٢٨\١\٢٠١٠ به‌داخه‌وه هێشتا له‌نێو ئێمه فه‌رهه‌نگی توندوتیژیی‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بره‌ویان هه‌یه و بنچینه سه‌ره‌تاییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ زۆر لاوازن .
دارا ئه‌حمه‌د
له پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی (ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ) سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دانه‌که‌ی (عه‌لی کیمیاویی) کۆمه‌ڵێک په‌یوه‌ندییمان پێوه‌کرا و زۆربه‌یان نیگه‌رانیی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته ده‌ربڕیبوو و سه‌رسوڕمانیی خۆیان خستبووه روو که چۆن ده‌بێ خه‌ڵکێک له‌نێو کوردان‌دا هه‌بن شادمان نه‌بن به له‌سێداره‌دانی دڕنده‌ترین تاوانبار که ده‌ستی سه‌ره‌کیی هه‌بووه له ئه‌نجامدانی چه‌ندین کاره‌سات و کۆمه‌ڵکوژی وه‌ک ئه‌نفال و کیمیابارانه‌کان و کوشتوبڕه‌کانییتر، بۆیه له وه‌ڵامی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به پێویستی ده‌زانین ئه‌و قسانه‌ی خواره‌وه‌شمان بخه‌ینه سه‌ر هه‌ڵوێسته‌که‌مان:
ئێمه جگه له‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی خۆمان بۆ گه‌لی کورد و ته‌واوی جیهان دووپات و چه‌ندپات ده‌که‌ینه‌وه ده‌ڵێین زۆر به‌داخه‌وه که هێشتا بنچینه سه‌ره‌تاییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌نێو میلله‌تی ئێمه زۆر لاوازن و هێشتا ئه‌و گیانی توندوتیژیی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه که له ئه‌نجامی چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵسوکه‌وتی دڕندانه‌ی ده‌سه‌ڵاته کۆنه‌په‌رست و به‌ناو سۆشیالیست و دینیی و شوڤێنیسته‌کانی ئێراق و ئێران و تورکیا و سوریا و سۆڤیه‌تی به‌ری و رووسیا و ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجانی ئێستا به‌رانبه‌ر گه‌لی کورد و دۆزه سه‌ربه‌خۆخوازییه‌که‌ی هاتوونه‌ته ئارا هه‌ر به تۆخیی له فه‌رهه‌نگیی کوردی ماونه‌ته‌وه و کاڵبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، هێشتا خه‌ڵکێکی زۆر له‌نێو ئێمه‌ی کورد له‌ژێر کارتێکردنی تاکتیکی سیاسه‌تبازانه و دژه ئازادیی ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رهه‌ڵستکاره ساخته‌کانی هه‌رێمی کوردستانی باشوور دان و بۆ زۆر بۆنه و پڕوپاگه‌نده‌ی بێزراو و به‌رژه‌وه‌ندییخوازانه‌ی ته‌سکی خۆیان ده‌یانهێننه سه‌ر شه‌قام، ئه‌وه‌تا چه‌ند رۆژێکه له پاش له‌سێداره‌دانی ناوبراو له چه‌ندین شار و شارۆچکه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تییش له ناوچه‌کانی پارێزگای سلێمانی - که حیزبێکی په‌ڕپووت بۆ له‌ده‌ستنه‌دانی پێگه‌ی خۆی له‌نێو ئه‌و شاره به هاوکاریی هه‌ندێک به‌ناو سیاسه‌تمه‌دار و به‌ناو رۆشنبیر به پایته‌ختی رۆشنبیریی ناوزه‌دی ده‌که‌ن! - لێره و له‌وێ خه‌ڵک ده‌هێننه سه‌ر شه‌قام و به پیرۆزباییکردن و هه‌ڵپه‌ڕین شادمانیی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
ئێمه رێزمان بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه هه‌یه که له دڵسۆزیی خۆیان و له ئه‌نجامی په‌نگخواردنه‌وه‌ی خه‌م و حه‌سره‌تی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌و هه‌موو ماڵوێرانیی و کوشتبڕ و کۆمه‌ڵکوژییه‌ی که به‌سه‌ر گه‌له‌که‌یاندا هاتووه به‌و جۆره گوزارشت له شادمانی خۆیان ده‌که‌ن و پێیانوایه ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌که بۆ بنه‌بڕکردنی کوشت‌وبڕ و کۆمه‌ڵکوژیی، به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی مافی مرۆڤ نایه‌ته‌وه که مرۆڤ به له‌سێداره‌دانی تاوانبارێک شادمان بێ .. ئێستا له‌و وڵاتانه‌ی که هه‌ندێک پێشکه‌وتنیان به خۆوه دیتووه سزای له‌سێداره‌دانیان به‌ته‌واویی بنه‌بڕ کردووه و وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی گرنگی مرۆڤپه‌روه‌ریی پارێزگاریی لێده‌که‌ن و کۆششیش ده‌که‌ن بۆ قووڵترکردنه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر ئێمه به هه‌مان لۆژیکی(عه‌لی کیمیاویی) و داروده‌سته‌کانی سه‌رده‌می رژێمی گۆڕبه‌گۆڕ که خه‌ڵکیان له‌سێداره ده‌دا و له ئاهه‌نگ و بۆنه‌کانیاندا به نۆشینی پێکی خوێنی گه‌ل شادمانی خۆیان ده‌رده‌بڕی ره‌فتار بکه‌ین ده‌بێ چ جیاوازییه‌کمان هه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌وان.
