٢٠\١٠\٢٠١٣
به دانانی وێنهی
ماچێک له فەیسبووک زیندانی دهکرێن.

ئامادەکردنی: نالیا ئیبراهیم
کچ
و کوڕێکی نەوجەوانی مەغریبیی ١٤ بۆ ١٥ ساڵان، بە هۆی بڵاوکردنەوەی
وێنەیەک کە ماچی یەکتریان کردوە و لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و که
لهسهر پرۆفایلی خۆیاندا بڵاویان کردوەتەوە دووچاری گرتن بوون.
لەم هەفتەیهدا بە یاسای سەرپێچیکردن لە رەوشتی گشتیی دادگایی دەکرێن،
چونکە ئەم وێنەیە لە دەرەوەی خوێندگهکهیاندا گرتویانە و پاش
بڵاوکردنەوەی لە فەیسبووکدا رۆژنامەیەکی ئەو وڵاتە هەمان وێنەی کردۆتە
بابەت و بڵاویکردۆتەوە و دادگای ئەو وڵاتەش فەرمانی راپێچکردنی ئەو کوڕ
و کچەی داوە.
ئێستا ئەو دوو نەوجەوانە لە زیندان دان و
کەمپینێکی ناڕەزایی دژ بەو کارەی حکومەت دەستی پێکردوە و به ملییۆنان
کۆپی ئەم وێنەیان وەک دژوەستانێک بەم هەڵوێستەی حکومەت وەشاندوە.
ئەوەی مایەی سەرنجە.. تەمەنی ئەو کوڕ و کچە شیاوی زیندانکردن نین و
زیندان دەکرێن، کەچی له ههمان کاتدا وڵاتی مەغریب بنکەی رابواردن و
لەشبازییە بۆ خەڵکی بیانی و تۆریست!!
بانێکه و دوو ههوا!!!
_________________________________
سەرچاوە:
www.bbc.co.uk/news/world-africa-24409323
ماڵپەڕی نالیا
ئیبراهیم
|