به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی په‌نجا
ساڵ به‌سه‌ریدا:
(راستیی
رووداوه‌کانی که‌رکوک 1959)

مسته‌فا عه‌سکه‌ری
دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی 14ی ته‌موزی 1958و رزگاربوونی عیراق له‌ده‌ست
ئینگلیزه‌کان و روخانی رژێمی پاشایه‌تی و دانانی ده‌ستوری کاتی و ژماره‌یه‌ک
قانون بۆ رێکخستنی ژیانی تازه له عیراقدا وجێبه‌جێکردنی هه‌ندێ
کاری‌تر، وه‌ک: هاوبه‌شی کورد‌و عه‌ره‌ب،وه‌ک له ده‌ستوردا دانرابوو، ده‌رچوون
له په‌یمانی به‌غداو به‌ردانی زیندانییه سیاسییه‌کان و ئازادکردنی
بارزانییه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی شێخ ئه‌حمه‌د بۆ کوردستان و دواتر هاتنه‌وه‌ی
مه‌لا مسته‌فا له یه‌کێتیی شۆره‌وییه‌وه..هتد. ئه‌مانه‌و گه‌لێک
کاری‌تر خۆشی و شادی خسته وڵاته‌وه.. هه‌ست به ئازادی و سه‌ربه‌ستی و
کرانه‌وه‌ی ژیانی سیاسی ده‌کرا.
به‌ڵام ئه‌م بارودۆخه زۆری نه‌خایاند، پیلانگێڕی ده‌ستی پێ‌کرد، سه‌ره‌ڕمی
ئه‌م پیلانگێڕییه به‌عسیه‌کان و ئه‌فسه‌ره شۆڤێنیه‌کانی عه‌ره‌ب بوون،
له هاتنی مه‌لا مسته‌فا بۆ که‌رکوک، له‌لایه‌ن نه‌یارانی کورده‌وه نه‌خشه
بۆ له‌ناوبردنی دانرا، وریایی شیوعی و پارتیه‌کان نه‌بوایه‌و رێگۆڕکه
به بارزانی نه‌کرایه، له رۆیشتنیدا بۆ فرۆکه‌خانه کارله‌کار ده‌ترازا.
هه‌تاده‌هات بارودۆخی شاری که‌رکوک به‌ره‌و خراپی و رووله‌ته‌قینه‌وه‌بوو،
کورد‌و دیموکراتخوازه‌کان که‌وتنه به‌ر شاڵاوی توندوتیژی، به ئاشکرا
عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌کان و تۆرانی و کۆمپانیای نه‌وت شه‌ڕیان ده‌نایه‌وه.
له 8/3/1959دا عبدالوهاب الشواف کوده‌تایه‌کی، به پشتگیری کۆماری عه‌ربی
یه‌کگرتوو ئه‌فسه‌ره شۆڤێنیه‌کان، وه‌ک ناڤم الگبقچلی، سه‌رکرده‌ی
تیپی دووی سوپا له که‌رکوک، به‌رپاکرد، کوشتار روویدا، به‌هێزی سوپا‌و
جه‌ماوه‌رو یارمه‌تیی شیوعی و پارتی ئه‌م کوده‌تایه خامۆش کرا. ناڤم
الگبقچلی ده‌ستگیرکراو داود الجنابی به‌سه‌رکرده‌ی تیپی دووی سوپا له
که‌رکوک دانرا. بارودۆخی شاره‌که هێمن بووه‌وه‌و جۆرێک له ئاسوده‌یی
و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان هاته کایه‌وه. به‌ڵام ئه‌م دۆخه‌ش زۆری نه‌خایاند،
پاش ماوه‌یه‌کی که‌م داود الجنابی لابراو محمود عبدالرزاق له جێی
دانرا، که پیاوێکی باشبوو، به‌ڵام زۆر بێده‌سه‌ڵاتبوو، بزوتنه‌وه‌ی
نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی کورد له که‌رکوک سه‌رله‌نوێ به‌ره‌و رووی
ئاسته‌نگ بۆوه‌و به‌عسی و شۆڤێنی و کۆمپانیای نه‌وت، ته‌نانه‌ت هه‌واڵگیریی
میریش که‌وتنه جموجوڵ و پیلانگێڕان، باری ناوشار سه‌رله‌نوێ ئاڵۆزبۆوه،
ترسێک چوبووه دڵی کورده‌کان و هه‌موو نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌وه، که
پیلانێک به‌ده‌سته‌وه‌یه. هه‌وڵی زۆردرا بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م
ئاڵۆزییه‌و دانانی به‌ربه‌ستێک دژ به پیلان و جموجوڵی ئاژاوه‌گێڕان،
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ریان نه‌گرت.
