به به‌شداریی شاندی '' پاک ''
ته‌رمه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نوه‌ر پاڵانی به‌رێکرانه‌وه .
 سه‌عات
12:30 ده‌قیقه‌ی رۆژی سێشه‌ممه 16 رێبه‌ندانی 2707 رێکه‌وتی 5
فێورییه‌ی 2008، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان که پێکهاتبوون له
هه‌ڤاڵان شه‌ماڵ پیران کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و خاتوو هامنۆ
نه‌قشبه‌ندی سکرتێری مه‌جلیسی گشتی و فه‌ریبورز کرماشانی ئه‌ندامی
مه‌جلیسی گشتیی
PAK،
له رێوره‌سمی به‌رێکردنی ته‌رمی 7 که‌س له خێزانی ئه‌نوه‌ر پاڵانی،
که شه‌وی هه‌ینی 1/2/2008 له که‌مپی ئاوه‌ره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ناسراو به به که‌مپی کاوه به‌هۆی گازی زۆپاوه گیانیان له
ده‌ستدا بوو، ئاماده‌بوون. شاندی
PAK
له‌م رێوره‌سمه‌دا چاویان به دانیشتوانی که‌مپه‌که و که‌سوکاری ئه‌و
بنه‌ماله لێقه‌ڵماوه که‌وت و هاوخه‌میی پارتی ئازادیی کوردستانیان
پێراگه‌یاندن.
هه‌ر له هه‌مان رۆژ شاندێکی نوێنه‌رایه‌تی
PAK
له سلێمانی که پێکهاتبوو له هه‌ڤاڵان رزگار عه‌باسزاده و هه‌ڵۆ
ره‌مشتی له ده‌روازه‌ی شاری سلێمانی پێشوازییان له ته‌رمه‌کان و
که‌سوره‌کانیان کرد و تاجه گوڵینه‌ی ڕێزیان پێشکه‌ش کردن.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
17 رێبه‌ندانی 2707
6
ژانویه‌ی 2008
|