٧\٣\٢٠١١
بە بۆنەی
بیسته‌مین ساڵیادی راپەڕینی ١٩٩١ و بۆ بەرگریی و پشتیوانیی لە خرۆشان
و خۆپیشاندانەکان‌ی
ئێستای کوردستان
لە چەندین وڵاتی ئه‌وروپی و لە کەنەدا خۆپیشاندان و مەراسیم و
کۆبوونەوەی جەماوەریی ئه‌نجام دران.
ئاماده‌کردنی: ئاراس ره‌شید
ئەمڕٶ یەکشەممە رێکەوتی ٦\٣\٢٠١١ لە ووڵاتەکانی بەریتانیا، هۆڵەندا،
سوید و کەنەدا چالالی جۆراوجۆر بەرێخرا بۆ یادکرنەوەی راپەرینی بەهاری
ساڵی ١٩٩١ کە دەسەڵاتی حیزبی بەعسی لە کوردستان راماڵی، هەروەها بۆ
پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکان‌ی ئێستا‌و شۆرشی خەڵکی چەوساوەو ئازادیخوازی
کوردستان دژی دەسەڵاتی چەوسێنەرو نایەکسانی میلیشیایی-بنەماڵەیی لە
کوردستان.
لە شاری لەندەن بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکانی ئازادیخوازی
کوردی دانیشتوی لەندەن و لەسەر بانگەوازی "چەتری ئازادی" مەراسیمێک
بەوبۆنەیەوە سازدرا کە چەندین وتار‌و شیعر‌و هوتاف‌و شیعاری تێدا
خوێنرایەوە. لە قسەکەرانی مەراسیمەکە: ئاسۆ گۆران، پرشنگ ئەحمەد، محسن
کەریم، دەشتی جەمال، هۆزان مەحمود، نزار ئاکرەیی، هێمن زاهیر، کاک
فوئاد... بوون. شایانی وتنە سامان سەردەم و هێمن خورشید بە چەند پارجە
شیعر بەشدارییان کرد.
لە شاری نوتینگهامیش کۆبونەوەیەکی جه ماوه ری بو هاوپشتی لەگەڵ
خوپیشاندانه کانی کوردستان له سەنتەری شار به ریوه چوو. له م
خوپیشاندانه دا جاسم غفور، روۆف سوفی، دکتور خالید مه جید، عبدالرحمان
حه سه ن، نه وزاد محمد، سالم، له گه ل روس لونگهید قسە وباسیان بۆ
خوپیشانده ران کرد و به ده م ووتنه وه ی چه ندین شیعار له دژی ده سه
لاتی گه نده ل و میلیشیای کوردستان گوروتینیان به خوپیشاندانه که دا.
پاشان بریاردرا که سبه ینی کوبوونه وه یه ک ساز بکرییت تا لیژنه یه کی
سه رپه رشتی بو دریژه پیدان و ریکخستنی چالاکیه کانی داهاتوو پیک بهینن.
لەشاری تۆرنتۆ لە کەنەدا کۆبونەوەیەک بەبەشداریی ژمارەیەکی به‌رچاو له
خه‌لکی ئازادیخوازی کوردی دانیشتوی که‌نه‌دا بەڕیخرا کە لەلایەن "چەتری
ئازادی"یەوە لەو ووڵاتە بۆ پشتیوانی داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌رانی
کوردستان و عیراق رێکخرابوو، وە لەو کۆبونەوەیەدا چەندین شیعاری وەکو:
"بۆ ده‌ره‌وه مالیکی، بۆ ده‌ره‌وه بارزانی، بۆ ده‌ره‌وه تاله‌بانی"،
"نا بۆ حیزبی زه‌رد نابۆ حیزبی سه‌وز بەڵێ بۆ شۆرشی به‌رد" دەوترانەوە...
لە ناوه‌ندی شاری ستۆکهۆڵم لە سوید خۆپیشاندانێک به به‌شداری سه‌دان
که‌س سازدرا و تیایدا ئاماده‌بووان جارێکی تر وێڕای ئیدانه‌کردنی کرده‌وه
سه‌رکوتگه‌ریه‌کانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان پشتیوانی خۆیان
بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان و جووڵانه‌وه شۆڕشگێڕانه‌که‌ی ده‌ربڕیه‌وه.
له‌م خۆپیشاندانه‌دا چه‌ندین دروشمی شۆڕشگێڕانه‌ی وه‌ک "بۆ ده‌ره‌وه
بۆ ده‌ره‌وه حزبی چه‌کدار بۆ ده‌ره‌وه" و "ئازادی یه‌کسانی بۆ ده‌ره‌وه
بارزانی به دوایدا تاڵه‌بانی" و " حوکمی چه‌کتان نه‌ماوه ، خه‌ڵک
بڕیاری داوه" وترانه‌وه. جێگای ئاماژه پێکردنه که له‌م
خۆپیشاندانه‌دا هونه‌رمه‌ندان که‌مال محه‌مه‌د و خالید ڕه‌شید هه‌ر یه‌ک
به وته‌یه‌ک به‌شداریان کرد و تیایدا وێڕای ئیدانه‌کردنی کوشتاری
خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، داوای یه‌کڕیزی جه‌ماوه‌ریان
بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی خۆیان و به‌دیهێنانی ئازادی له
کوردستاندا کرد.
هەر ئەمڕۆ لە شاری دانهانغ لە هۆڵەندا بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لە
ئازادیخوازانی کوردی نیشەجێی ئەو ووڵاتە کۆبونەوەیەکی جەماوەری
کەلەلایەن "چەتری ئازادی"یەوە لەو ووڵاتە بانگەوازی بۆکرابوو، بەرپاکرا.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە هەریەکە لە هاوڕییان تاهیر حەسەن‌و ناسک
ئەحمەد دوو سیمای ناسراوی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
وتاریان پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
xara.aras@gmail.com
|