رۆژی 14/7/1959، بۆ یادکردنه‌وه‌ی شۆڕشی ته‌موز خۆپیشاندانێکی گه‌وره
سازدرا، ژماره‌یه‌کی زۆر له هاووڵاتیان به‌شداریان تێداکرد. له‌پڕ له‌نزک
پرده کۆنه‌که، کۆمه‌ڵێک ده‌ستیان به ته‌قه‌کرد، به نیازی ئاژاوه‌نانه‌وه
له شاره‌که‌دا، وه‌ک پیلانه‌که‌ی شه‌واف له موسڵ سه‌ری نه‌گرت، با له
که‌رکوک ببێ به شه‌ڕی ناوخۆ، تا له‌و رێگایه‌وه زه‌فه‌ر به رژێمی
تازه ببرێ!.
له ئه‌نجامی ئه‌م کاره نه‌گریسه‌داو بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پیلانه‌که،
جه‌ماوه‌ر په‌لاماری دا‌و به شێوه‌یه‌کی بێ سه‌روبه‌ر، که‌وتنه ناو
شاره‌وه، که‌س به‌که‌س نه‌بوو، شار شڵه‌ژا، که‌س ده‌سه‌ڵاتی نه‌ما، ته‌نانه‌ت
حزبه‌کانیش. نزیکه‌ی(19) نۆزده که‌س کوژران و به‌شێوه‌یه‌کی ناشرین ره‌فتار
له‌گه‌ڵ هه‌ندێکیاندا کرا، ئه‌مه‌ش کارێکی خراپ بوو، ناڕه‌وابوو، چ له‌رووی
مرۆڤایه‌تیه‌وه، چ له‌رووی ئه‌نجامه‌کانیه‌وه، ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌کی
زۆرکورتدا رووی دا کۆنترۆڵ نه‌کرا، سه‌یریش ئه‌وه‌بوو ئه‌وه‌ی له چه‌ند
کاتژمێری یه‌که‌مدا رووی دا، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی
پیلانگێڕان، ببێته مارو بچێته گه‌ردنی هێزه نیشتیمانیه‌کانی کورده‌وه.
به‌بڕوای من هیچ هێزێکی ، یان لایه‌نێکی نیشتیمانپه‌روه‌ر، وه‌ک حزبی
شیوعی یان پارتی، ته‌نانه‌ت پیاوماقوڵانی کوردی شاره‌که، ده‌ستیان له‌م
ئاژاوه‌یه‌دا نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌و تاوانه له ئه‌نجامی پیلانێکی
کۆمپانیای نه‌وت (IPC) و ژماره‌یه‌ک له توندڕه‌وانی تورکمان و "تۆرانیه‌کان"و
ئه‌فسه‌ره به‌عسی و شۆڤێنیه‌کانی عه‌ره‌ب و که سانی دژ به شۆڕشی ته‌موز
داڕێژراو به‌رپاکرا. ئه‌ڵێم ژماره‌یه‌ک له توندڕه‌وانی تورکمان،چونکه
تورکمانه‌کان به‌گشتی پیاوی باشبوون و به‌شداری خراپه‌کاریان نه‌کردو
که‌سانێکیشیان بوون به قوربانی. خه‌ڵکی که‌رکوک له ئه‌نجامی به‌شی
دووه‌می ئه‌م تراژێدیایه‌دا، زیانی زۆریان لێکه‌وت، به گیران و
ئیعدامکردن وحوکمدران، به‌تایبه‌تی کورد‌و تورکمان.
ئه‌و رۆژه که‌س خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات نه‌بوو، کوشتن و بڕین،تاڵان کردن،
دوکان شکاندن و چوونه سه‌ر ماڵان به هاندانی پیلانگێڕان ئه‌نجام ئه‌درا.