ئه‌گه‌ر به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌رده‌م و گۆڕانی بارودۆخی رامیاریی و پێشکه‌وتنی ژیان هه‌ریه‌ک له ره‌فتاری ( سه‌دام و عه‌لی کیمیاویی و ئه‌وانیدی که کوشتوبڕیان ده‌کرد و خه‌ڵکێکیان له‌سێداره ده‌دا و خه‌ڵککێکیان ده‌هێنایه سه‌ر شه‌قام بۆ ده‌ربڕینی شادمانیی) و ره‌فتاری ( مالیکیی و سه‌در و تاڵه‌بانی و بارزانی و ئه‌وانیدی که کوشت‌وبڕ ده‌که‌ن و خه‌ڵکێک له‌سێداره ده‌ده‌ن و خه‌ڵکێکیدی ده‌هێننه سه‌ر شه‌قام بۆ دربڕینی شادمانیی) بێنینه به‌رچاومان و به‌راوردی بکه‌ین ئه‌وا هیچ جیاوازییه‌ک نابین ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ که ئه‌وانه‌ی یه‌که‌م بڕیاریان دابوو هه‌رکه‌سێک داوای ماف و ئازادییه‌کان بکا و دژ به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان بێ جا باش بێ یان خراپ له‌نێوی ببه‌ن و تا له ده‌سه‌ڵاتیش بوون بۆیان چووه‌سه‌ر ، ئه‌وانه‌ی دووه‌میش هه‌مان بڕیاریان داوه به‌ڵام سه‌رده‌م گۆڕاوه و میلله‌ت هۆشیارتر بۆته‌وه و ناتوانن وه‌کو ئه‌وانه‌ی یه‌که‌م بکه‌ن و بۆیان ناچێته‌سه‌ر ده‌نا لێیانده‌وه‌شێته‌وه خراپتریش بکه‌ن.
دیاره ئێستا له کوردستان خه‌ڵکێکیش هه‌یه سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتن و خۆشییان بێ و ترشییان بێ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانیان به ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتیش له ماوه‌ی ئه‌و نۆزده ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتییان به هۆی شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ناوخۆ و کوشتن و تیرۆرکردنی خه‌ڵکانی ئازادیخواز و رۆژنامه‌نووسان و کوشتنی به‌هه‌زاران ژن و سته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیتر فه‌رهه‌نگی توندوتیژیی و دوورکه‌وتنه‌وه له هه‌ستی مرۆڤپه‌روه‌رییان پتر په‌روه‌رده کردووه و ده‌توانن خه‌ڵکێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵبخڕێن و بیانهێننه سه‌ر شه‌قام، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ خه‌ڵکی خۆبه‌ڕۆشنبیرزانیش که گوایه نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆخوازن له‌ژێر کارتێکردنی ئه‌و فه‌رهه‌نگه به ئاخاوتن و به نووسین له میدیا و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان شادمانیی خۆیان به له‌سێداره‌دانه‌که ده‌ربڕی، ئه‌گه‌ر دادگایه‌که‌ش بڕیاری بدابا که کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه کاره‌ساتێکی کۆمه‌ڵکوژییه - که دڵنیاین ئه‌گه‌ر دادگایه‌کی ئازاد و دادوه‌رییه‌کی ره‌وا هه‌بێ ئه‌وا کاره‌ساته‌که له جۆری کۆمه‌ڵکوژییه و هه‌رده‌بێ له‌داهاتوو به کۆششی خه‌ڵکانی دڵسۆز ئه‌وه بۆ ته‌واوی جیهان بسه‌لمێندرێ - ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتداران له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سک و کۆنه‌په‌رست و دژه‌مرۆییه‌کانی خۆیان ده‌یانتوانی زۆرێک له‌وانه‌ش بهێننه سه‌ر شه‌قام که ناڕازیی بوون به‌وه‌ی که دادگاکه بڕیاری نه‌دا کیمیابارنکردنی هه‌ڵه‌بجه کاره‌ساتێکی کۆمه‌ڵکوژیی یان قڕکردنی گشتیی بوو.
