١٨\١٠\٢٠١٤
بە بەشداریی
ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا و ئەوروپا
جۆن مکدۆناڵد و جین لامبیرت کۆبوونەوەیەک لە پەرلەمانی بەریتانیا ساز
دەدرێ.
تەوەرەکانی
ئەم کۆبوونەوەیە:
- مەترسیەکانی داعش لەسەر ئایندەی
عێراق و کوردستان و ناوچەکە.
- کۆمەڵکوژییەکی گەورە کە
بەرانبەر بە خەڵکی بێ تاوانی شەنگال و کوشتنی هەزاران خەڵکی مەدەنی لە
ئێزیدی و مەسیحییەکان.
- رەوشی ئاورەکان، ژنانی فڕێندراو
لە لایەن چەکدارانی داعشەوە..
- بەڕەنگاربوونەوە و خۆڕاگری
خەڵکی کۆبانێ وپشتیوانی جیهانی و ناوخۆی بۆی.
- رێگاچارەی دەرچوون لەو دۆزەخە..
بابەتەکانی گفتوگۆی ئەم کۆبوونەوەیە دەبێ.
کات: ٢٨\١٠\٢٠١٤،
کاتژمێر: ٣٠:٦ تا ٣٠:٨.
شۆین: پەرلەمانی بەریتانیا، ژووری ژمارە
١٠.
هاوکات لەم کۆبوونەوەیەدا کورتە فیلمێکی ڤیدۆیی ژیانی ئاوارەکان نیشان
دەدرێ.
بەشداریی بۆ هەمووانە و ئامادەبوونتان لەم چالاکیەدا نیشاندانی هاوپشتی
و هاوسۆزییە لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی کۆبانێ و هەموو ئەو مرۆڤانەی
گیرۆدەی دەستی جەنگ و پەلاماری چەکدارانی گرووپی داعشن .
بۆ زانیاریی پتر پەیوەندیی بکەن بە ژمارەی: ٠٧٨٥٦٠٣٢٩٩١
، ٠٧٨٩٤٢٥٢٧٠٨
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|