له یه‌که‌م ساته‌وه حزبی شیوعی و پارتی دیموکراتی کوردستان و هه‌موو
نیشتیمانپه‌روه‌ران و دڵسۆزان ئیدانه‌ی پیلانه‌که‌یان کرد، هه‌روه‌ها
ئیدانه‌ی ره‌فتاری زیاده‌ڕۆیی و خراپه‌کارییانکرد.
هه‌وڵێ زۆردرا بۆ هێمنکردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاره‌که، به تایبه‌ت له‌لایه‌ن
ئه‌و که‌سانه‌وه که له دواییدا بوون به‌قوربانیی ئه‌و دڵسۆزییه‌ی
خۆیان، به‌ڵام هاندانی پیلانگێڕان هه‌ر به‌رده‌وام بوو. بۆ شه‌وه‌که‌ی،
له ئه‌نجامی پڕۆپاگه‌نده‌ی پیلانگێڕاندا " کورده‌کان ده‌کوژرێن،
تورکمان ده‌ستیان به‌سه‌ر شاره‌که‌دا گرتووه، سوپا ناتوانێ هیچ بکا...هتد."
ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کداری لادێکانی ده‌وری که‌رکوک رژانه ناو شاره‌که‌وه،
مه‌به‌ستیش له‌و پڕۆپاگه‌ندانه ئه‌وه‌بوو ئاژاوه‌که هه‌ر به‌رده‌وام
بێ و بخڕێته خانه‌ی ناکۆکیی نێوان کورد و تورکمانه‌وه.
پێویست بوو ئه‌م چه‌کدارانه له شاره‌که دووربخرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی
شار ئارام بێته‌وه، سه‌رکرده‌ی تیپی دووی سوپا داوای منی کرد بۆ یارمه‌تی،
منیش ئاماده‌ییم نیشان دا، جێبێکی سه‌ربازیم وه‌رگرت و تاقمێ کوڕی
ئازام هه‌ڵبژارد، ده‌ستمانکرد به گه‌ڕان به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌دا که
چه‌کداران لێی کۆ ببوونه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی دێهاته‌کان، به
تایبه‌تی ناوچه‌ی شوان، منیان ده‌ناسی، هه‌روا حزبیه‌کانیش
ئاگادارکرابوونه‌وه هاوکاریم بکه‌ن، توانیمان به چه‌کداره‌کان بسه‌لمێنین
مانه‌وه‌یان پێویست ناکاو ئه‌بێ شاره‌که به‌جێ بهێڵن. ئه‌م هه‌وڵه سه‌رله‌به‌یانی
رۆژی دووه‌می کاره‌ساته‌که ده‌ستی پێ‌کرد. به‌ڵام هه‌تا ئێمه
تاقمێکمان قه‌ناعه‌ت پێده‌کرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دێهاته‌کانیان، گێره‌شێوێنه‌کان
تاقمێکیتریان په‌شیمانده‌کرده‌وه به‌ناوی ئه‌وه‌وه پیلانه‌که بۆ
قڕکردنی کورد له شاره‌که‌دا، هێشتا به‌رده‌وامه، گه‌ر چه‌کداره‌کانی
لادێ له شار بچنه‌ده‌رێ، کورده‌کان قڕده‌کرێن و له‌ناوده‌برێن..هتد هه‌رچۆنێک
بوو خه‌ڵکێکی زۆرمان بۆ لادێکان نارده‌وه، بۆ ئێواره‌که‌ی ناوشار کپ
بووه‌وه. به‌ڵام بۆ رۆژی دوایی، واته سێیه‌م رۆژ، به یانیه‌که‌ی
ناوشار پڕبۆوه له چه‌کدار، سه‌رله‌نوێ وه‌ک هیچمان نه‌کردبێ، ده‌ستمانکرده‌وه
به ناردنه‌وه‌ی چه‌کداره‌کان. پرسیمان: " ئێوه دوێنێ رۆیشتنه‌وه هیچ
ناخۆشی له‌ناوشاردا نه‌مابوو، بۆچی هاتنه‌وه؟" وه‌ڵام ئه‌وه‌بوو: شه‌و
خه‌ڵکانێک دێ به‌دێ گه‌ڕاون و بڵاویان کردۆته‌وه، که ده‌ست به کوشتن
و گرتنی کورده‌کان کراوه، پێویسته بگه‌نه فریایان!! ئه‌م پڕۆپاگه‌نده‌یه
ده‌ریخست پیلانگێڕان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی نه‌خشه‌که‌یان،
هه‌رچۆنێک بوو سه‌رله‌نوێ، توانیمان قه‌ناعه‌ت به چه‌کداره‌کان بکه‌ینه‌وه
که مانه‌وه‌یان له‌ناوشاردا خراپه‌و باشتر وایه له‌ناوشاردا نه‌مێنن.