له‌و نێوه‌شدا جه‌لال تاله‌بانی وه‌ک سیاسه‌تی هه‌میشه چرووکی خۆی له لایه‌ک بۆ خۆگونجاندنی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته به‌رژه‌وه‌ندییخوازه‌که‌ی سۆشیال دیموکراته‌کانی ئه‌ورپا و جیهان که گوایه مرۆڤپه‌روه‌ره و واژۆی له‌سێداره‌دان ناکا ده‌یه‌وێ په‌رده به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کوشتوبڕه دابدا که له‌نێو یه‌کێتی و به‌سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و و له‌ماوه‌ی حوکمڕانی ئه‌ودا له ئێراق و کوردستان کراوه، له لایه‌کیدیش بۆ رازیکردنی دڵی سه‌رانی کۆنه‌په‌رستانه‌ی شیعگه‌ریی ئێراق و ئێران ده‌سه‌ڵات ده‌داته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و مالیکیی بۆ له‌سێداره‌دانی (عه‌لی کیمیاویی)، واته گۆشته‌که ناخوا به‌ڵام گۆشتاوه‌که ده‌خواته‌وه. لێره‌دا ئێمه وا مه‌زه‌نده ده‌که‌ین که جه‌لال تاله‌بانی له‌واژۆنه‌کردنی بڕیاری له‌سێداره‌دان جۆرێک له زیره‌کایه‌تییه‌کی ساویلکانه به‌کارده‌هێنێ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه که‌سییه‌که‌ی خۆی چونکه له لایه‌ک ده‌یه‌وێ به تێکۆشه‌رانی ره‌وتی پێشکه‌وتووخوازیی و دژه سێداره بڵێ (فه‌رموون ئه‌وه من دژ به له‌سێداره‌دانم و بڕیاره‌که‌شم واژۆ نه‌کرد!) له لایه‌کیدیش ره‌نگه له ترسی گیانی خۆی بیری له‌وه کردبێته‌وه که با سزای له‌سێداره‌دان هه‌ڵبگیرێ نه‌وه‌ک بارودۆخه‌که به‌شێوه‌یه‌ک بگۆڕێ و رۆژێک خۆی ببه‌نه به‌رده‌م دادگا، ئه‌وکاته هیچ نه‌بێ له سزای له‌سێداره‌دان رزگاری ده‌بێ، دیاره ئاسووده‌یی و خواسته‌کانی مرۆڤ و دروستکردنی مێژوویه‌کی پڕ له سه‌روه‌ریی و شکۆمه‌ندیی مرۆییش نه دولارێک ده‌هێنێ بۆ ئه‌و و نه هێنده‌ی یه‌ک چرکه مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات چێژی پێده‌به‌خشی.
له کۆتاییدا ده‌ڵێین هه‌رگیز ئه‌و تاوانکاریی و کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی ئێمه‌دا هاتوون له رێگای دادگاکانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراق و کوردستان ساغ نابنه‌وه و رێچکه‌ی ئاسایی یاسایی خۆیان وه‌رناگرن و هه‌رگیز دوور له به‌رژه‌وندیی ته‌سکی رامیاریی و به گوێره‌ی خواسته‌کانی گه‌ل بڕیاریاریان له‌سه‌ر وه‌رناگیردرێ، چونکه ئه‌و دادگایانه له‌ژێر ئاماژه‌ی ئه‌و لایه‌نه رامیاریارییانه کارده‌که‌ن که سه‌رکرده‌کانیان خودی خۆیان گومانلێکراون به تاوانی جۆراوجۆر به‌رانبه‌ر به‌و گه‌له به‌شمه‌ینه‌ته، بۆیه تا دادگایه‌کی ئازاد و بێلایه‌نی دوور له هه‌ر ئاراسته‌یه‌کی رامیاریی و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی گه‌ل دانه‌مه‌زرێ ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر نابن و ده‌سه‌ڵاتدارانیش هه‌ر نان و رۆنیان پێوه ده‌خۆن، دیاره ده‌بێ ئه‌و دادگایه‌ش بتوانێ هه‌موو گومانلێکراوه‌کان هه‌ر له سه‌رانی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕه‌وه - ئه‌وانه‌ی ماون له‌گه‌ڵ په‌ره‌وه‌نده‌کانی ئه‌وانه‌ی نه‌ماون - تا ده‌گاته جاشه‌کان و سه‌رکرده ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کورد به‌تایبه‌تییش جه‌لال تاله‌بانی و نه‌وشێروان - که خۆیان له‌ودواییانه‌دا له ئه‌نجامی دژایه‌تییکردنی یه‌کتر دانیان به تاوانه‌کانی یه‌کتردا هێنا - له‌گه‌ڵ هه‌ر حکومه‌تێک و هه‌ر کۆمپانیایه‌کی کیمیاویی و دروستکردنی چه‌ک که یارمه‌تیی رژێمی سه‌دامیان داوه و بوونه‌ته هۆیه‌ک بۆ روودانی ئه‌و کاره‌ساتانه بهێنێته به‌رده‌م