٢٤\٧\٢٠١١
به داخه‌وه ده‌ستی
ره‌شی تیرۆر گه‌یشته نه‌رویج!

جیهاد موحه‌مه‌د
ئه‌مڕۆ کاتژمێر پانزه‌و بیست و شه‌ش خوله‌ک، ته‌قینه‌وه‌یکی به‌هێز
ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجی هه‌ژاند. ئه‌م هێرشه ناڕه‌واو چه‌په‌ڵه بۆ
سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیرانی نه‌رویج بوو، له دوای یه‌ک کاتژمێر له‌و
ته‌قینه‌وه‌یه که‌سێکی نه‌رویجی به جلی پۆلیسییه‌وه خۆی گه‌یانده
چادرگه‌ی لاوانی پارتی کرێکارانی نه‌رویج، که یه‌کێکه له پارته گه‌وره‌کانی
نه‌رویج و ئێستا سه‌رۆکی ئه‌و پارته(یان ستۆڵت بێرگ) سه‌رۆکی وه‌زیرانی
ده‌وڵه‌تی نه‌رویجه، ئه‌و تیرۆریسته که نه‌رویجیه، به ده‌ستڕێژ ته‌قه‌ی
له لاوانی ناو چادرگاکه‌ی دورگه‌ی( ئویت ئوێیه) کرد، به‌و په‌ڕی دڵڕه‌قییه‌وه
چه‌ندین لاوی بێتاوانی کوشت و چه‌ندین لاوی تریش بریندارکرد، سه‌یران
و خۆشی وپێکه‌نین و ده‌ستله‌ملانی لێ شێواندن، خه‌ونی جوانی و دڵداریی
و خۆشه‌ویستی پاکی لێتێکدان، ژیانی له ده‌یان خێزانی نه‌رویجی کرد به
شین و گریان، ده‌یان خێزان پشووی هاوینه‌یان لێ تێکچوو به په‌له ده‌بێت
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌واڵی کوڕ و کچه‌کانیان، ئه‌م بێ ئابڕوانه
فرمێسکیان له چاوی هه‌زارن که‌س هێنا، رۆژی ڕووناکی ئۆسلۆی جوان و
نازداریان کرد به تاریکه شه‌و، به پێی هه‌واڵه‌کانی نه‌خۆشخانه‌و
پۆلیس ده دانه له‌و لاوانه کوژراون و چوارده لاویش بریندار بوون،
ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیرانیش حه‌وت کوژراو و چه‌ندین
برینداری لێکه‌وته‌وه.
تیرۆریستان، چاویان به‌م ڕووناکییه‌ی وڵاتی نه‌رویجدا هه‌ڵنایه‌ت،
ڕووناکی دیموکراتیه‌ت و مافی مرۆڤ و مافی ژنان ئه‌وه‌نده تیژه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته
چاوه کوێره‌کانی هه‌موو تیرۆریستان له دوورترین شوێنه‌وه، هه‌ڵبه‌ت
ده‌مێکه ئه‌و دڵڕه‌قه خوێنڕێژانه له‌م ڕووناکییه به قینن و ده‌یانه‌وێت
ده‌رفه‌تیان بۆ ڕێبکه‌وێت و تینۆێتی خۆیان به خوێنڕشتنی کچ وکوڕه گه‌نجه‌کانی
نه‌رویج بشکێنن. ئاخر کوێره موشه‌کان دڵ و ده‌رونیان نه‌ماوه،
ویژدانیان نه‌ماوه، وه‌ک دڕه‌نده برسیه‌کان برسی گۆشت و خوێنن، به
خوێن و گۆشتی مرۆڤه‌کان نه‌بێت تێر ناخۆن.
