په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٢\٢٠٢٢

   بێبنە بوون، بێسەرە ژیان!

ئەرسەلان مەحمود

      پێشکەشە بە کوڕەکەی مازێ خانم (فەرهاد مازێ).

ژیان،
هەموو شتێک
لەخۆیدااا ون
دەکا!

رامیکە!
بیهێنە ناو خۆتەوە،
کاڵ نا، رەنگیبکەوە
لەخۆدا!

ئااااریچەی
ئاریشەکە لە ژیاندا نییە،
ئەوە ژیان خودی خۆیەتی لە کێشەدایە!
ئێشەکە بەزینە، بەزیننا،
سەرکەوە!

ئەوەی
باشتر ژیا، باشتر ریا،
زۆر خۆری، پڕۆ خۆرییە،
مرۆ دەکا بە پووش بە
هەڵم!

دونیااااا،
پڕیەتی لە هەوا، تەژییە لە با،
ئەوەی دەبێ بژمێردرێ ساڵەکانی ژیان نین،
ژیانە لە ساڵەکانی خۆدا، بچێنە، بچنەوە، ئاا
دڵ دەپارێزێت لە با کردن،
لە هەوا!

بنوێنە، مەنوێنە بێداری،
مەلەوانی خۆت بکە لە دەریای وشەکاندا،
لە ئاوەزی کێوەکان بژەنە، ژیان سوتاندنە، رزگارکردنی نا،
بە تیشکی خۆرەکەدا هەڵزنێ، بێبنە بوون،
نابینایە، بێسەرە ژیان!

کـات، هیچ نییە،
جگە لە کەڵەکەکردنی سروشت،
برینەکان ساڕێژ ناکا، زامەکان زۆر لەوە قەبە و قوڵترن،
زۆر لەوە تار و مار و بەئازارترن، بە درزی یاد و دەروازەی
لە بیرچوونەوەدا تێپەڕن، واقیع هیچ نییە، جگە لە ژان،
ژیان، لە نزیکەوە، تراژیدیا و لە دەرەوە کۆمیدیایە،
ئەوەی بگۆڕە، وشەوو، بیرۆکەوو،
لەخۆدا دڕاندنە!

هیچ شتێک
جوان نییە مردوو بێت،
هیچ نییە ناشرین بێ، زیندوو بێت،
ئەوانەی شانازیی بە ئاوازی چیاکانەوە دەکەن، دۆڕاون،
ئەوانەی چاوەڕوانی هەورە بروسەکە بوون، نائومێد بوون،
ئەوانەی بەتەمای دەنگی فریشتە بوون، بێ هیوا بوون.
بڕوا مەکە ئێستایەک رووبدات،
لـە ئێستای ئـەوانەدا،
هەبێبوونی!

هەتا
مانگ و خۆر
لە ئاسماندا بن،
هەتا زەرگەتە و مەگەز
دیدەنیی گوڵەباخان بکەن،
هەتا خونچەی گوڵەباخان،
چرۆ بکەن، ناا هەرگیز
کەس بڕوا نەکا
ئەو ئێستایە
رووبدا!

 

 

    ( ..... )

    پێشکەش بە هونەرمەندی پایە بەرز ناسر رەزازی.

سەر
لە ئەستێران و
قاچەکان لە زەوین،
پەنجەکان لە چەم و
چاوەکان لە جیهان،
چارە بەستەڵەک و
کەفوکۆڵێکە، شین،
ئەم گەردون و ئەم
دونیا و ئەووو
دنیا!

چەند جار
بۆ دۆزەخ و
چەند جارێ
گەڕانەوە!

مرۆۆۆڤ
لە ناو خوێن و
ژمارە ترسناکەکان
دادەڕوخێت،
دانامرێ!

ناوی
حەقیقەت و
دڵتەنگترین
دیلە!

 

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک