١٠\١\٢٠١٣
بێ
دەنگیی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان تا کەی!

باسل یەحیا بەھرام
مانگەکانیش بوون بە مانگی ێینی نەک ھەر
کەرەستەکانمان!
من نازانم یەکێتی مامۆستایان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دامەزراوە یان بۆ
دووبارە کردنەوەی ئەجیندەی حزبی وە بەنجکردنی خەڵک و ھاوڵاتی کە ھێچ
داھاتێکی سەرچاوەیان نیە لە مووچەی حکوومی زیاتر ھەروەھا زۆربەی
فەرمانبەران داھاتێکی دیاریکراویان ھەیە کە بەشێوەیەکی بەرنامەڕێژکراو
لە ماوەی مانگێکدا بوودجەکەی دابەش دەکات بەسەر رۆژانەی یەک مانگ
بەئەژمارکردنی کرێ خانوو ئەگەر کرێچی بێت و قیستی مانگانەی کەل و پەل و
پێداویستی نێوماڵ یان ئەگەر بۆنەیەکیان بێتە پێش یان بەسەرھاتێک
خوانەخواستە و ئەمانە چەند حاڵەتێکیتر ... کە پەیوەندی بە باری دارایی
فەرمانبەرەوە ھەیە .... نزیکەی سێ مانگە مووچە لە کاتی خۆی سەرف
ناکرێت!بەتایبەت ئەم مانگە کە مووچەی پارساڵمان وەرنەگرتووە مانگی (١٢)
نازانم حساباتی مانگی ێینیش دەھێننە کایەوە وەک پرۆژە بازرگانیەکانیان
، یان مەبەست لەم دواکەوتنە چییە؟ بۆ ؟ دەبوایە یەکێتی مامۆستایان بە
ئەرکی خۆیان بیزانیایە و ھەڵوێست و روونکردنەوەیان ھەبوایە لەم
بارەیەوە لە لایەن نوێنەرەکانیانەوە نەک بێ ھەڵوێستی و بێ دەنگی
ھەڵبژێرن!
بەپێی ئامارێکی ژووری لێکۆڵینەوەی ئابوری بزوتنەوەی گۆڕان زۆربەمان
ئاگاداری داھاتی ھەرێمی کوردستانین بە تایبەت ئەو بەڕێزانە کە نزیکن لە
کاروباری سیاسەت و ئابوری و و بودجەی ساڵانە ھەرێم ، بودجەی (٢٠١٣)
دەگاتە (١٦)ترلیۆن (٩٤٣) ملیار دینار نزیکەی ھەشت ھەزار کەس بە پلەی
راوێژکار و شارەزا مووچە لە حکومەتی ھەرێم وەردەگرن سەرەڕای ئەوەی
ساڵانە حکومەت چەندین ملیار دینار بەناوی بەکرێگرتنی راوێژکار و
پاداشتی شارەزایانەوە خەرجدەکات ، تا ئێستاش حکوومەت ھەنگاوێکی
بەرەوپێشچوونێکمان لێ نەبینیوە لە قەیرانی ئابووری زیاتر نەبێت لە
سایەیی ئەو ھەموو پارەیە کە بە ناوی راوێزکاری خەرجدەکرێت دەبوایە
ئێستا پارەیەکی یەدەکمان ھەبوایە لە بانقەکان بۆ چەندین ساڵ نەک
دواکەوتنی بۆ چەند مانگێک وە چەند رۆژێک، با حکومەت تۆزێک راوێژ بکات
بە راوێژکارانەوە با بزانێ چی بکات بۆ رووبەرووی ئەم قەیرانە.
ئەو ھەموو پارەیە لە کوێیە بۆ قاسەی بانقەکان لە پڕ پارەی تێدانەما و
مشک بووە میوانی ؟
بۆ حکوومەت چارەڕێگایەکی نەدۆزیەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە؟
بۆ چی ئیدارەی ھەولێر پارەی سەرف کرد و ئیدارەی سلێمانی دواکەوتووە!
ئەی ھەردووکیان یەک حکومەت نین یان ئەمەش بووە موزایەدەی سیاسی بە سەر
خەڵک و ھاوڵاتی ھەرچەندە وەکوو بەڵێنەکانیتر حکوومەتی ھەرێم خۆیی
لێدزیەوە بۆ یەکخستنی دارایی ھەردوو ئیدارە؟
دیسان ناوچەدابڕێنراوەکان وەکوو قەیرانەکانیتر بە پلەی یەکەم دانرا لەم
قەیرانە! لە کاتێکدا دەبوایە خزمەتێکی باشتری بۆبکرایە.
ئەم چەند بۆیە وە چەند بۆیەکیتر بۆ حکوومەت کە دەبوایە یەکێتی
مامۆستایان دەستپێشخەربوونایە لە دەربڕینی ناڕەزایی و کوزارشتیان
بکردایە لەم دۆخە کە چینی پەروەردە بەدەستیەوە دەناڵێنێت وەبەزووترین
کات جاڕنامەیەکیان بڵابکردایە بۆ پەرلەمان و حکومەت ئیتر نازانم کاریان
چییە ئەوە نەبێت بەڵێن و قسەی زل و کەشخەیی و قات و بۆینباخ وپۆسلێدان
بەسەر مامۆستایانەوە ودەبێت بەویژدانەوە باس لەوەش بکەین تەنھا لە کاتی
کۆکردنەوە ئابوونە سەرھەڵدەدەن و زۆر جدین لە کارەکانیاندا.
basilyahya_hb@hotmail.com
|