دوێنێ له که‌ناری ده‌ریایه‌کی جوانی ئه‌م وڵاته‌دا له‌گه‌ڵ دوو
هاورێمدا بووم، یه‌کێک له‌و هاوڕێیانه له ئه‌ڵه‌مانیاوه هاتبوو بۆ
بینینی نه‌رویج، ئه‌م براده‌ره سه‌رسام بوو به جوانی و ناسکی و
ئارامی کچان و کوڕانی ڕووت و قوتی ناو لم و ئاوی ئه‌و ده‌ریا ڕووناکه،
ده‌ریا و که‌ناری ده‌ریا له پێشبڕکێدا بوو له‌گه‌ڵ کچ وکوڕه جوان و
ئارامه‌کاندا، که‌سانی وه‌ک ئێمه‌ومانان و هه‌موو که‌سێکی مرۆڤ دۆست و
ژیان دۆست خه‌می ده‌ڕه‌وێته‌وه و ئاسوده ده‌بێت به جوانی و ناسکی و
نازداری و ئارامی کچ وکوڕه نه‌رویجیه‌کان، به‌لام کوێره موشه‌کان
چاویان ئه‌وه‌نده‌ی تر کوێرایی پیا دێت و دڵیان پڕ ده‌بێت له ڕق و
کینه. ئه‌مه‌یه جیاوازی مرۆڤه‌کان، هه‌موو کورده به‌شه‌ره‌فه‌کان و
هه‌موو په‌ناهه‌نده مۆراڵ به‌رزه‌کانی نه‌رویج پڕ به دڵ به داخن له‌م
کاره‌ساته دزێو‌و ناشیرینه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه‌ش که به‌های ژیان و
مرۆڤ نازانن و ناناسن و هه‌موو به‌هاو ئاکارێکی ئینسانیان بیر چۆته‌وه
ده‌ستخۆشی له‌م کاره قێزه‌ونه ده‌که‌ن، چوونکه ئه‌وان ته‌نیا به
بۆگه‌ناوو کاری ناشیرین و دزێو دڵیان ده‌کرێته‌وه.
وڵاتی نه‌رویج، یه‌کێکه له وڵاته دیموکراته‌کانی جیهان، ئه‌م وڵاته
به پێی هه‌موو ئاماره‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان، به‌رزترین ئاستی مافی
مرۆڤی تیا پارێزراوه، گه‌نجانی ئه‌م وڵاته بێ کێشه و ئاسوده‌ن،
منداڵانی ئه‌م وڵاته هێنده ئازادن هه‌ندێک جار سیسته‌می په‌روه‌ر‌ده
بیر له‌وه‌ده‌کاته‌وه که ئه‌م ئازادییه بووه‌ته هۆکاری که‌مته‌رخه‌می
منداڵان له خوێندندا، بۆیه زۆرجار وابیر ده‌که‌نه‌وه که هه‌ندێک
پێدابگرن له‌سه‌ر منداڵان تا ئازادییه‌که‌یان زیانیان لێنه‌دات. ژنانی
ئه‌م وڵاته‌و مافی ژنان له‌م وڵاته‌دا له به‌رزترین ئاستدایه. نه‌رویج
به به‌راورد به وڵاتانی تری ئه‌ورپا و جیهان له هه‌موو وڵاتانی تر
که‌متر ڕه‌گه‌زپه‌رستی تیا ده‌رده‌که‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ڕێکخراوێکی گه‌وه‌ره‌ی چالاک هه‌یه دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی که سه‌دان
ئه‌ندامیان هه‌یه.
وڵاتی نه‌رویج، یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی که حکومه‌ته‌کانی که هه‌موو
چوار ساڵ جارێک به‌وپه‌ڕی دیموکراتییه‌وه هه‌ڵبژاردنی تیا ئه‌نجام ده‌درێت،
ئه‌وه‌نده ده‌ربه‌ستی نه‌وه‌کانی داهاتوو دێت، که داهاتی نه‌وت که
ماوه‌ی چل ساڵ ده‌بێت له‌م وڵاته‌دا دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌رده‌هێنرێت،
هه‌موو ئه‌و پاره‌یه له‌گه‌ڵ له 96% ی قازانجی دانانی ئه‌و پاره‌یه
له بانکدا هه‌موو بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو داده‌نرێت و هیچی لێ خه‌رج
ناکرێت، ئه‌و 4% له‌سه‌دا چواره‌ی قازانجه‌که‌شی که خه‌رج ده‌کرێت
دوای ووتوێژێکی زۆری په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر درا.
وڵاتی نه‌رویج، یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی که به زمانی ئابووری داهاتی
بریتیه له داهاتێکی خۆرسک، ئه‌و داهاته خۆرسکانه سێ داهاتی سه‌ره‌کییه،
داهاتی ماسی و داهاتی دار‌و ته‌خته و داهاتی نه‌وت، ئه‌م سێ داهاته که
هه‌رسێکیان خۆرسکن له داهاته سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ن، وه‌ک
ئاماژه‌مان پێدا داهاتی نه‌وت خه‌رج ناکرێت وهه‌مووی کۆده‌کرێته‌وه.
