په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

کۆمپانیای قوباد

بەبێ قەرەبوو خانوی چەند ماڵە ئەنفال و شەهیدو ئاوارەیەک
تێک دەدات  و دەریان دەکات.



ماوەیەکە کۆمپانیایەک لەشاری سلێمانی سەربەیەکێتی نیشتمانی بەناوی کۆمپانیای قوباد چەندین پارچە زەوی پێدراوە کەماوەی 18 ساڵە چەند ماڵە شەهیدو ئاوارەو ئەنفالێکی تێدا دەچی لەو خێزانانەی کەبەعس لەڕاپەڕینی 1991دا لەکەرکوک ماڵەکانی تێکدان، لەساڵی 2004 ەوە حکومەتی هەرێم ئەم زەویانەی لەسەر کۆمپانیای قوباد تاپۆ کردووە بەبێ ئەوەی هیچ حسابێک بکەن بۆ ئەوەی کەئەو ماڵانە خاوەنی چەندین شەهیدو ئەنفال و پێشمەرگەی خانەنشینکراوو کەم ئەندامن و گوزەران و ژیانیان زۆر سەختە بەهۆی نەبونیەوە.


پاش ئەوەی ئەم مەسەلە لەڕۆژنامەی ڕووداو ڕاپۆرتێکی لەسەر بڵاوکرایەوە ئەو خێزانانە دەنگی ناڕەزایەتی و بێ مافیان گەیاندە ناوەندی چاک تابەدەنگیانەوە بڕوات چونکە وەک خۆیان دەڵێن تائێستە کەس لێیان ناپرسێتەوەو ژیانیان لەمەترسی ئەوەدایە کەئەو ماڵانە بڕوخێت بەسەریاندا بەهۆی ئەوەی کۆمپانیای قوباد تەواو ژیانی لێ تێکداون و ئاوای خواردنەوەی بڕیون و ڕێگەی هاتوچۆی ڕوخاندون، ئێمە لەناوەندی چاک بەتوندی ئەو کارەی حکومەت ئیدانە دەکەین کەئەو زەویانەی خەڵکی قوربانی تێدا ئەنفال و شۆڕشی تێدایە تاپۆی بکات لەسەر کۆمپاناکانی خۆی و نزیک لەخۆی و هیچ قەرەبویەکیش بۆ ئەو خێزانانە نەکات، داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەکەین کەبەدەنگ ئەو مەسەلەوە بێن و بۆ حکومەت زۆر ئاسانە قەرەبوی 8 خێزان بکاتەوەو ژیان و گوزرەانیان باشتر بکات نەک ڕێگە بدات کۆمپانیاکە شکات لەو خێزانانە بکات و دادگاش بڕیاری دەرکردنیان بدات بەبێ قەرەبوو، ئەگەر نا ئەوا هەموو ڕێگەیەکی مەدەنیانەو یاسایی دەگرینە بەر بۆ بەرزکردنەوەی دەنگ و ناڵەی دایکێکی مێرد لەسێدارە دراوو خاوەن دوو کوڕی شەهیدو زاوایەکی ئەنفال کراوو خێزان و کچی شەهید جەبار جەباری کەئێستە لەو خانوانەدان و لەڕوی دەرونیەوە خێزان و کچەکەی شەهید جەبار تێک چوون و هەمویان دەڵێن ئەگەر بەوجۆرە دەرمان بکەن ئەوا خۆمان ئەکوژین و کەلوپەلەکانمان ئەسوتێنین لەپێش چاویان.


داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەکەین کەبەدەنگ ئەو خێزانانەوە بچێن کەئێستە حەفری قوڵی پرۆژەی کۆمپانیای نۆکان خەریکە زیندەبەچاڵی ئەو خێزانانە دەکات.


ناوەندی چاک
5.6.2008
www.chaknews.com
www.chak.be