٢۴\١\٢٠١٠ به به‌ڵگه‌وه ده‌یسه‌لمێنین (به‌عسی و به‌عسیی سه‌دامیی) تاکتیکێکی چرووکی کورسییپه‌رستانه‌ی جه‌لال تاله‌بانییه.
دارا ئه‌حمه‌د
فه‌رموون ئه‌وه‌ی خواره‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی ده‌زگای موخابه‌راتی عێراقییه له باره‌ی په‌یوه‌ندیی (ساڵح موتله‌گ)وه به ده‌زگای ناوبراو ده‌دوێ. به‌ڵگه‌که له رۆژی ٢٦\٥\٢٠٠٢ و به کیتابی ژماره س ش ٣٥٠١ ده‌رچووه و ئەوە دەردەخا که ساڵح موتله‌گ له‌گەڵ بەعسییە سەدامییەکە کاردەکا.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ئه‌وه ده‌رده‌خا که قسه‌که‌ی جه‌لال تاله‌بانی له به‌رگریکردنی له ساڵح موتله‌گ که گوتبووی (ساڵح موتله‌گ به‌عسییه به‌ڵام به‌عسییه‌کی سه‌دامیی نییه) دووره له راستیی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که (به‌عسیی و به‌عسیی سه‌دامیی) ته‌نیا له فه‌رهه‌نگی جه‌لال تاله‌بانیدا هه‌یه و ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانی خۆی - که ئه‌ویش کورسییه‌که‌یه‌تی - ئه‌و ووشه چرووک و بێ واتایانه ده‌هۆنێته‌وه ده‌نا هه‌موو که‌سێک ده‌زانێ ئه‌و که‌سانه‌ی له بابه‌تی ساڵح موتله‌گ که له‌گه‌ڵ رژێمی سه‌دام کاریان کردووه جگه له به‌عسیی سه‌دامیی هیچ شتێکی‌تر نه‌بوون.
بۆیه ئێمه داوا له جه‌لال تاله‌بانی ده‌که‌ین و ده‌ڵێین: مامه گیان خۆ هیچی تێ ناچێ ده‌توانی هه‌ر ئێستا له قسه‌که‌ت په‌شیمان ببییه‌وه، چونکه بۆ تۆ ئاسانه و ده‌توانی له ماوه‌ی یه‌ک چرکه‌دا هه‌ڵوێستی خۆت بگۆڕی، ئه‌وه‌ش بۆ تۆ نوێ نییه و به سه‌دان جار و له ماوه‌یه‌کی یه‌کجار کورت‌دا هه‌ڵوێستی خۆت بۆ هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسه‌تبازانه‌ی خۆت گۆڕیووه و بیانووی بێ بناغه و پڕ له سووکایه‌تییکردنیشت بۆ خودی هه‌ڵوێسته‌که‌ی پێشووت هێناوه‌ته‌وه!!!
فه‌رموون ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌که:
٢٤\١\٢٠١٠ - له‌نده‌ن - Dara@emrro.com
|