٢٠\٦\٢٠١٠
بێده‌نگی
لایه‌نه کوردییه‌کان له گرتنی منداڵانی کورد شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین.
-
به‌شێک له چالاکییه‌کانی که‌مپینی داکۆکی له منداڵانی باکوور
-
ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال گرتنی منداڵانی که‌متر
له 12 ساڵ له لایه‌ن تورکیاوه شه‌رمه‌زار ده‌کات.
تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی کوردۆساید
بۆ په‌یوه‌ندیکردن به که‌مپینی داکۆکی له منداڵانی کورد په‌یوه‌ندی
به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه‌وه بکه‌ن:
0046 7356 24 713
"CHAK" info@kurdocidewatch.net
www.kurdocidewatch.net
پاش که‌مپینی کۆمیته‌ی باکووری چاودێری کوردۆساید بۆ شه‌رمه‌زار کردنی
گرتنی منداڵانی کورد له باکووری کوردستان که تا ئێستا زیاتر له 2700
منداڵ به به‌هانه‌ی به‌شداری له خۆپیشاندانه‌کان گیراون، په‌یوه‌ندی
به‌ستن به په‌رله‌مانتاران و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و دادگای
تاوانی نێو نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌منتستی و یۆنسیف و سه‌دان که‌ناڵ و ده‌زگا
و هه‌زاران که‌سایه‌تییه‌وه، ڕۆژ به
ڕۆژ پشتیوانی له که‌مپینه‌که زیاد ده‌کات و تورکیا له به‌رامبه‌ر
گرتنی زارۆکانی کورد شه‌رمه‌زار ده‌کرێت .
له‌م چوار چێوه‌یه‌دا ئه‌منستی ئه‌نترناسیۆنال ڕۆژی 17-6 له به‌یاننامه‌یه‌کی
فه‌رمیدا گرتنی منداڵانی کوردی که‌متر له 12 ساڵ شه‌رمه‌زار ده‌کات .فه‌رموون
له خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌که بخوێننه‌وه
به زمانی ئینگلیزی :
http://www.amnestyusa.org/document.php?id=ENGNAU2010061717215&lang=e
هاری فان په‌رله‌مانتاری هۆڵه‌ندی داوای ئازادی
بۆ منداڵانی کوردده‌کات له باکووری کوردستان.
تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی کوردۆساید
پاش ئه‌و که‌مپینه سه‌رانسه‌رییه‌ی کۆمیته‌ی باکووری چاودێری
کوردۆساید پێی هه‌ڵسا له به‌رامبه‌ر زیندانیکردنی هه‌زاران منالی کورد
له باکووری کوردستان ،که ئه‌مه‌ش لادان و دژ به هه‌موو یاسایه‌کی
نێو نه‌ته‌وه‌ییه .
پارله‌مانتاری هۆڵه‌ندی دۆستی به وه‌فای گه‌له‌که‌مان هاری ڤان بۆمڵ
ئه‌ندام پارله‌مان له سه‌ر لیستی پارتی ئێس په‌ی وه‌ک هه‌میشه نامه‌ی
ناڕه‌زایه‌تی دایه یۆنسیف و داوای ئازادی بۆ منداڵه کورده‌کان ده‌کات
.
هه‌روه‌ها داوا ده‌کات بۆ پاڵه‌په‌ستۆ خستنه سه‌ر تورکیا بۆ جێبه‌جێکردنی
په‌یماننامه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ مافه‌کانی منداڵان .
سه‌رۆکی پارتی چه‌پی سوید داوا له تورکیا ده‌کات
رێز له مافی منداڵان بگرێت.
سه‌رۆکی پارتی چه‌پی سوید لاش ئۆلی دوێنێ له لێدوانێکی چاپه‌مه‌نیدا
بانگی له تورکیه کرد که ڕێز له مافی منداڵان بگرێت.
لاش ئۆلی له لێدوانه‌که‌دا تیشکی خسته سه‌ر ڕه‌وشی منداڵانی کورد که
گیراون و دادگایی ده‌کرێن و وتی: دادگایی کردنی 5000 منداڵی کورد و
زیندانیکردنی 2700 منداڵ،له دژی په‌یامی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی مافی
منداڵانه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که بارودۆخی خراپی منداڵان له زیندانه‌کاندا
وێڕای ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر منداڵان دروست ده‌کات، هه‌روه‌ها
کاریگه‌ری بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌کانیش هه‌یه.
ئۆلی داوای له تورکیه کرد که به زووترین کات ئه‌م خاڵانه له‌به‌رچاو
بگرێت:
- ده‌بێت منداڵان به یاسای تیرۆر، دادگایی نه‌کرێن.
- منداڵان ته‌نیا له دادگاکانی تایبه‌ت به منداڵان، دادگایی بکرێن.
- ئه‌وانه‌ی که ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ زیاتره، ده‌بێت له دادگای
ئاسایی‌دا دادگایی بکرێن.
- تورکیه له چوارچێوه‌ی په‌یمانی مافی منداڵاندا، ته‌واوی منداڵان
ئازاد بکات.
هه‌ڵمه‌تی ڕسوا کردنی زیندانیکردنی منداڵانی
کورد له باکووری کوردستان.
تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی کوردۆساید
پاش ڕاگه‌یاندنی که‌مپینی شه‌رمه‌زار کردنی زیندانی کردنی منداڵانی
کورد له لایه‌ن ڕژێمی تورکیاوه ،که پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پرنسیبێکی
مافی مرۆڤه،ئه‌مڕۆ کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندای چاودێری کوردۆساید هه‌ڵمه‌تێکی
به‌رفراوانی ئه‌نجامدا ،بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پارله‌مانتارانی
هۆڵه‌نداو به‌لجیکاو دادگای تاوانی نێو نه‌ته‌وه‌یی و سه‌دان ڕێکخراوی
مافی مرۆڤ و ده‌زگاکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ده‌زگای نێو نه‌ته‌وه‌یی
دیکه .
بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر که‌مپینه‌که ،به زمانه‌کانی سویدی و
ئینگلیزی و تورکی و کوردی سه‌ردانی ئه‌م لینکانه بکه‌ن :
http://kurdocidewatch.net/index.php?id=109
http://kurdocidewatch.net/index.php?id=110
http://kurdocidewatch.net/english.php?id=114
http://kurdocidewatch.net/svenska.php?id=112
http://kurdocidewatch.net/turki.php?id=108
http://kurdocidewatch.net/turki.php?id=111
|