٢٢\١\٢٠١٠
بە بۆنەی ئاشکرابوونی هەوڵی سەرنەکەوتووی
کودەتایەکی نوێ لە تورکیا.
ئه‌حمه‌د ئالتان / لەرۆژنامه‌ی
(ته‌ره‌ف)ی تورکی
وەرگێرانی لە تورکییەوە: هوشیار حوسێن برایم
و فەلات شادەنووش
لەتورکیا، کودەتایەکی سەربازی دیکەش لەبارچوو.
سوپا بۆ دوژمنایەتی خۆمانه، نه‌ک بۆ پاراستنمان له دوژمن.
سوپا‌که‌ی
ئێمه هه‌ر وایە گیانه، خۆی به تاکەخاوه‌نی وڵات ده‌زانێ، بووین به
گالته‌جاری ئه‌و.
ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان نه‌بن، دیارە زۆربه‌ی زۆری ژه‌نه‌راڵه‌کانمان نه‌خۆشن.
هەر ده‌بێ هه‌موو ساڵێک پیلانی کوده‌تایه‌کمان بۆ ئاماده بکه‌ن، ئه‌و
پیلانی کودەتا‌یه‌ی ئه‌مرۆ بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه له هه‌موو ئەوانی
دیکە به‌رفرانتره، له هه‌زاران لاپه‌ره پێکدێت، هه‌ر قۆناغێکیشی به
وورترین شێوه دارێژراوه.
پیلانه‌که له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی پێشووی له‌شکری یه‌که‌م رێکخراوه.
هێزه زه‌مینییه‌کانی سوپای تورکیا له چوار له‌شکه‌ر پێکدێت: له‌شکه‌ری
یه‌ک، له‌شکه‌ری دوو، له‌شکه‌ری سێ، له‌شکه‌ری ئه‌گه.
هه‌موو ساڵێک ئه‌و له‌شکرانه بەهاوبەشی (له‌به‌رامبه‌ر هێرشی دوژمن)
مانۆری زیهنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له پیلانی کودەتا‌که‌ی ساڵی 2003دا جه‌نه‌راڵه‌کان کۆبوونه‌ته‌وه و
خراپترین سیناریۆ به‌رهه‌م دەهێنن و رێوشوێنی گونجاویشیان له به‌رامبه‌ریدا
دیاری کردووە، کێ چ ئه‌رکێک ئه‌نجام بدات و دیاریان کردووه چۆن دابه‌ش
بکرێن.
گوایا کۆبوونه‌وه‌ی جه‌نه‌ڕاڵه‌کان بۆ دوژمنانی ده‌ره‌وه بووه، که‌چی
ئه‌وه ته‌نیا په‌رده پۆشێکە و له پەنایدا پیلانی کوده‌تاکه
شاردراته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی کوده‌تا ئه‌نجام بده‌ن، کوده‌تای 12 ئه‌یلولی ساڵی 1980یان
به نموونه و ئەزموون وه‌رگرتووه، پیلانه‌که‌ش به دوو قۆناغ ده‌بێت.
لەقۆناغی یه‌که‌مدا راگه‌یاندنی ره‌وشی نائاسایی (ئاوارته).
بۆ دروستکردنی زه‌مینه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ش، پیلانرێژییه‌ک ئامادە ده‌که‌ن
که به بیری دوژمنیشدا نایه‌ت.
پیلانی یەک: ته‌قاندنه‌وه‌ی (مزگه‌وتی فاتیح) له کاتی نوێژی هه‌ینیدا،
ته‌نانه‌ت ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ش ده‌کێشێن که بۆمبا‌که له چ شوێنێک
دابنێن، هه‌روه‌ها شوێنی کامیره‌کانیشیان دیاری کردووه بۆ ئه‌وه‌ی
رووداوی ده‌قینه‌وه‌که تۆمار بکه‌ن و دواییش به‌رێگای راگه‌یاندنه‌کان
نیشانی خه‌ڵکی بده‌ن که دوژمن چه‌نده دڕنده‌یه.
پیلانی دوو: (مزگه‌وتی با‌یەزیت) له ئیستەنبوول ده‌ته‌قێننه‌وه.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی پیلانه‌که‌دا ئه‌وه هاتووه که هه‌وڵی ئه‌وه
بدرێت فڕۆکه جه‌نگییه‌کی تورکیا له‌لایه‌ن فرۆکه جه‌نگییه‌کی یۆنانه‌وه
بخرێته خواره‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌ری نه‌گرت، ئه‌و کاته فڕۆکەیەکى
سوپای تورکیا له‌لایه‌ن فڕۆکه‌یێکی دیکه‌ی خودی سوپا بخرێته خواره‌وه
و تاوانه‌که‌ش بخرێته ئه‌ستۆی سوپای یۆنان.
