم هەموو دونیام تەى کرد
سەرم بەزۆر مزگەوتدا کرد
گوێم بۆ زۆر خیتاب گرت
وەکو دایکم دەستم بەتەزبیحەوە گرت
مەلایەکم نەبینى چیتر درۆ بەدەمى خواوە نەکات
کێتان لەدواى لەدایک بوون مردن و جاریکى تر لەدیک بوونەوە؟
ئەو هەموو بارانە بارى
قاچم نەکەوتە ناو ڕووبارێک
بە بەراورد بەمردن و لەدایک بوونەوە
دوو جار بەنجەى قاچەکانم بتەزێنێ
جارێک گەرم و جارێک بم لەرزێنێ
کێ لەیەک وەرزدا دوو جار بەهار و دوو جار پایز و دوو جار زستان و دوو
جار هاوینى بینیوە؟
ئاى لەم فەنتەڵۆسە
ئایا مریشک لەکەڵەشێرە یان کەڵەشێر لەمریشکە؟
ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری
|