١٢\٩\٢٠١٣
بە بەشداریی
منداڵانی ھەر چوار پارچەی کوردستان،
فیستیڤاڵی ھاوینیی
نێرگز سەرکەوتووانە بەرێوە چوو.
بە
بۆنەی پێشوازییکردن لە کرانەوەی قوتابخانەکان و لە ژێر دروشمی (ھەموو
منداڵی یەک نیشتمانین) دوێنێ ٨\٩\٢٠١٣
بە بەشداریی ١٢ گرووپی ھونەریی منداڵانی ھەر چوار پارچەی کوردستان،
چوارەمین فستیڤاڵی ھاوینیی نێرگز لە لایەن ناوەندی نێرگز بۆ پەروەردەی
هزریی و ھونەریی منداڵان و مێرمنداڵانی رۆژهەڵاتی کوردستان و گرووپی
دۆق شارتەر بۆ ھونەری منداڵان، لە شاری کۆیە و ئامفی تیاتر ئازادی
بەڕێوەچوو.
شایانی باسە گرووپە بەشدارەکان لە چوار پارچەی کوردستان وەک، گرووپی
سترانی منداڵانی باکووری کوردستان، گرووپی مۆسیقای منداڵانی رۆژئاوای
کوردستان، گرووپە ھونەرییەکانی پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و ھەروەھا
گرووپە ھونەرییەکانی منداڵانی رۆژھەڵاتی کوردستان بۆ ماوەی یەک رۆژ لە
شاری کۆیە میوانی ناوەندی نێرگز و گرووپی دۆق شارتەر دەبن.
لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەدا دیاریی بەسەر منداڵە بەشداربووەکان دابەش کرا.
rekankemal@gmail.com
|