بۆ سوپا ته‌نیا گرنگ ئه‌وه‌یه که باری نائاسایی رابگه‌یەندرێت و
دواتر کوده‌تای سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گینا کوژرانی خه‌ڵک و خستنه
خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌ک زۆر گرنگ نییه.
ئه‌وه چ جۆره بیرکردنه‌وه و چاوچنۆکیەکە تێ ناگه‌م. هه‌ر جارێک
رووبه‌رووی پیلانێکی کوده‌تای سه‌ربازی ده‌بمەوە، ده‌ڵێم تا ئێستا هیچ
شتێکی وام نه‌بینووه، به‌ڵام دواتر پیلانێکی دیکه ئاماده ده‌کرێت که
له‌وه‌ی پێشتر زۆر خراپتره.
مانیڤێستۆی کوده‌تاکه‌ش ئاماده ده‌کرێت و تیایدا ئه‌ندامانی کابینه‌ی
نوێی حکوومه‌ت، لیستی ئه‌و که‌سانه‌ی که پێویسته ده‌ستگیر بکرێن، له‌گه‌ڵ
کام رۆژنامه‌وان هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، کام سه‌رۆکی شاره‌وانی
له‌سه‌ر کار دوور ده‌خرێتەوە و چ ئه‌فسه‌رێک ده‌که‌وێته شوێنی، هه‌ر
هه‌موو دیاری ده‌کرێت. ئه‌وانه هه‌ر له سەرەتاوە بڕیاری ئه‌وه‌یان
داوه خوێنێکی زۆر برێژن.
جه‌نه‌ڕاڵه‌کان هه‌ر هه‌موو پیلانه‌کەیان له‌سه‌ر لاپه‌رە و کاسێت
تۆمار کردووه.
گوایا جه‌نه‌ڕاڵه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی دژی دوژمن رێوشوێنی گونجاو بگرنه
به‌ر کۆبوونەتە‌وه، به‌ڵام به پێچەوانەوە ته‌نیا بیر له کوده‌تای سه‌ربازی
ده‌که‌نەوە و پیلانی ئه‌وه داده‌ڕێژن که چۆن مزگه‌وته‌کان بته‌قێننەوە
و فڕۆکه‌که‌مان بخەنه خواره‌وه و دوژمنایەتی خه‌ڵک بکه‌ن.
سوپا بۆ بەرپەرچدانەوەی دوژمن بەرنامەی نییە، بەڵام لەدژی وڵاتەکەی خۆی،
بەتەواوی خۆی ئامادەکردووە.
بەردەوام کودەتا ئامادە دەکات، هەرە دواییش لە 2009 (پیلانی قەفەس) ی
ئامادەکردبوو، کێ دەزانێت ئێستاش چ پیلانێکی دیکەی نوێی لەبەردەستدایە،
کەس دڵنیا نییە.
تا ئەقلیەتی (رادیکال) نەگۆڕێت، نەخۆشی ژەنەرالەکانیش چارەسەر نابێت و
هەر وادەزانن دژایەتیکردنی وڵاتەکەیان ئەرکی ئەوانە.
ئەو هەزارەها لاپەڕەیە، ئەوە ئاشکرا دەکات کە ژەنەرالەکانمان زۆر
بێکارن و کاتی خۆیان بەوە پڕدەکەنەوە.
بەڕاستیش پێویستمان بەسوپایەکە، کاتی بۆشی نەبێت و دژایەتی وڵاتەکەی
خۆی نەکات و لەبەرامبەر دوژمن‌دا بەجددیەتەوە ئامادەکاری بۆ پاراستنمان
بکات.
پێویستە تا زووە ئەرکی سەربازی زۆرەملێ نەمێنێت و هەیکەلی سوپاش
بەتەواوەتی بگۆڕدرێت.
پێویستە - سەربازی - بگەیەنرێتە ئاستی پیشەیی و پرۆفیشنال بوون،
ئەگەرنا ناتوانین (کودەتاچێتی) لەنێو سوپادا نەهێڵین.
سوپاکەی خۆمان و بۆمبای خۆمان دەمانکوژن و بەردەوام بۆ کوشتنی خۆمان
ئامادەکاریمان بۆدەکەن.
لینکی بابەتەکە:
http://www.taraf.com.=trhttp://www.gazeteoku.com/popup.php?url
|