دادگا و له دادگاییکردنێک که یاساگه‌لێکی مۆدێرن و سکۆلاریست تێیدا سه‌روه‌ر بێ و شکۆمه‌ندیی مرۆڤی تێدا له‌به‌رچاوبگیردرێ دادگایی بکرێن، که بێگومان دادگاییکردنێکی له‌و چه‌شنه بڕیاره‌کانی پێش هه‌ر شتێک به قازانجی تاوانلێکراوان و زیانلێکه‌وتووان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی گه‌لێکی به‌شخوراو ته‌واو ده‌بێ و تاوانبارانیش به سزای ره‌وای خۆیان ده‌گه‌ن .. به‌بێ ئه‌وه‌ی سزای قێزه‌ون و دڕاندانه‌ی سێداره‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێ، چونکه له‌سێداره‌دان هه‌ر خودی خۆی تاوانێکی ئه‌وپه‌ڕی دڕندانه‌یه و بکه‌ره‌که‌ی ده‌خاته رێزی هه‌مان تاونکاره دڕنده‌کان.
٢٨\١\٢٠١٠ له‌نده‌ن dara@emrro.com
فه‌رموون ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ڵوێسته‌که‌ی ئێمه بوو که له ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆدا بڵاوبۆوه:
___________________________________________________________
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ٢٥\١\٢٠١٠ (عه‌لی ده‌باغ) گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق رایگه‌یاند تاوانبار (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید) له‌سێداره درا.
هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌ک ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ (عه‌لی کیمیاویی) به تاوانبارێکی گه‌وره ده‌زانین ده‌رهه‌ق به مرۆڤایه‌تیی و خه‌ڵکی عێراق به گشتی و خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تیی که ده‌ستی سه‌ره‌کیی هه‌بووه له چه‌ندین کاره‌سات و کۆمه‌ڵکوژیی وه‌ک ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و ... هتد به‌ڵام پێمانوایه له‌سێداره‌دان چاره‌سه‌ر نییه، بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌گه‌ر دادوه‌رییه‌کی ئازاد و بێلایه‌ن له ئارادا بێ ئه‌وا خۆیان به ده‌یان دڕنده‌ی تری وه‌ک تاوانباری ناوبراو له رێزهکانیاندا ده‌رده‌که‌ون، له‌سێداره‌دان جگه له‌وه‌ی خودی خۆی کردارێکی تاونکارانهیه و ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی بکه‌رانی ده‌رده‌خا و سهردهمێکیشه له زۆر له وڵاتانی جیهان قه‌ده‌غه کراوه.. نه دادپه‌روه‌یی پێ دابین ده‌کرێ و نه ده‌توانێ گیانی تاک یان کۆمه‌ڵ بپارێزێ و نه ده‌توانێ ببێته رێگر له‌به‌رده‌م دروستبوونی تاوانبارانیتر، چاکترین هۆ بۆ له‌ناوبردنی تاوانباران ئه‌وه‌یه که ژیان و گوزه‌رانی مرۆڤ به‌پێی پێداویستییه‌کانی سه‌رده‌م دابین بکرێ و دان به مافی گه‌لان و ته‌واوی ماف و ئازادییه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ دابندرێ و یاسایه‌کی مۆدێرن و سکۆلاریست سه‌روه‌ر بێ نه‌ک له‌سێداره‌ن و حوکمهکانیتری سیسته‌مه دژه مرۆییه‌کان که سه‌رچاوه‌که‌یان له ده‌قه کۆنه‌په‌رست و دژه مرۆییه‌کانی دینه‌کانه‌وه هاتووه و وا پیشان ده‌ده‌ن که به تۆڵه‌ی به‌رامبه‌ر واته ( سه‌ر به سه‌ر ) کێشه‌ی کوشتن و بڕین و تاوانکاریی چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن، ئه‌و کێشه‌یه ته‌نیا به له‌نێوبردنی هۆیه‌کانی په‌یدابوونی تاوانباران چاره‌سه‌ر ده‌کرێ که ئه‌ویش سیسته‌مێکی دادپه‌روه‌ر و مرۆڤپه‌روه‌ره، بڕوخێ سیسته‌می سێداره و توندوتیژیی و هه‌ر سیسته‌مێک که تاوان و تاوانکاران په‌روه‌رده ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ - ٢٥\١\٢٠١٠ ____________________________________________________
|