٢٠\٩\٢٠١٣
بێ دەنگیی
تاوانبار کراو، نیشانه‌ی تاوانباربوونیه‌تی!

عادل
گه‌رچی ئه‌مه چەمکێکی گشتیه، به‌ڵام ده‌کرێت،
به‌سه‌ر تاکه کانیشدا په‌یره‌وبکرێت. گرنگ نیه تاوانه‌که ج جۆرێکه.
لێره‌دا ده‌توانین زۆر نموونه بهێنینه‌وه. بۆ به‌دبه‌ختی، لاپه‌ڕه‌ی
رووداوه‌کانی کوردوستان زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌و جۆره دیاردانه.
به‌رێز کاک نه‌وشیروان که به ئه‌ندازیاری شه‌ڕی ناوخۆ له‌شاخ و له‌شار
تاوانبار کراوه‌و به‌تایبه‌ت ، به کوشتنی شه‌هید ووریا، مام ئاراس
(وه‌ک تۆڵه سه‌ندنه‌وه کووشتبووی)، کوشتارگای قرناقه‌و پشت ئاشان، تا
ته‌قاندنه‌وه‌ی بازاڕی بازرگانی له زاخۆ‌و له‌م دووایانه‌ش کوشتن و بێ
سه‌روشوێن کردنی کۆمۆنیستەکان.
به‌درێژایی دوای ته‌مه‌نی ڕاپه‌ڕین و پێشتر‌و تا ئه‌م ده‌ورانه‌ی به‌ناو
دیموکراتی و فیڕاڵیه‌ت په‌رله‌مانیه‌تیش، ئه‌و به‌ڕێزه لێره‌و له‌وێ
تاوانبارکراوه‌و ده‌نگیشی لێوه نایه‌ت، بۆیه خۆی له‌خۆیدا ئه‌و
بێدەنگییەی نیشانه‌ی تاوانباربوونیه‌تی تا رۆژی دادگایی کردنی له‌سه‌ری
ماڵه.
له‌م دواییانه‌ی رۆژانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له میدیای
کوردی‌دا فازڵ میرانی که له‌گه‌وره‌به‌رپرسانی پارتیه تاوانبار کراوه
که ده‌ستی بردوه بۆ کچه کاندیدێکی ئه‌وپارته. له ڤیدێو کڵیپێکدا،
که له‌دوای نێچیره‌وان بارزانیه‌وه وه‌ستاوه، له دواوه له‌جیاتی
ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی پرۆسه‌که بێ وه به پیرۆزی راگرتنی وه‌زعه‌که‌وه
سه‌رقاڵ بێ که له‌دوای سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که‌یه‌وه وه‌ستاوه، که هه‌م
به‌رپرسی پارتیه له‌دوای بارزانیشه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی باشکردوه
ده‌ستی بۆ نێچیره‌وانیش نه‌بردوه.
تاوانه‌که زۆر قێزه‌وونه، نیشانه‌ی ئه‌وپه‌ڕی بێ ڕێزیه به پارته‌که‌ی
و به به‌رپرسانی و به‌جه‌ماوه‌ره‌که‌ی، له‌وه‌ش زیاتر ده‌ستبردن بۆ
کچێک که به‌کچی کچه‌که‌ی ده‌شێت، ئه‌وپه‌ڕی، تاوانه.
لێره‌دا خۆزگه‌مان ئه‌وه بوه بریا ئه‌وه‌ی کرته ڤیدێۆکه‌ی ده‌ستنیشانکردوه
بۆ یه‌که‌مین جار بیگه‌یاندایه ده‌ست. که‌سێکی پله یه‌که‌می به‌رپرسی
خۆی، تا به‌شێوه‌یه‌کی به‌ڵگه‌دار نیشانی به‌رپرسی یه‌که‌می پارته
سیاسیه‌کان بدرایه‌و ئه‌وسا تاونبار حسابی له‌گه‌ڵ بکرایه. چوونکه هه‌رچۆنێک
بێت، ئه‌و کیژۆڵه‌یه بوه‌ته قوربانی ده‌ستی ئه‌و کاره قێزه‌وونه، له
کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک کوردوستاندا، چوونکه ده‌رکه‌وتنی ئاوها دیارده‌یه‌ک
له‌کۆمه‌ڵگای ڕۆژاوادا، ساده‌تر ده‌که‌وێت له‌سه‌ر کیژۆڵه‌یه‌ک. واته
چه‌نده میرانی له‌سه‌ری که‌وت، زیاتریش ئه‌و کیژه، ناوزه‌ربوو.
به‌داخه‌وه کاره‌که نه‌ده‌بوو، وه‌ها ده‌ربخرایه، ده‌بوایه حساب بۆ
ئه‌و کچه بێ تاوانه بکرایه.
به‌خاتری دژایه‌تی کردنی یه‌کتر، ئه‌و کیژه بوه قوربانی ، له‌بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردندا.
بۆیه ده‌توانین بڵێین که له‌جیاتی دوو ئافره‌ت ئه‌وه سێ ئافره‌ت
بوونه قوربانی بانگه‌شه‌و، تاوانبارکراوانیش، بێ ده‌نگن، له‌کردن یان
نه‌کردنی تاوانه‌کانیان.
که‌سێکی وه‌ک میرانی هه‌میشه، له‌سه‌ر بابه‌تی جۆراو جۆر بۆ چوون ده‌دا،
به‌ڵام، له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی، تا ئێستا به‌رد هاتوه‌ته جواب، ئه‌و
نه‌هاتوه‌ته جواب.
کێ هه‌یه گه‌ر تاوانێکی وه‌ها گه‌وره بخرێته پاڵی و بێده‌نگ بێت، گه‌ر
تاوانبار نه‌بێت؟ مه‌گه‌ر هه‌ر له میرانی رووی دابیت. بڵێی وه‌ک ئه‌وبزنه‌ی
لێ نه‌هاتبێت، که‌نانی شوانه‌که‌ی خواردبیت.
دیاره ئه‌وتاوانه له‌دژی پارته‌که‌ی و به‌رپرسه‌که‌ی و حکوومه‌ته‌که‌شی،
ئه‌نجامی داوه. گه‌وره‌یی تاوانه‌که له‌وه‌دایه، له پشته‌وه‌ی
نێچیره‌وانه‌وه ئه‌نجامی داوه، له‌کاتێکدا ئه‌وده‌یه‌وێت، شه‌هامه‌تی
پارته‌که‌ی ده‌ربخات، به‌ڵام میرانی ئه‌تکی ده‌کات.
بی دەنگیی ئه‌و پارته له‌و تاوانه، تاونباری بوونی پارته‌که‌ش
ده‌سه‌لمێنێت.
١٩\٩\٢٠١٣
ya_sh@rocketmail.com
|