به بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌مڕۆ 26 ره‌شه‌مه‌ی 2707 کوردی، رێکه‌وتی 16/3/2008 زایینی، نۆزده ساڵ به سه‌ر کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی کوردستاندا تێده‌په‌ڕێ. 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری به‌عسی عێراق، تاوانی ژینوسایدی کوردی گه‌یانده چڵه‌پۆپه و به لێدانی بۆمبی کیمیایی له‌و شاره، 5000 هه‌زار که‌سی له دانیشتوانه‌که‌ی به ژن و مناڵ و پیر و لاوه‌وه قڕکرد، پتر له 10.000 که‌سیی کیمیاوی و بریندارکرد، هه‌زاران که‌سیی تووشی ئاواره‌یی کرد و خه‌ساره‌تی گه‌وره‌ی به ژینگه و سروشت و ماڵات و گیانله‌به‌ران گه‌یاند.
ئه‌و کاره‌ساته به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه خوڵقا؛ که‌چی نه رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و نه ده‌وڵه‌ته بڕیار به‌ده‌سته‌کان له جه‌نگه‌ی کاره‌ساته‌که‌دا، مته‌قیان لێوه‌نه‌هات و خۆیان له حاند ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه نه‌با‌ن کرد و کورد جارێکی دیکه‌ش کرایه‌وه قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان!
کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، رووداوێکی دابڕاو له رابردوو نه‌بوو، ئه‌و کاره‌ساته درێژه‌ی کورد قڕانه‌کانی پێشوو بوو. درێژه‌ی کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی سه‌رده‌می هێرشی سه‌فه‌ویی و عوسمانی و رووسه‌کان بۆ سه‌ر کوردستان، موکری قڕان، به کوشتدانی هه‌زاران کورد له شه‌ڕه‌که‌ی چالدێران، کوشتاری لوڕه‌کان، کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی ساڵانی 1915 و 1916 و کوشتاره‌کانی 80 ساڵی رابردوو له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان بوو.
بێگومان ئه‌م تاوانه گه‌ورانه ئاکامی بێده‌وڵه‌تیی نه‌ته‌وه‌ی کورد بووه و ئه‌گه‌ر کورد دابه‌شکراو و کوردستان داگیرکراو نه‌بایه و خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ریی سیاسیی بایه هه‌رگیز به‌مته‌رزه قه‌ڵاچۆ نه‌ده‌کرا. بۆیه بێدوو دڵی ده‌ڵێین، هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌ته بڕیار به‌ده‌ستانه‌ی رێگایان له سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی کوردی گرتووه و کوردستانیان له رێککه‌وتنه ناڕه‌واکانیاندا به سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌کانی ئێران، عێراق، ترکیا و سوریادا دابه‌شکردووه، به‌رپرسن له‌و به‌سه‌رهاته پڕ تراژیدیایه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
ئێستا که سیسته‌می سیاسی جیهان گۆڕاوه و رێژیمه دیکتاتۆرییه‌کان یه‌کبه‌دوای یه‌کدا ده‌ڕمێن و ئازادی و دیمۆکراسی و پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ گوتار و درووشمی سه‌رده‌من و ده‌وڵه‌ته‌کانیش خۆیانی پێ پابه‌ند ده‌ناسێنن، کاتی ئه‌وه هاتووه، ئه‌و ده‌وڵه‌ت و کۆڕ و کۆمه‌ڵانه‌ی به‌یداخی ئه‌و پرێنسیپانه‌یان هه‌ڵگرتووه، له‌مپه‌ره‌کانی رێگای ئازادیی نه‌ته‌وه‌ی کورد له دیاریکردنی چاره‌نووسی سیاسیی‌دا هه‌ڵگرن و یارمه‌تی بده‌ن بۆ دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و پێکه‌وه‌نانی کیانێکی ئازاد و دیموکراتیی. سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌وڵه‌تبوونی کورد نه‌ک هه‌ر کۆتایی به نه‌یامه‌تییه‌کانی له‌وچه‌شنه دێنێ،به‌ڵکوو فاکته‌رێکی به هێزیش ده‌بێ له دێموکراتیزه‌کردن و سه‌قامگیریی له رۆژهه‌لاتی ناڤیین و به‌ربه‌ره‌کانێ له گه‌ل تێرۆریزمدا. هه‌ر له‌و کاته‌دا، دادگایی‌کردنی هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌ن و کۆمپانیایانه‌ی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌شدارییان کردووه له قڕکردنی دانیشتووانی هه‌ڵه‌بجه و لێبوردنخوازیی ده‌وڵه‌ته بڕیار به‌ده‌سته‌کان و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه، لانی که‌میی ئه‌و کارانه‌ن که ده‌توانێ تۆزێ ساڕێژی ئه‌و برینه به سۆیه‌ی جه‌سته‌ی کورد بکه‌نه‌وه.
تا ئه‌و جێگایه‌ش بۆ رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێویسته زامی هه‌ڵه‌بجه و کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی رابردوومان له یاد نه‌که‌ین و له ده‌رفه‌ته نوێیه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهان بۆ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسیی زه‌وتکراومان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک گرینگ‌ترین ده‌سته‌به‌ر بۆ هه‌رگیز روونه‌دانه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساتانه که‌ڵک وه‌ربگرین.
تاوانی قڕکردنی هه‌زاران مرۆڤی کورد له سه‌رخاکی باو و باپیرانی خۆی له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا، جارێکی دیکه ئه‌و راستییه تاڵه ده‌سه‌لمێنێ که رێژیمه تووتالیتێر و سه‌ره‌ڕۆکان، بۆ مانه‌وه و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خۆیان ئه‌گه‌ر چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی قڕکردنی به کۆمه‌ڵیان له‌ده‌سدابێ، له به‌کارهێنانیان نا پڕینگێنه‌وه.
ئێستا که رێژیمی کۆماری ئیسلامی له‌ژێر په‌رده‌ی ئامانجی ئاشتیخوازانه‌دا، شێلگیرانه له حه‌ولی دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کیی دایه، ئه‌و ئه‌زموونانه حوکم ده‌که‌ن که رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، ده‌وڵه‌تانی جیهان و هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵه مرۆڤدۆست و ئاشتیخواز و ژینگه پارێزه‌کان و به‌گشتی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی، رێگه له‌و رێژیمه سه‌ره‌ڕۆیه بگرن که ده‌ستی به‌و چه‌که ڕابگا.
سڵاو له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید شه‌کاوه بێ ئاڵای ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان سه‌رۆکایه‌تیی پارتی ئازادیی کوردستان 26/ره‌شه‌مه‌ی/2707 16/مارسی/2008
|