٣\٦\٢٠١٣
به بۆنه‌ی ١\٦
رۆژی جیهانیی منداڵان.
چالیل ئایلیبغان
پێشکه‌ش
به ته‌واوی منداڵانی جیهان، پێشکه‌ش به منداڵانی وڵاته‌که‌م؛ به‌وانه‌ی
که به‌سه‌ر که‌وانی کۆلکەزێڕینه‌ی بارانی دوای وشکەساڵیی تێده‌په‌ڕن و
به‌ره‌و ئامێزی سبەینێ ده‌چن و به قه‌د قووڵایی ده‌ریای چاوانی پڕ
ئومێد و تامه‌زرۆییان بۆ ئافەریدەکردنی ئاسۆییکی گه‌ش و رۆناک داوای
یارییمان لێده‌که‌ن.
منداڵانی ئێمە مولک و ماڵی ئێمە نین، ئەوان کچان و کوڕانی ئاواتەکانی
ژیانن و هەوینی داڕشتنی ئاکار و پەیکەری ژیانیکی نوێن، ئەوان لە ئێمە
دەبن بە‌ڵام بۆ ئێمە ناژین.
ئێمە دەتوانین خوشەویستیی خۆمانیان پێشکەش بکەین، بە‌ڵام ناتوانین
بۆچوونەکانمانیان بەسەردا بسەپێنین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئەوان بۆچوونی
خۆیان هەیە.
ئێمە دەتوانین دابینکەری ماڵێک بۆ جەستەیان بین، بە‌ڵام ناتوانین
گیانیان لە ناو جیهانی خۆمان قەتیس بکەین، چونکە گیانی ئەوان لە ماڵی
سبەینێ دەژین کە تە‌نانەت لە خەونەکانیشدا ئێمە ناتوانین سەردانیان
بکەین.
ئێمە دەتوانین کۆشش بکەین رۆچنەیەک بۆ دنیای ئەوان وەدۆزین، بە‌ڵام هیچ
کاتێک نابی مۆڵەت بە خۆمان بدەین کە ئەوان وا لێبکەین بەرەو جیهانی
ئێمە وەگەڕێن، چونکە رەوتی ژیان بەره‌و دوا ناگەڕێتەوە و وێستگەی
راوەستان بەره و دوێنی نییە.
وه‌رگێڕانی سه‌نته‌ری ژنانی کورد له کۆڵن - ئەڵمانیا
centerijnan@ymail.com
|