ئه‌م سیسته‌م و عه‌قڵیه‌ته‌ی که وای له خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته کردوه که‌مترین
ناڕه‌زایه‌تییان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت، له هه‌موو
ئه‌و قه‌یرانانه‌ی که له‌م چه‌ند ساڵی دواییه‌دا تووشی زۆرێک له
وڵاتانی ئه‌وروپا و ئامریکا بوو ئه‌م وڵاته نه‌ک هه‌ر تووشی ئه‌و قه‌یرانه
نه‌بوو به‌ڵکو هاوکاری زۆرێک له‌وڵاتانی جیهانی کرد بۆ ڕزگاربوونیان له‌و
قه‌یرانه.
وڵاتی نه‌رویج، به لێتوێژینه‌وه‌یه‌کی عاقڵانه‌ی ئابووری ناسان و
سیاسییه‌کانی نه‌چووه ناو یه‌کێتی ئه‌ورپاوه، ئه‌م نه‌چوونه‌ش به
خێر بۆی گه‌ڕایه‌وه و ترسێکی له قه‌یرانی ئابووری نییه. ئه‌م وڵاته
یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی که باشترین ده‌رفه‌تی کاری تیا هه‌یه. بۆیه
زۆرێک له‌و په‌ناهه‌ندانه‌ی که له‌م وڵاته‌دان به تایبه‌تی گه‌نجه‌کان
زۆر ئاسوده‌ن. به‌ڵام وڵاتێکه له‌وڵاته گرانبه‌هاکان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆر ده‌بێت له هه‌موو جیهاندا
ئیدانه و مه‌حکوم بکرێت و هه‌موو مرۆڤه‌کانی جیهان وه‌ک یه‌ک مافی
ژیانیان هه‌یه و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ژیان و بڕیاری مردن بۆ مرۆڤه‌کان
تاوانێکی گه‌وره‌یه، به‌ڵام بۆ وڵاتی نه‌رویج و خه‌ڵکی نه‌رویجی
تاوانه‌که گه‌وره‌تره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌رویجییه‌کان مرۆڤگه‌لێکی
یه‌جگار بێ وه‌ی و دیموکرات و خاوه‌نی لێبوردنن.
پاشای نه‌رویج(مه‌لیک هه‌راڵ) و سه‌رۆکی وه‌زیران( یانس ستۆڵت بێرگ) و
وه‌زیری داد، ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایه‌یان مه‌حکومکرد و ناویان نا قه‌یران
و شۆکێکی گه‌وره بۆ گه‌ل و حکومه‌تی نه‌رویج، به‌ڵام به هیچ جۆرێک
باسی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یان نه‌کرد، به پێچه‌وانه‌وه له وه‌ڵامی
پرسیاره‌کانی ڕۆژنامه نووساندا سه‌رۆکی وه‌زیران ووتی، له‌مه‌ودوا
زیاتر کراوه ده‌بین، زیاتر دیموکراتیه‌ت فه‌راهه‌م ده‌که‌ین، زیاتر له‌گه‌ڵ
گه‌ل و نیشتمانی خۆماندا هاوئاهه‌نگیی ده‌که‌ین بۆ پێشه‌که‌وتنی وڵاته‌که‌مان.
کوردکانی ئۆسلۆ، وه‌ک له‌م ڕۆژانه‌ی پێشودا له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
نه‌رویجدا گردبوونه‌وه‌یه‌کیان سازدا دژ به هێرشی ناڕه‌وای ئێران بۆ
سه‌ر کوردستان و په‌ژاک، نیاز وابوو سبه‌ینێ که ڕۆژی شه‌ممه‌یه ئه‌م
ناڕه‌زایه‌تیه دووباره بکرێته‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئێران‌دا،
به‌ڵام به هۆکاری ئه‌م کاره‌ساته دڵ ڕه‌قانه‌یه ناچار بووین وازی
لێبهێنین، ئه‌مه‌ش زیانێکی تری ئه‌م کاره تیرۆریستییه.
من وه‌ک کوردێک، له‌م وڵاته‌دا که ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌م وڵاته‌م وه‌رگرتوه،
به‌و په‌ڕی تووندییه‌وه ئه‌م تاوانه ئیدانه و مه‌حکوم ده‌که‌م.
دڵنیاشم که ئه‌و ده‌سته ڕه‌شه ده‌دۆزرێته‌وه و سزای یاسایی خۆی وه‌رده‌گرێت
و وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران و پۆلیسی ئه‌م وڵاته ڕایانگه‌یاند زیاتر
ئاسایشی ئه‌م وڵاته به‌هێزتر ده‌بێت له جاران.
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|