به هه‌رحاڵ رۆژی سێیه‌م بۆ ئێوارێکه‌ی توانیمان چه‌کداره‌کان به‌ته‌واوی
له‌شار دوور بخه‌ینه‌وه‌و ئارامی باڵی به‌سه‌ر شاردا بکێشێته‌وه، له
هه‌موو ده‌روازه‌کانی شاری که‌رکوک هێزی سوپا دامه‌زراو که‌سانێکمان
دانان جێی متمانه‌بن و به قسه‌یان بکرێ، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌کداره‌کان
تێبگه‌یه‌نن ناوشار ئارامه‌و پێویست به هاتنی ئه‌وان ناکات. رۆژی
چواره‌م شار به‌ته‌واوه‌تی ئارام بوو، هه‌موو ده‌زگاکانی حوکمه‌ت و
نانه‌واخانه‌و چایخانه‌و خواردنگه..هتد ده‌ستیان به‌کارکرده‌وه.
له کۆتاییدا پێویسته دووباره‌بڵێم:
1- ئه‌و رووداوانه له ئه‌نجامی ناکۆکی نێوان کورد‌و تورکماندا نه‌بوون،
به‌ڵکو پیلانی کۆمپانیای نه‌وت و به‌عسیه‌کان و ئه‌فسه‌ره شۆڤێنیه‌کان
و تۆرانیه‌کان بوو، گه‌رچی به‌سه‌ر کورد‌و هێزه نیشتیمانیه‌کاندا ساغ
کرایه‌وه.
2- نیشتیمانپه‌روه‌رانی کورد، بۆ ماوه‌نه‌دان به خراپه‌کاری هه‌وڵی
زۆریان دا، جا ئه‌گه‌ر که‌سانێک خراپه‌کارییان کردبێ ئه‌وه گوناهی
خۆیانه، نه‌ک حزب و رێکخراوه‌کان.
3- دوای رووداوه‌کان ژماره‌یه‌کی زۆر، له شیوعی و پارتی و دیموکراتخوازه‌کان،
چونکه پیلانگێڕان دوای سه‌رنه‌که‌وتنیان، چه‌ند که‌سێکی تورکمانیان بۆ
لای عبدالکریم قاسم نارد، هه‌رچی ناشێ دژ به شیوعیه‌کان و هه‌موو
کورده‌کانیان به‌به‌رگوێدا هه‌ڵدا. مه‌ترسی عبدالکریم قاسم له‌به‌هێزبوونی
به‌ره‌ی دیموکراتیخوازه‌کان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تانی به قسه‌کانی ئه‌و شانده‌ی
باسمانکرد، وایکرد ره‌زامه‌ندبێ به‌ده‌ستگیرکردن و حوکمدانی ئه‌و ژماره
زۆره له که‌سانی بێ‌تاوان، به‌ڵکو که‌سانی باش و دڵسۆز‌و دژ به کاری
ناڕه‌وا. هه‌ندێکیان حوکمدران وه‌ک: شه‌هیدان شێخ مارف به‌رزنجه‌یی و
شێخ حسێن به‌رزنجه‌یی و جه‌بار پیرۆزخان و مه‌لا نوری و مه‌جید حه‌سه‌ن
و هاوڕێکانیان، که بیست و هه‌شت که‌سیان له یه‌کجێ، دوای کوده‌تای
شوباتی 1963 ئیعدام کران، ئه‌وانیتریش به چه‌ندین ساڵ حوکمدران.
له کۆتاییدا پێشنیازده‌که‌م که په‌رله‌مانی کوردستان ره‌دی ئیعتیبار
بۆ ئه‌و شه‌هیدانه جێبه‌جێ بکه‌ن و که‌س و کاری سه‌ربه‌رزیان قه‌ره‌بوو
بکرێنه‌وه.
دروود بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی که‌رکوک و سه‌ربه‌رزی بۆ که‌س وکاریان..!
شه‌رمه‌زاری و سه‌رشۆڕی بۆ پیلانگێڕان..!
سلێمانی
1/7/2009
|